عەلی قازی (کوڕی رەش) کۆچی دوایی کرد

Monday, 11/07/2022, 21:44

4472 بینراوە


دوای چەند کچ، قازی محەممەد بوو بەخاوەنیی کوڕێک. ناوی ئەو کوڕەیان لە بەر خۆشەویستیی ناونا کوڕی رەش. بۆ پێش ناوی قازیش، ناوی عەلیان بۆ دیاری کرد کە ناوی باپیرە گەورەی بووە. بنەماڵەی قازی محەممەد بە رەگەز کورد نین. ئەوان لە گورجستانەوە روویان کردۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان. لە بەرئەوەی خاوەن بنەماڵە وجێگای متمانەی جەماوەر بوون خەڵک رووی تێكردون وگرفتی کۆمەڵایەتی و رۆژانەیان لە ڕێگای ئەوانەوە چآرەسەرکراوە.
سابڵاخ یان مهابادی ئەوکات شاڕێکی چووک بووە وخاوەنی سیستمێکی ئەوتۆی دامودەزگا ئیداری و بەرێوەبەریی نەبووە. بۆیە هێدی هێدی ناوناوبانگیان لە ناوچەی موکریان وتەنانەت بەشێکی مەزنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرچووە.بە کورتی وبە کوردی خەڵك متمانەی پێ کردون.قازی محەممەدیش بۆ سەردەمانێک بەرپرسیی یەکەمی ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنان بووە لە مهاباد جار جاریش بۆ خۆی سەری فێڕگەکانی داوە و دەگەڵ منداڵان دواوە. بەڵام کوڕەکەی خۆی رەوانەی شاری تەورێز کردوە تا لەو شارەدا دەرس بخوێنێ! ئیدی بۆ کوڕەکەی دەگەڵ منداڵەکانی شاری مهاباد نەچۆتە فێڕگە دەبێ بۆ دەرس خوێندن، دەبێ وەک پرسیار جواب بدرێتەوە.

دەڵێن: دوای مردوان رەحمەت باشە:

بەواتایەکی دیکە هەرکات کەسێک کۆچی کۆچی دوایی کرد باش نییە باسی لێ بکرێ. ئەو قسەیە هەم دروستە وهەمیش نادروست. بەڵام من بۆخۆم ئەو مافە دەدەمە خۆم کە دوای کۆچی دوایی کوڕی رەش باسی بکەم. چون کاتێک کە زیندوو بووە وتارم لەسەر نووسیوە و رەخنەم لێ گرتووە. بۆیە ئیزن بە خۆم دەدەم کە لە هاتووشدا باسی بکەم. چون بنەماڵەی قازی و راگەیاندنی کۆمار و دروستبونی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و زۆر بابەتی دیکە بۆتە مێژوو لەسەرمان. جا ئەو دیرۆکە چەندە پێشکەوتوویە یان باشە یان خراپ، دەبێ کۆمەڵگای وشیار بڕیار بدا.
دوای مردوان کاتێک باسکردنیان باش نییە، کە مرۆفێک بۆ یەکەمجار دوای نەمانی ئەو کەسە لە سەری بنووسێ و رەخنەی لێ بگرێ. من ئەو کارەم بە رەوا نابینم. ئەگەر لە رابوردووشدا کردبێم، بە کارێکی  نەشیاوی دەزانم. هیوادارم لێم تێگەیشتبێن کە مەبەستی من چییە.

دوولاپەڕەی بچووک لە ژیانی عەلی قازی:

دوای لە سێدارەدانی قازی محەممەد وهاوڕێیانی و رووخانی کۆماری مهاباد. بنەماڵەی پەهلەوی هێدی هێدی بە هێز دەبون.عەلی قازیش کوڕی قازی محەممەد لە بیر نەکرابوو. شای ئێڕان زۆر زیرەکانە کەڵکی لێوەرگرت و وەک هاوکاڕێکی (ساواک) بۆ لای خۆی ڕاکێشا وناردی بۆ وڵاتی ئاڵمـان تا وەک خوێندکارێک درێژە بە خوێندن بدا.
یەکێک لەو ئەرکانەی کە لە ئاڵمـان پێی سپێردرابوو دژایەتی کردن بوو دەگەڵ ئەو خوێندکارە چەپانەی کە دژی شای ئێڕان خۆیان رێکخستبووو بەرەنگاری سیستمی پادشایی دەبوونەوە.عەلی قازیش وێڕای خوێندکارەکانی دیکەی سەر بە شای وساواکی ئێڕان دژایەتیی وسیخۆرییان دەکرد بەرانبەر بە تێكۆشەرانێک کە خوازیاریی رووخاندنی سیستمی شاهەنشایی بون لە ئێران.

لاپەڕەی دووهەم لە ژیانی عەلی قازی:

شێرکۆ هەژار، کوڕی مامۆستا هەژارلە کتێبی هەژاریی مرۆڤ و دەورووبەریی کە لە نووسینی خۆیەتی لە لاپەڕەی ٩٠دا ئاواباسی عەلی قازی دەکا:
تاقە شانازی عەلی قازی لە سەردەمی رژیمی پەهلەویدا بریتی بوو لە پەیوەندیی بە ساواک و دەرباری شای ئێران. بۆ نموونە، رۆژێكیان لە تاران دوکتور حوزنی حاجۆ پێی گووتم، کە دوێنێ لە ڕیگا تووشی کوڕی رەش (عەلی قازی) بوم. ئەو گووتی: ساواک رادەسپێرێ ئاگایان لە خەڵکی ماڵی ئێمە (حاجۆ) بێت.
هەروەها،عەلی جارێکیش راپۆڕتی لە مەلا جەمیل رۆژبەیانی دابوو بە ساواک. ساواک مەلا جەمیل بانگ دەکا و پێیان گووتبوو کە ئەوەتا ئەو زەلامە (عەلی قازی)  تاوانباری کردووی. ئیتر مەلا جەمیلیش لەوکاتەوە ناوی کوڕی رەشی گۆڕێبوو بە کوڕێ حیز!
-----------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە