کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئۆرگاسم و خەتەنەکردن و فرت و فێل و کەڵچەر

Monday, 11/07/2022, 20:38


لەزەتە چەشتن << ئۆرگاسم >> دەرئەنجامی کرژبوونەوەی منداڵانی مێینەیە بۆ گلدانەوەی سپێرم لە خۆیدا بە مەبستی دووگیانی، ئەم کرژبونەوەیە دەبێتە جۆرێک لە چێژ، وەک چۆن کاتێک ختوکەت دەدەن پێدەکەنیت یان دەتشێلن، هەست بە لەزەتە دەکەیت. بەڵام ئەندامی نێرینەی پیاوان پێویستیان بەخۆگرژکردنەوە نییە لە کاتی ڕەحەتبووندا، پیاوان دەیان توانی وەک چۆن میز دەکەن بە بێ کرژبوونەوە، سپیرمەکەیان ڕۆ بکەنە زێی خانم.

ئایا دەبێت سوپاسی خانمان بکەینەوە ؟

 لە ڕاستیدا ئەوە خەسڵەتی زیندەوەرە و ڕێکەوت بووە، هەر خەسڵەتێکیش لە ڕەگەزی مێینەدا بە جۆرێکی تر << بە داشکاوی >> لە نێرینەدا دوبارە دەبێتەوە و بە پێچەوانەوەش. چونکا جەستەی نێر و مێ لە بنەچەدا یەک جەستەن، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ جووتبون خەسڵەت و شکڵی جیاواز وەردەگرن، وەک کێردێک بۆ کیفەکەی. کەواتە چەشتنی لەزەت لە کاتی ئۆرگاسمدا، هاندانی سروشت نییە بە مەبستی وەچەنانەوە بە دینمایک کردنی نێرو مێ بۆ بەڕیکردنی کردەی زاوزێ، یان وەک پاداشتێک لە دەرئەنجامی گەیشتن بە ئامانجی بەردوامدان بە خود بە نانەوەی نەوەەکی نوێ،  وەک غەریزەیەک. 

تیمۆتێ تایلۆر دەڵێت :

<< بەهۆکاری ئەوەی هاوچونییەکیەکی ئەناتۆمی زۆر هەیە لە نێوان پیاوان و ژناندا، زۆربەی زۆری کۆمەڵگەکان هەوڵیان داوە بە کولتووریی، زیاتر پێداگری لەو جیاوازییە جەستەییەدا بکەن لە نێوان هەردوو سێکسەکەدا بە کردەی تاتوو یان بە درێژکردنەوەی چووک و کورتکرنەوەی کلیتۆریس. ئاوا، لای خێڵەکانی ئیتیۆپییا، کچان دەبێت خەتەنە بکرێن بۆ بونیان بە ژن؛ ئەم ڕیتوێلەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژنانی بەساڵا چووەوە بەڕێ دەکرێت، بەشی بەدەرەوەبووی کلیتۆریس دەبڕن و لێوە گەورەکنیشییان ( هەندەک جار لێوە بچوکەکانیش ) دەبڕن. لە ڕاستیدا، وەهایان باوەڕە کە ئەو ئۆرگانانە بیری هێلکە گونی پیاوان و نێرتکی پیاوانمان دەخەنەوە. ئەم جۆرە پراکتیزەکردنانە بۆمان ڕووندەکەنەوە کە ڕەگەز لە ڕووی بایۆلۆژییەوە نادرێت بەڵکو دەستکەوتێکی کۆمەڵایەتییە .>> 
کەواتە تۆی نێرینە هێندە نێرینە نیت کە شانازی بە سمێلتەوە بکەیت و بە پێچەوانەشەوە ؛ کاتیك ئافرەتان دەگەنە تەمەنێک کە توانای دوگیانیی لەدەست دەدەن، هۆرمۆنی نێرینە بە سەریاندا زاڵ دەبێت ؛ مودار دەبن...تاد،  لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان هەر مێینەن، دەبوا وەک مێینە بمانایەتەوە. ئەو نێرینانەی کە ڕەگەزیان بە تەواوی دیاری نەکراوە << چوکیان بچووکە >> یان نێرە موکن، بە تەواوی دەبینرێت کە چووک جێگای میتکەی ژنان دەگرێتەوە و لێوەکانی کلیتۆریسیش جێگای هێلکە گوون، لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا لێوەکانی کوزی ژنان گەورەبوون و وێنای نێرینە بوون، بۆ جیاکردنەوەی مێێنە لە نێرینە،  خەتەنەیان دەکردن.  ئیدی ئەمە بووە بنەما بۆ بوون بە خێلی ئیبراهیم و بووە قسە و داوا خواوەندەکان، بەم شێوەیە پیاوانیشمان خەتەنە دەکردن  هەتا پۆپەی نێرتک باش دیار بێت. ئەم فرت و فێڵانەشمان کردە کاری ئەفرێندەری مەزن نەوەکا مرۆڤ پەیڕەوی نەکات. 
بۆ سەلماندنی ئەم خەسڵەتە، دەست بنێ بەسەر پۆپەی نێرتکی پیاوێکدا، بەىی ئەوەی کەسەکە بیر لە سێکسیش بکاتەوە، بە میکانیکی نێرتک ڕەپ دەبێت، میتکەی ژننیش بەهەمان شیوە،  کەواتە میتکە و نێرتک هەمان ئەندامن، لێوەکانی دەوری کوزیش وەک هێلکە گوونن بە لێوی شێدارەوە لە کاتی هروژاندنی هەوەس.
ئەگەر جیاوازی جەستەییمان زەقکردەوە  بە خەتەنەکردن و هەروەها داهێنانی جل و بەرگیش بەهەمان شیوە هاندەرێکی سەرەکی بوو بۆ زەقکردنەوەی ئەو جیاوازییە، ئەوا جیاوازی نێوان خێڵێک و خێڵێکی تریش بەهەمان شیوە << جامانەی رەش، جامانەی سور، مشکی >> . وەک بینیمان سەۆکی صێلەکەی کوردوستان لەم ڕۆژناەی دواییدا پێداگری لەسەر گرنگی بۆ بەستنی جامانەی سورکردەوە.  لە پێش مێژوودا کۆمەڵگەکان  بۆ خۆ جیاکردنەوە لە یەکتری و ناسینەوە خۆیان لە نێو کۆمەڵگەیەکی تردا، بە تاتو یان بە ڕەنگ کردنی جەستەیان، یان بە جۆرێک جلک و بەرگی جیاواز خۆیان جودا دەکردەوە. ئەم نیشانانەش << جلک پۆشین، خەتەنە کردن، ڕیش، مافی چوار ژنە>>  لە کڵچەرەوە بە مەبستی وەدەستخستنی قازانج بۆ خود، گوێزرانەوە بە سەپاندنیان وەک قانون لە ناو کۆمەڵگەیەکدا. بەمەش دەڵێن ؛ کولتور، کولتور بەمانای مارکێتین ( فرت و فێڵ) دێت ؛
<< کۆمەڵگەکەی ئێمەی موسڵمانن، ڕێگە بە پیاوانمان دەدات، لەگەڵ کچی مام، کچی پور، کەنیزە و کچانی نۆ ساڵانیش جووت ببین، بۆیان هەیە بۆ دامرکاندنەوەی عەورەتیان چووار ژانان بخەنە جێگەیانەوە ، پیاوانمان ڕیشدارن و ژنانمان دەبێت خۆیان داپۆشن....تاد، ئەمانە داوای خوداکەمانە>>. 
وێنەی ئەم دوو کەسایەتیە ( ئەو کچە بیست و شەش ساڵە دەگەڵ ئەو پیاوە ئیسلامییە ڕیشدارەدا) پێکەوە، کە هەندەک گێل و نەفام دەڵێن بەزۆر ئەو کچەیان داوە بەو پیاوە ڕیشدارە،  لەبری ئەوەی بڵێن ئەو پیاوە ڕیشی بۆ ئەو مەبەستە هێشتۆتەوە و ئیمانداری بۆئەو مەبەسەت دەکات، ئەو کچەش بەهەمان شێوە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی پیاوێک، جلکی بەو جۆرە پۆشێوە. ئەگەر ئەم وێنەیە وەها دێتە پێش چاومان، کە هەریەکەیان لە پانتاییەکی جیاوازدابن، ئەوا فۆتۆشۆپ نییە، کەواتە چی کۆکردونەتەوە لەسەر هەمان فۆتۆگرافی ؟  کەڵچەر. کەڵچەریش بە مانای مارکێتین << فرت و فێڵ >> دێت.
لەوانەیە هەندەک کەس بڵێن؛ نا، ئەو کابرایە بە مەبەستی دستکەوتی  چووار ژن نەبووە بە ئیسلام و کەسێکی ئیماندار بووە و لە ڕبوردودا ژیانی خۆی خستۆتە مەترسیەوە و تێکۆشاوە. ڕاستە، بەڵام ئەوان لە ڕاستیدا وادەزانن درۆ ناکەن، بەڵام درۆزنترین بونەوەر، مرۆڤە، لە هەقیقەتێکدا دەژی کە سروشت و خوداکان لێی بێ ئاگان. ڕاستە مرۆڤ گێلە، بەڵام لەهەمان کاتا زۆرزان << سیاستمەندرا>> ترین بونەوەرە، بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانی. 
بێ شک وەچەنانەوە و بەردەوام بوون غەریەیە بەڵام ئەگەرئەم چێژ << ئۆرگاسم>> ە بە ڕێکەوت نەبوایە، ئەوا کۆمەڵگەیەکی تەواو جیاوازمان پێک دەهێنا لە هەموو رویەکەوە، حکومەتەکان هانیان دەداین بۆ چووت بوون و نانەوەی نەوەیەکی نوێ. کەواتە ڕێی تێ دەچیت کە ئێمە ژیانێکی تر و مۆدیلێکی تر بەڕی بکەین لە هەموو ڕویەکەوە.
هەر ئەم خەسڵەتەیە کە هاندەرە بەوەی کە نیچە بڵێت : << هەر کاتێک ئێمە هەقیقەتێک دەدۆزینەوە ئیدی هەقیقەت نییە >>، چونکا سروشت بە پێویست << هەیقیقەت >> ێک، کارێک دەکات کە ئێمەی مرۆڤ لێی بێ ئاگایین و هەقیقەتێکی تری لەسەر بنیات دەنێین. هەر بەم شیوەیەش چەندەها هەقیقەتمان لە سەر بنەمای نەزانینەوە هەڵچنیوە، داماڵینی هەموو ئەو چینە هەقیقەتانە، پوچەڵکردنەوەی یەک بەیەکی هەقیقەتی هەلىەستروای مرۆڤن. تەنانەت خەتەنەکردنی مێێنە وەک بینیمان بە مەبستی کەمکردنەوەی چێژی ئەوان نەهاتووە .
.......

وتارەکە بە پشت بەستن بە زاینارییەکانی کتێبی پێشمێژووی سێکس نوسراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە