شیوەنی عەلی

Saturday, 02/07/2022, 5:42

13591 بینراوە


عەلی حەمەساڵحێک کە لە دومبەڵە خوێنێکی تیڤی کەی ئێن ئێنەوە، خۆی لێبووەتە شت و سەدان ھەزاری گەمژاند، ئێستا بە پاشخانە ئیخوانی و پارتییەکەیەوە، ئەیەوێت دەنگدەران جارێکی  تر بگەمژێنێت.
ئەڵێت؛ لۆگۆی ڕادیۆییەکی مەسیحی لە کنی تاکسی دراوە.
گوایە ئەمە ڕیکلامە بۆ دینی مەسیحی!.
ئێ بۆ لە عێراق مەگەر مەسیحی تێدا نییە؟،  ئەوانیش وەک ئیسلام مافی ڕیکلامییان هەیە، خۆ هەردووکیان دینن. ئەی بۆ مەسیحی و یەزیدی و یارسانی و مەندائی و ھتد،  قارس نابن بە ئاڵاکەی عێراق کە اللەاکبری لەسەر نووسراوە؟.
ئەی باشە ئەو ھەموو بۆرد و تەنەکەیەی کە سبحان اللە و اللەاکبری لێ نووسراوە، کە لە شەقام و جادە و شاڕێگاکانی شار و لادێکانی کوردستان بێ پرس و مۆڵەت، گروپە ئیسلامییەکان دایان ناون، کەس قارس نابێت، ئەی ئەمەش  ئەگەر ڕیکلام نەبێت، چییە؟.
کەواتە ئیتر دین مەکەنە ئامرازی سیاسی، بهێڵن با ئەو خەڵکە   خواپەرستی خۆی لە ژیانی تایبەتی خۆی بکات، بەو شێوەی کە خۆی ئەیەوێت. ئەگینا قەد لە عێراق  و کوردستان، یەک دین  و یەک دەسەڵاتی ھەتاھەتایی  و هەمیشەیی نەبووە.
خەڵک بە گۆڕان پێت خەڵەتا، ئەمجارە  بە قورئان پێت ناخەڵەتێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە