بینین

Friday, 15/07/2022, 14:44

5869 بینراوە


ئێوارەیەک دەچینەوە نێو شادومانییە کورتخایەنەکان
شادومانی درۆیەکی حیکایەتبێژانی دوای سەعات دوانزەی شەو
شەو بێداربوونەوەی شاعیرانە بەتامی ڕۆمانسییەت و
ڕاگرتنی خەزان
ڕۆمانسیبوون ئەو درۆیە نازداریە کە بێداری شەو دەکاتە ئەژدیهایەکی شیرین
خەڵوەتی من
ئەوساتەیە کە دەچمەوە نا ئینجانەکانی غەمگینی و بۆنی میسک و عەمبەر دەڕژێنم
دەچینەوە سەر ڕەگەزەکانی بوخوورد و
میلی کاتژمێری تەمەن شێدار دەکەین
ختووکەی ئێوارە لە گۆرانییەکی غەمگیندا دەکەین بە مووناجاتێک لە کاڵبوونەوە
ئێوارە لە سەر زمانی منداڵێ نووقمی سەما دەکەین
لە خۆم دایدەبڕم 
ئەدا لە زمانی شاعیران وەردەگرمەوە 
لە جێی هەر گوللەیەک ژێی کەمانێ دەکەم بە مایسترۆی شەڕ
لە هەر جێنزرگەیەک 
میلۆدییەکی غەمگین دەکەم بە دار العسای خەیاڵ و
خەون دەکەم بە مایسترۆی بینین.
لە سەر ستەیجی شانۆ ئیجرای هەموو ئەوانە دەشێوێنم
کە دەچنەوە سەر ڕەگەزی چاوی شین
لە بڵندگۆی مزگەوتەوە هاوار دەکەم
 شاردا هی خەیاڵی ئەوانەیە کە لە خەونەوە دەچنەوە سەر نزا
نزا تووڕەیە 
خەتا دڵی شکاوە
تۆ بە دەستێک
سڵاو بکە و
بە دەستێګ خەتا لە دڵشکانی نزا بپارێزە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە