سوید چاوەڕوانی لیستی ناوەکانی تورکیا دەکات

Sunday, 03/07/2022, 15:48

9932 بینراوە


سوید هێشتا چاوەڕوانی ئەو لیستە فراوانەی ئەو کەسانەیە، کە تورکیا پێی وایە دەبێت بە هۆی تاوانی تیرۆریستییەوە  ڕادەستی تورکیا بکرێنەوە"
ماگدالینا ئەندەرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید بە (ئێس ئاڕی)ی راگەیاند و وتی: وەکو دوا جار باسکراوە، هێشتا ئێمە لیستێکی وامان بۆ نەهاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا سوید هیچ ناوێک لەبارەی ئەو کەسانەوە بڵاوناکاتەوە، کە تەسلیم دەکرێنەوە.
شایانی باسە داواکارییەکانی تورکیا جەخت لەسەر جوڵانەوەی گوڵەن و گروپە کوردییەکانی پەکەکە و پەیەدە/یەپەگە دەکاتەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕەجەب ئەردۆغان گوتی سوید ڕازی بووە 73 کەسیان ڕادەست بکات.

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە