مێژووبە ئێمە فریو نادرێ

Sunday, 10/07/2022, 18:24

6863 بینراوە


ئەو وتارە ئاڕاستەی بەڕێز، موحەمەد کەبوودوەند دەکەم.

بە بێ پێداچوونەوە بە مێژوووتێگەیشتن لە مێژووبڕیاردان لە مێژوو زۆر دژوارە.مێژوورێگوزەرێکە کە مرۆڤەکان دەیخوڵقێنن.لە زانستیی سیاسییدابەشێکی هەرە مەزن کە ئاوێتەی دیرۆک بووە ،پێی دەگووترێ خەسارناسیی.هەرنەتەوەیەک لەو بوارەدا لاواز بێ وەک باشووروڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەسەردێ.لەو دووبەشە لە وڵات دەمارگرژییەکی بێ واتا تێکەڵاوی ناسیونالیزمێکی نەخۆش کە شیڕپەنجە جەستەی تەنیوە وریشەی داکوتاوە.دوای ٧٥ ساڵ لە بە کوشتدانی رۆلەی کورد بە چەنگ بەرێوەبەرایەتی ئەو دووحیزب کە پاشناوی دێمۆکڕاتیان بە خۆیان هەڵاوەسیوە،ئەوەیە حالورۆژیی یەکیان کە بە دەست دەسەڵاتدارانی کورد لە کەمپەکاندا وەها زەمینگیرکراوە کە تۆفانی نوح جووڵەی پێ ناکا.ئەوی دیکەشیان ماوەی سی ساڵ زێدەترە کە خەریکی هەڕڕاجکردنی ئەو بەشە لە نیشتمانی کوردە!ئەگەر لە سەددام زیاتریان بەسەر کورد نەهێنابێ،کەمتریشیان نەکردوە.
ئەوەی ئەو سی ساڵە لە باشووری کوردستان رووی داوە،نە دەوڵەتە،نە خودموختارە،نە فیدڕاڵە،نە کۆنفیدڕآڵە.دووبنەماڵە بە سیاستمی چەتەگەریی وراووڕووتکردنی ژێرخان وسەرخانی ئەو خاکە بریندارە،پارەو چەکو چەکداریان بە زەبریی تڕۆڕوکوشتن وزیندان وشکەنجە وکۆیلایەتی بۆ دەسەڵاتدارانی ئانکاراوتاران،خۆیان سەپاندووە وخەریکی شکاندنی کەسایەتی تاکی کوردن لە ناو کۆمەڵگادا.هەرئێستێ هەڵبژاردنێکی ئازاد ورەوا بەرێوە بچێ،جگە لە بەشێک
 چەکداروجیرەخۆریی ژێردەستی خۆیان هیچ کەس دەنگیان ناداتی.رەنگە لە / سەتا،پازدە / بە زەبریی پارە دەنگ لە خەڵک بکڕنەوە.
رۆژی ٤/٧/٢٠٢٢ لە سەر فەیسبوکی ڕێزدارمحەممەد سدیق کەبوودوەند کورتە بابەتێکم بینی کە بە زمانی فارسی نووسرابوو.من دەقی بابەتەکەم وەک خۆی کردی کوردیی تا سرنجی خۆمی لە سەر بنووسم.لە هەمانکاتدا زۆریشم پێ سەیر بوو!ئاخر بەرێز کەبوودوەند رەنجێکی فرەی کێشاوە لە سەر پاراستنی مافی مرۆڤ،دەساڵ زیاتر زیندانیی لە سەر کێشاوە و بەرپرسایەتی قەبوڵ کردوە لە کۆتاییشدا بۆ ئەوەی دەنگیی بگاتە ڕایگشتی دونیای ئازاد مانیشی لە خواردن گرت ومردنی بە چؤک داهێنا.لەوەها کەسایەتیەکدا بە دوورم دەزانێ کە سی دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە ئاوا پێناسە بکا.
بەرێز کەبوودوەند ئاوای نووسیبوو:
دەوڵەتی نیوە خودموختاری هەرێمی کوردستان کەموکورتییەکی زۆری هەیە.( ئەگەر ئەو سیستمە دەوڵەت بۆ باسی خودموختاریی دەکرێ ئەویش نیوە خودموختار!؟ لە هیچ کوێدا دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا ناگونجێ،لە هیچ فەرهەنگێکی سیاسیدا لە جیهان سیستمی ئاوا نەبینراوە)و کوردەکانیش رەخنەیەکی زۆریان لە سیستمی بەرێوەبەریی هەیە.بەڵام لە روانگەی دێمۆکڕاسی وئازادیی حیزبەکان وهەڵبژاردن وچاپەمەنیی وراگەیاندنەکانی ئازادیە مەدەنییەکان وفکریەکان بە بێ گومان زۆر لە پێشترە لە دەوڵەتانەی کە پیرن وبەهێزن ودیکتاتۆڕن وداگیرکارن لە ناوچەکەدا.
بەرێز کەبوودوەند:
ئەو دووبنەماڵەیە خۆزگە نیوە خودموختار بایەن.کورد بەوەش رازییە.رۆژانە دەوڵەتی تورک ٣٠٠ تۆن لە دارستانەکانی ئەو بەشە لە وڵات دەبرێتەوە ودەیفرۆشێ کە چی سالاردزکانی بنەماڵەی بارزانی فززەیان نایە!ئۆخلۆکڕاتەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانیش لە ترسی کۆماری ئیسلامی خۆیان گێل کردوە وخەریکی راووڕوتی سامانی ئەو خاکەن.من نازانم باسی کام دێمۆکڕاسیت کردوە؟لەسەر نوسینی کۆمێنتێك رۆژنامەوان شەش ساڵی زیندانی پێدراوە!رۆژ نییە ژن  نەکوژرێ خەڵک تڕۆر نەکرێ،باسی کام چاپەمەنیت کردوە؟هیچکات لە خۆت پرسیوە نێچێروان بارزانی ساڵانە لە قاچآغچیی کردن بە جگەرە چەندی گیر دەکەوێ؟
کاتێک قازی محەممەد خۆی رادەستی سەرهەنگ هومایونی کورد،یەکەم کەس مەلامستەفابوو پشتی تێکرد وتەسلیم نامەی بۆ هوماوینی نووسی ورایکرد.پاشآنیش قازی محەممەدی بە کەسایەتیەکی خوێڕی ناوبرد کە بۆ چی دە هەزارتفەنگیی رادەستی شای ئێڕان کردۆتەوە.ئەوە بەسێکی کەمە لە رابوردووی ئەو نیگریسانە.
یەکەم خزمەتی ئیدریس ومەسعودبارزانی بە کۆماری ئیسلامی پێکهێنانی قیادەمووەقەت بووە کە سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانی وەها سەرکوت کرد کە ئێستیش حیزبەکانی ئەو بەشە لەوڵات وەک فوسیلیان لێ‌هاتووە لە ناو کەمپەکاندا!باسی کام هەڵبژاردن ومێدیای ئازاد وئازادیە مەدەنیەکان دەکەی؟دەڵێن: ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە.رابوردووی ئەو دووبنەماڵەیە بۆ ئەوە نابێ تێکۆشەریی کورد پاکانەیان بۆ بکاو بیانپارێزێ.
ئاگات لە ژیانی بێچوولە بارزانییەکان هەیە لە ئامریکاووڵاتانی دیکە چۆن دەژین؟ئاگات لە چینی هەژاروخاوەن شەهید هەیە جؤن دەژین؟مەسعودودەوروبەریی کاتی خۆی لە بن دیوارەکانی شآری کەرەج چاوەڕوانی ئەوە بون خەڵك خێریان پێبکا،کەچی ئیستێ بە فرۆکەی تایبەت سەفەر دەکەن!کەسێک بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ تا یەک هەنگاویی مەرگ رۆیشتبێ هیچکات نابێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی پاکانە بۆ جینایەتەکانی ئەو سی ساڵەی ئەو دووبنەماڵەیە بکرێ.دەخوازی کام پەیام بدەیە خەڵک؟
دوای ئەنفال وکیمیاباران ولە ناوبردنی هەزاران کەس وهەزاران گووند بە پێوانەی کام سیاسەت وئەقڵی ئیستڕآتیژیکیی دەبێ دەسەلاتداریەتیی کورد دەگەڵ داگیرکاریی کورد لە تای تەرازوویەکدا هەڵبسەنگێنین؟بەغدای سەردەمی سەددام وتاران ودیمەشق وئانکارا، چیان بەسەرکوردهێناوە؟کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە سەر کوردیان نەهێناوە؟دەتوانی جیاوازیی دۆست ودووژمنم بۆ لێک دەیەوە؟دەکرێ بە من بڵێی تائەوڕۆ چەند رۆژنامەوانی بوێر رفێندراون وترۆر کراون؟ناوەکانت بۆ بنووسم؟
سەرەتای مانگی دەی ئەو ساڵ هەڵبژاردن هەیە لە باشووری کوردستان.ئاگات لێیە چۆن خۆیان دەدزنەوە؟ترسیان لە چی هەیە.بێگومان تەنیاترس رقی پیرۆزیی خەڵكە کە کۆتایی بە چەتەگەریی ئەو دووبنەماڵەیە دێنێ.لەوەها سەردەمێکدا بەرێزتان باسی ئازادی ودێمۆکڕاسی وچاپەمەنیی ئازاد بۆ کێ دەکەی؟لە وڵاتێک کە مامۆستا دەدرێتە بەرشەق وزانکۆکار بە رۆژی رووناک ترۆردەکرێ.چۆن ئیزن بە خۆت دەدەی باسی ئازادی ونیمچە خودموختاریی ژێر دەستی مافیای کورد بکەی؟
بەرێزمحەممەد،سەردەشت عوسمانت دەناسی؟ کوڕەهەژاڕێکی خاوەن پێنووسێکی ئازاو نەترس هەر ئەوەندەی گووت: من ئاشقی کچەکەی بارزانیم.مەسرووری تڕۆریستیی کوڕە ترۆریست بە فیشەک جوابیان دایەوە وفیشەکیان دەزاری کرد.ئەگەر کوڕی گەنجت هەیە پێی بڵێ وریابێ و هیچکات نەڵێ،من ئاشقی کچەکەی بارزانیم.
کۆتایی:
مەلائەحمەدی گەرمەک، بە ژنێک ئەڵێ،گانێکم بدەرێ،خەتمەیەکت بۆ ئەکەم.ژنەکە ئەڵێ،بێجات کرد.
مەلا،ئەڵێ خەتمەیەک بۆ باوکیشت ئەکەم.ژنەکە ئەڵێ سەهۆت (یانی غەڵەتت کرد).
مەلائەڵێ،خەتمەیەک بۆ دایکیشت ئەکەم.ژنەکە ئەڵێ گووت خوارد.
مەلا تووڕە دەبێ ومێزەرەکەی ئەدا بە عەرزدا وئەڵێ،کە دینی ئیسلام وای لێهات ٣ خەتمە گانێک نەکات ئیتر من مەلایەتی ناکەم.
سرنج:
بابەتی کۆتاییم وەک خۆی نووسیوەتەوە ئەگەر گووتنی نەشیاوی تێدایە خەتای من نییە دەبێ ببوورن.هەروەها دەبێ بەرێزکەبوودوەندیش بڵێم: دەسەڵاتێک لە باشووری کوردستان دوای سی ساڵ تەنیا کاری چەتەگەریی ودزی وتاڵانیی ونۆکەرایەتی بێ بۆ داگیرکاریی کوردستان ،تەنانەت سەرەتاییترین مافی خەڵک کە کارەباوئاوە بۆی دابین نەکرێ با / گۆڕی / ون بکا ولە بەرچاومان لابچێ.لە باشووری کوردستان سەدان کەسی شارەزای سیاسەت و خاوەن وشیاریی سیاسیی وکوردپەروەرونیشتمان پەروەریی هەیە کە دەتوانێ وڵات بەڕێوەبەرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە