• لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى ئیسلام هیچ ڕاڤەیەکى بۆ ئایەت و دەقەکانى قورئان نەکردووە کەواتە ئەو بوارە ڕەخساوە بۆ ئیجتهاد و تەفسیرى ئایەتەکانى قورئان، ئیمامى عەلى بەقورئان ئەڵێت چەند ڕوى هەڵگرتووە یان چەند ڕووە (حمال اوجە) و هەر لەمەشەوە جۆرەها ڕێبازگەى (مذهب)ى ئاینى دەرکەوتون وەکو حەنبەلى مالکى شافعى حەنەفی... و زۆریتر کە هەریەکەیان بەپێی کات و سەردەم و و ژینگەى کۆمەڵایەتى و سیاسی سەردەمەکەیان تەفسیریان کردووە..
ئەوەى ئەم بەڕێزە سەرقاڵێتى ئیجتهادە و ڕەئیە و مافى خۆیەتى و هیچ ڕێگرییەکى ئاینى لەو بارەویەوە نیە، تویژنەوەکانى و لێکدانەوە و ڕاڤەى دەقە کانى قورئان زۆر لۆجیکانە و عەقڵانیە کە شارەزاى بوارەکەشە.
• ئەوەى گرنگە هەتا ئێستا مەلاکانى کوردستان و حیزبەکانى ئیسلامى سیاسى و ئەو مێگەلەى دوایان کەوتون هیچ وەڵامێکى دروست و عەقڵانیان بەرامبەرى نیە، بەڵکو سوپایەک لەخەڵکى بێئاگا و جنێوفرۆش و کەسانی بازاڕیى و دەمهەراش و دەمزێرابیان هەڵخراندووە و فڕێانداونەتە ناو بازاڕى سۆشیال میدیاوە. کەوتونەتە جنێودان و سوکایەتى و بێرێزیکردن بەقێزەونترین شێوە، ئەوەى ئەیبینین بەڕێز ڕاوى پشوو درێژدیارە و بەئاگایە، کە هیچ بەهایەکى بۆ ئەو جۆرە لە بازرگانانى ئاین و ئەو دینبازانە و مێگەلەکانیان دانەناوە لە بۆچونە بوێرەکانى ساردی نەکردۆتەوە.