هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک دزێکی پیسخۆر

Tuesday, 12/07/2022, 10:48

10294 بینراوە


سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە هەڤاڵ ئەبوبەکری پاریزگاری سلێمانی:
- دوو برای خۆی بە ناوەکانی شەماڵ و ئۆراڵ لای خۆی دایمەزراندوون، شەماڵ وەک مترجم و ئۆراڵ لە ڕیکخستنی وەفد و کاروباری نهێنی نووسینگە کاری بۆ دەکات، تا هیچ فەرمانبەرێکی دیکە بە نهێنی و نامە فەرمی و کارەکانی نەزانێت.
- کەسێکی تر بە ناوی علی، سەرچاوەکە دەڵێت دڵنیانییم و نازانم ئایا ئەو عەلییە زاوایەتی یان ئاوەلزاوا، ئەم عەلییە لە دزە چاونەترسەکانی ناو پاریزگایە، زۆر پەلەیەتی خۆی و هەڤاڵ دەوڵەمەندتر بکات و پارەی زۆر بەدەست بهێنێت، لە هەموو پرۆژەکاندا دەستی ئەمی تێدایە و ئەم بەڕێوەی دەبات. جاران ئەم عەلییە سەیارەیەکی ئۆپترای شڕی هەبوو، ئیستا کردوویەتی بە وەنەوشە و بۆتە خاوەنی ڤیلاکانی دەروازە و .... هتد.
- بێستون و یوسف و نەبەرد هەموو خزمی خۆین و لەوێ دەوام ئەکەن هەندێکیان پۆلیسن و بە تەنسیب هێناونی و هەردوو براکەشی بە تەنسیب هاتوون.
- تەنها سایەقەکەی خزمی خۆی نییە ئەویش هەورامیە ناوی (بەسام)ـە
- بێستون بەشی نهێنی و یوسف مدیری نووسینگەیە
- لە ماوەی پێشوودا علی ویستبوی ئیمزای پڕۆژەیەک بە یەکێک لە ئەندازیارێکی پارێزگا بکات کە نایاسایی بوو ئەندازیارەکە نەیکردبوو، عەلی قسەی پێ وتبوو، ووتبوی بە شەق پێت ئەکەم، ئەندازیارەکەش وەڵامی دابوویەوە ووتبوی ئەگەر لە ملیشم بدەن نایکەم، دوایی کاکە عەلی، پۆلیسی بۆ بانگ کردبوو، ئەندازیارەکەیان کردبووە دەرێ، بەڵام ئەو هەر نەیکرد، ئەم عەلییە بۆ ئەو پرۆژە نا ئاساییە پارەی وەرگرتبوو بۆیە ئەیویست بەهەرشێوەیەک بێ پێی بکات و خۆشی بێ تاوان دەرچێ.
لە کۆتاییدا سەرچاوەی ئەو هەواڵە دەڵێت، هەموو خزم و برا و کەسوکاری هەڤاڵ ئەبوبەکر دڕاون و حسابی خۆیان نازانن. لەهەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوەشیانە، کە هەڤاڵ ئەبوبەکر هەموو خزم و براکانی خۆی لە قاتی 5ی پاریزگا داناوە و کەسی دیکە بۆی نییە بچێتە ئەو قاتەوە، نەکا نامەیەک شتێکی نهێنی -چاوپێبکەوێت و دەستیان بکەوێتە روو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە