کاری سیخوڕی UN و کونسوڵی ئەمێریکاو بیانیەکانی تری هەولێر

Sunday, 10/07/2022, 19:02

11295 بینراوە


کاری سیخوڕی UN و کونسوڵی ئەمێریکاو بیانیەکانی تری هەولێر لەبۆ بەردەوام بوونی ئەو دۆخەو خۆ دەوڵەمەند کردنی خۆیان لەپشتگیری بەردەوامی ئەو دەسەڵاتە لەڕێگای عەشیرەتەکانەوە …


لەدەمی عێراق، هەر باڵوێزێک وادەی چاوپێکەوتن و یان بابەتێکی گرنگی وڵاتەکەی و پێشکەشکردنی وەرەقەی ئیعتیمادی بوایە.
دەبوا لەگەڵ گەردی بەیانی لە نێوان سەعات چواری بەیانی هەتا شەش لەبەردەم کۆشکی کۆماری لە چاوەڕێ پێشوازی فەرمی صەدام حوسێن دابوایە.

لە گێڕانەوەکانی… کاکەکەی عضوي مەجلیسی وەطەنی عێراقی.
لە پاش شەڕی کەنداوی یەکەم لە نەوەدەکان یو ئێن بەچڕو پڕی کەوتە پشکنینی عێراق لە بۆ دیتنەوەی چەکی کۆمەڵکوژی کیمیاوی و بایۆلۆجی کە عێراق دەیگۆت نەممایە و هەمووم لەناو بردووە، ئەو هاوکاریەی عێراق لەبۆ کار ئاسانکردنی یوئێن لەبۆ هاوکاری عێراقیەکان بوو لە هاوکاری نەوت بەرامبەر خۆراک لە بڕیاری ژمارە٦٦١ی ئەنجومەنی ئاسایش.
لەودەمەی سکۆت ریتەر گەورە پشکێنەری چەکی قەدەغەکراو لە شەوێدا بە ڕەتڵی ئۆتۆمبێل و کامیرە شاراوەکانی ویستی دەروازەی کۆشکی کۆماری ببڕێ. 
عامر ڕەشیدی وەزیری نەوتی عێراقی بەرەنگاری بۆوە و گووتی.
يا صديقي ريتر أحترم حدودك!
مەبەستی ئەوە بوو پێشێلکردنی هەموو پیرۆزیەکانی سەروەریەکانی عێراق ڕێگاپێدراو نیە.
لە پاش ڕاپەڕینی خۆمان لە بەهاری ساڵی١٩٩١ هەر لە کونسوڵیە و میتی تورکی و مانگی سووری تورکی و ئیطلاعات و پاسداران هەتا دەگاتە  ئەو کۆپتەرە ئەمێریکیانەی شەوو ڕۆژ بەئاسمانی هەولێرێ دا دەفڕن و سەردان و هامشۆی گوماناوی کونسوڵەکانی ئەمێریکی لەبۆ قاوەخانە و لیفکە فرۆشان و کەبابخانەکان بردنیانە  سەرمەزاری مردووەکان و لەوێوەش بە سەرسوڕمانی چاوی خۆیان دەدەنە کفتەی کوردی سابونکەران و دۆڵمی کوردی و زۆر لەوانەش زیاتریش تەواوی کونسوڵگەرە بیانیەکان بە ئانقەست و مەبەستی شاراوەی خۆیان سەردانی عەشیرەتەکان دەکەن، بێ ئەوەی هەستی ساردیان بزانن کە کورد وەک میللەتێکی دێرینی ناوچەکە قوربانی پەیوەندیە عەشایەریەکانین و زووتر هەر هەموو جاش و بەکرێگیراوی بەعس بوون. کە بوونەتە ئاستەنگ لە بەرەدم پێشوەچوونمان و بەهەمان شێوە لەجیاتی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەسەڵاتێکی خێڵەکی بارزانی و تاڵەبانی ئەو هەرێمە بەڕێوە دەبەن جگە لە خۆدەوڵەمەند کردنی خۆیان و دەست و پێوەند و ئەوانەی ناوUNو کۆنسوڵگەرەکان هیچی تریان نەهێشتۆتەوە. هەتا ئەو درۆ و دەلەسانەی بلاسخارتیش لەسەر مەترسی سەر هەرێم تەنیا لەبۆ ڕازی کردنی دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیە لەبۆوەی لە پشکەبەشی نەوت و گازی بەلاشی ئێرە ببنە ملیۆنێر کە خودی خەڵکەکەی خۆشی ساڵانێکە چاوی بە پشکە نەفتەکی نەکەوتیە.
هەتاکوو بەردەوام لەناو قاوغی عەقڵی خێڵەکی و دیوەخانی سەرۆک عەشیرەتەکان خوول بخۆینەوە وڵاتێکی کۆڵۆنی ڕۆژاوامان هەبێت لەجیات دادگا دیوەخانی فلان و فلان سەرۆک عەشیرەت مەسرەتیەکان بکەن.
کورد لەو دۆخە چەق بەستووەی دواکەوتنی خۆیدا بمێنێتەوە.
ئێرانی خومەینی لەساڵی ١٩٧٩کە تەواو ئازاد بوو یەک جێ هێرشیان کردە سەری باڵوێزخانەی ئەمەریکی بوو لەتاران کە هەموو بوونە ڕەهینەی دەستی پاسدار و دواتر سیاسەتی خۆیانیان لەسەر بونیات نا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە