بۆ دەبێ ڕێزلەوکەسانە بگرین؟

Tuesday, 05/07/2022, 21:48

7482 بینراوە


لە یەم نیگا بەوسەردێڕەی سەەروو، جوابی ئەو پرسیارە یەکڕآست دێتە بەرچاوومێشکمان ودەڵێن:سەددام هەڵەبچەی کێمیاباران کرد.ئایا بەراستی سەددام توانی بەتەنیا ئەوکارە بکا.مێژوو یەکلایەنە نییە وبە تەنیا هیچ رابوردوویەک نابێتە دیرۆک.کۆمەڵگای رووناکبیر ونووسەروزانکۆکاریی کورد لە باشووری کوردستان بە زۆرینەیان خۆیان سەروملێک لە کۆمەڵگای ئاسایی پێ سەرووترە.زۆر بیستوومە دەڵێن: ئێڕانیەکان بکوژەکانی خۆیان دەپەرەستن بە تایبەت لە ئایینی شیعەی ١٢ ئیمامیدا کەسانێک رێزیان لێ دەگێرێ کە نە فارسن ونە ئێڕانی،لە کاتی هێڕشی عەڕەبەکان بۆ سەر ئێڕان ئەو ئیمامانە بوونە پێگەیەک بۆ پەرەستنی خەڵكی سادە وتەنانەت خوێندەواریش.
کۆمەڵگای رووناکبیرو نووسەریی کورد بۆی بۆتە خوووخدەیە کی مەترسیدار کە خۆی لە راستیەکان بشارێتەوە وزۆر جاریش نەوێرێ باسی لێوە بکا.خوێندنی مێژوو جودایە دەگەڵ خوێندنەوەی مێژوو،زۆرمان مێژوونووس هەیە کە بوێریی ئاشکراکردنی راستیەکانی نییە وهەردەم پێدزیلکە لە سەرئەو تڕاژیدیایانە دەکا کە سەرکردە وحیزبیی کوردیی بەسەرمان دێنن.
بۆ گۆڕی مەلامستەفا پارێزەریان داناوە کە ئاگاداریی لێ بکا،هەر چەند کاتێکیش خەڵكانی  ساویلکە هان دەدەن تا بچنە سەر گۆڕەکەی وزیارەتی بکەن.بێ ئەوەی کە ئاگایان لەوە بێ ئەو مەلایە وبنەماڵەکەی چیان بەسەر کرد هێناوە.واوێدەچی کە بە زمانی خۆمان بە مەلای مردووبڵێن:ئافەرین بۆ ئاشبەتاڵت کە پێکت هێناوهەزاران کەست بەکوشتداوڕاتکرد!
دۆستێکی زۆر بەرێزم خێزانەکەی تازە لە سەفەریی شاڕی سلێمانی گەڕآبۆوە ودەیگووت:خەڵک رۆژانە دەستە دەستە دەچنە سەر گۆڕی جەلال تاڵابانی و فاتیحای بۆ دەخوێنن! لەراستیەدا بە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین بە تاڵەبانی دەڵێن:ئافەرین بۆ ئەوەی کە بوویتە هۆی کیمیا بارزانکردنی شاری هەڵەبچە.
لە کاتی خۆیدا لە سەر مێدیای ئەن،ئاڕ تیڤی، جەمیل هەورامی زۆر بەڕاشکاوی گووتی،سەددام نامەی بۆ تاڵەبانی نووسی کە ئەگەر پاسداری ئێڕانی ڕاکێشی شاری هەڵەبچە بکەی کیمیایی لێ دەدەم.نامەکەی نیشآنن دەدا،کەچی تاڵەبانی بە پێكەنینەوە جوابی دەداتەوە ودەڵێ:درۆدەکا،کیمیاییشی نییە.
کورد گازەندەی لە شیعە هەیە لە ئیڕان کە بکوژەکانی خۆیان کە عەڕەبن وئێڕانی نین دەپەرستن.بەتایبەت لە مانگی موحەڕڕەمدا تاسوعاوئاشورا بە ڕێوە دەبەن.ئەدی ئەوە نییە بەشیک لە کۆمەڵگا کە چەکی بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی دەشآن کردوە ولایەنگرییان لێ دەکا!
ئەگەر کەسانی شیعە ئایین ئیمامەکانی شیعەیان خۆشدەوێ ودەیپەرەستن ورێزیی لێ دەگرن.خۆ بەشێک کۆمەڵگای کوردیش چەکیان بۆ ئەو سەرکردانە هەڵگرتووە کە هاوبەش بون لە کیمیا بارانی هەڵەبچە.هەرکۆمەڵگایەک تەنیا رەخنە لە دەرەوەی چوارچێوەیە رووداوە مێژووییەکانی خۆی بگرێ ورەخنە نەهێنێتە ناو ماڵی خۆی وێنەی ئەو سەردەمەی بەسەردێ کە سی ساڵی رەبەقە لە باشووری کوردستان پێوەی گیرۆدە بووە.
بەشێک لە کوردیش رێزلە بکوژەکانی خۆی دەگرێ.تەنانەت دوای مردنی ئەو بکوژانەش دەنگ دەدا بە کەسانێك کە کوڕوکچی ئەوسەرکردانەن کە پێکەوە وێڕای داگیرکار خوڵقهێنەریی قیادەمووقەت وئەنفال  و ٣١ی ئاب وشیمیابارانی هەڵەبچە بون!نێهرۆ دەڵێ: نەتەوەیەک مێژووی خۆی لە بیر بکا،بە ناچاریی هەڵەکانی رابوروود دووپات دەکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە