3.ئەو كوردە خیانەتمەندانەی ڕێنمای سپا داگیركەرەكان و ھاوبەشی قیامەتەكان بوون، ڕێزیان لێگیرا و بوونەوە سەركردە و پلەداری سەربازی و لە خراپترین حاڵەتدا، زۆر بەڕێزەوە، بە مووچەی چەند ملێۆنی خانەنشین كران.
4.لێرە و لەوێ قیامەتی بچكۆلانەی زەرد و سەوز و ناو بەناو و ڕۆژانەیان بۆ خەڵكی زیندانی كراوی ئەو بەشەلەنەتەوە بندەستەكەمان لە باشووردا، چەند بارەكردەوە، لە نموونەی دیاریی، بەدەستەوەدانی ( كچان و ژنان) ی شەنگال بوو بە ھێزە ھاوپەیمانەكەیان داعش!!.
5.كارەساتی خێزانیی و تیرۆری كەسایەتی ناو حیزب و دەرەوی حیزب و دەنگی ناڕازیی و دزینی قووتی ڕۆژانەی خەڵك و بڵاوكردنەوەی ماددەی ھۆشبەر و بازرگانی سێكسی و وێرانكردنی كلتووری كوردی و.....ھتد، دڵنیام لیستەكەی ئێوە زۆر درێژترە!!.