هەرکەس باوەڕ بە قسەکانی خومەینی بکات جاشە!

Friday, 15/07/2022, 14:08

5015 بینراوە


ئەوڕۆ ١٣/٧/٢٠٢٢ ساڵوەگەڕێی تڕۆری قاسملوویە.ئەوەی کە دەبێ سرنجڕاکێش بێ ئەو کەسانەی کە تڕۆریان کرد لە دۆستانی نزیکی مەسعودبارزانی وبنەماڵەی بارزانییە.ج،سەحراروودی بەئاشکرا هاتووچووی کۆشکوتەلارەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکا وپێیان دەڵێ،من لێتان نزیکم،ئەگەر ئەمرم پێ بکرێ بە دەردیی قاسملووتان دەبم.
لەوەها ڕۆژێکدا بە هەڵکەوت چاوم بە بەرنامەیەکی ئاریان تیڤی کەوت کە کورتەیەک لە ژیانی سیاسیی قاسملووی باس دەکرد.لە قسەکانی ئاریان تیڤیدارستەیەک سرنجی ڕاکێشام کە قاسملوو لە وتوووێژێکدا بەراشکاوی دەڵێ،هەر کەس باوەڕ بە قسەکانی خومەینی بکا جاشە.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی حیزبیی کلاسیکیی کوردیی ئەوەیە کە بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆی حەشآربدا لایەنە جۆراوجۆرەکان تۆمەتباردەکا وناووناتۆرەیان لەسەردائەنێ.ئەو کولتورە سەقەتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک پردەبازدەچێ کە سەرکردەی حیزبیی بۆ شکاندنی کەسایەتیی بەرانبەربەخۆی وپاکانەکردن بۆ خۆی لە هیندێک دەستەواژە کەڵك وەردەگرێ بە بێ ئەوەی داهاتوو لە بەر چآوبگرێ.لەکاتی خؤشیدا مەلا مستەفا لە سۆڤێەت بە هاوڕییەکانی گووتبوو،هەرکەس لێرە ژن بێنێ گەووادە.کە چی یەکەم کەس بوو بۆ خۆی ژنی هێنا.قاسملووش هەمان رێبازی دووپات کردوە بەڵام بە شێوەیەکی جودا وگووتی،هەرکەس متمانە بە خومەینی بکا جاشە کە چی بۆ خۆی یەکەم کەس بوو متمانەی بە خومەینی کرد وگیانی خۆشی لە سەردانا.
لەسەر رووپەڕی فەیسبوکدا چەند کەسانێکم بینی کە کورتە وتاریان بە پەرۆشەوە لە سەر ترۆری قاسملوو نووسیبووە.هیچ کەس بەوتڕۆرە شاد نابێ وکارێکی قێزەون بوو.بەڵام هەر وەک دەزانرێ لە ناو چین وتوێژیی سیاسیکارورووناکبیروشاعیروزانای کورد زمانی رەخنە لاڵ وکەڕووکوێرە.هیچ کەس لە خۆی ناپرسێ کەسایەتیەکی وەک قاسملوو چۆن بەبىێ ئیزن وئاگاداریی حیزبەکەی کە تێدا بەرپرسیی یەکەمیی بووە،دەچێ دەگەڵ کەسانێک وتووێژ دەکا کە باڵی تڕؤروباڵی سەربازیی کۆماری ئیسلامین.
لە سیاسەتدا دان وستاندن بناغەی سەرەکیی گەیشتن بە چارەسەریی ولێک تێگەیشتنە.بەڵام دان وستاندنیش رێکاریی خۆی هەیە ودەبێ لە بەرچاو بگێرێ.قاسملوو وێڕای کەسانی دیکەی ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دەیانزانی رۆژ لەڕۆژ لە لایەنی نیزامی وسیاسیی بەرەو لاوازیی دەچن.بۆیە هەر بۆ خۆی بڕیاریی دا رێكاری دان وستاندن دەگەڵ بکوژەکانی خۆی هەڵبژێرێ.
لەدوایین ساتەکانیدا پێش ئەوەی دەستی ترۆر بیگاتێ یەکێک لە ئەندامانی حیزبەکەی لە چێشتخانەیەکدا لە شاری ڤیەن بە هەڵکەوت دەیبینێ.کاتێک دەچێتە ناو چێشتخانەکە لێی دەپرسێ،کاکە ئەوە لێڕە چی دەکەی؟ لەجوابی پرسیاری ئەو هاوحیزبیەیدا هەرئەوەندە دەڵێ: بڕۆ کارت بە من نەبێ،پاشآن یەکتر دەبینین.هاوڕێی قاسملوو زۆر بە ناهۆمێدی لێی دوور دەبێتەوە وبە دڵێکی پەرۆشەوە بەرەو ماڵ هەنگاو دەنێ.
هەرئەورۆژە کاتژمێر٦ی ئێوارە خەبەری تڕۆری قاسملوو لە شآردا بڵاو دەبێتەوە،ئەو هاوڕێیەی کە چەند کاتژمێر پێش تڕۆڕەکە ئەو هەواڵە دەبیسێ یەکڕات تەلەفون بۆ،س،ش،کە یەكێکە لە نزیکانی قاسملوو دەکاو پێی دەڵێ:نەمگووت،نەمگووت،دەڵێ چیت نەگووت،بۆ بە راشکاوی قسە ناکەی.لە جوابدا دەڵێ:نەت زانیوە قاسملوویان ترۆرکرد.
ئێستێش کەس نازانێ قاسملوو بۆ متمانەی بە خومەینی کرد؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە