ئەمانیش چارەنوسی ئەحشیدیەکانیان نابێت ؟

Saturday, 02/07/2022, 21:50

5417 بینراوە


لە ساڵی 935 ز ئەخشیدیەکان دەسەڵاتی میسریان گرتە دەست و تاوەکو هاتنی دەوڵەتی فاتمی لە ساڵی 969ز بەردەوام بوون. ئەوەی جێگەی گوتنە لێرەدا بۆ پەندوەرگرتن، ئەم ئەخشیدیانە هیچ دەستکەوتێکیان بۆ گەل و وڵاتەکەی خۆیان نەبوو، تەنها پارەیان دابەش دەکرد بەسەر خەڵکی خۆیاندا بۆ زیاتر کردنی هەوادار و لایەنگر و دۆستانی خۆیان لە نێوخۆدا و کەچی خەڵکەکەلەوەوریاتربوون و بەو شێوەیەش رقی دونیایان لە سیاسەت و رەفتار و خودی  سەرکردەکانیان بوو، دەیانزانی کە هیچ سوود بە وڵاتەکەیان ناگەیەنن تەنها بۆ مانەوەی خۆیان ژیانی پر لە خۆشگوزەرانی خۆیان و دارودەستەکانیان ئەو پارەیە دابەشدەکەن..ئەم دەوڵەت ئەخشیدیە لە بنەرٍەتدا سەرکردیەکی تورک بە ناوی محەمەد کورٍی تەغج خەڵکی فەرغانە بەرێوەی دەبرد کە نازناوی ئەخشیدییان پێ بەخشی  واتە میر بە پێی زمانی ئێرانی ئەوکاتە. لە دوای خۆی کورەکانی وڵاتیان بەرێوەدەبرد ئەوانیش بێ شارەزایی لە ژێر کاریگەریی ئامۆژگاری خزمەتکارێکی باوکیان کاری دەوڵەتیان بەرێدەکرد. ئەو خەڵکەی کە بە پارە بوون بە لایەنگری ستختەی ئەو جۆرە ولات و سەرکردانە و لە ژێرەوە دەیانزانی هیچیان بەسەر وڵاتەوە نیە وهیچ سیفەتێکی وڵاتپارێزیان نیە و تاقە دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە، لە حەقیقەتدا  زۆر رقیان لێبوونەوە و هەمیشە بە دوای هەلێکدا دەگەرٍان بۆ لەناوبردنیان بەدەستی هەرکەسێکی دەرەکی بێت یان نێوخۆیی. وایلێهات کە لە لایەنە خودی ئەو خەڵکە پارەوەرگرەی ناوەوەی وڵات کار تا راجەیەک کاربۆ بنکۆڵکردنی دەسەڵاتی ئەخشیدیەکان بکەن و یاریدەری سەرەکی هاتنی دەوڵەتی فاتمی بوون و ئەوانیش بە ئاسانی توانیان دەست بەسەر میسردا بگرن ، کەچی پارەوپوڵی موفتی دابەشکراو لە لایەن ئەخشیدیەکانەوە هیچ دادێکی نەدان.
بۆیە ئەگەر دەستکەوت و کاری بنەرٍەتی و سودبەخش بۆ وڵاتەکەت نەکەیت و میلەت نەگاتە ئەو قەناعەتەی کە دەسەڵات بۆ وڵاتەکە کاری جددی دەکات نەک بۆ تاکی کۆمەڵگە و بە سەروەت و پارەوپوڵی وڵاتەکە بە موفت دابەش بکەن و ئەگەر دەستکەوتی هەمەجۆری دیاری دەسەڵاتەکە لەسەر ئەرزی واقیع نەبیینێت، لە بچوکترین هەلدا  بە جموجوڵێکی بچوکی ناوەکی بێت یان دەرەکی تووشی پشێوی و دارَمان دەبێت و بێگومان چارەنوسی هەرەسهێنانە بە هەمان شێوەی ئەخشیدیەکان و چەندین وڵاتی تریش لە مێژوودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە