گوێ نەدانی پاڕلەمانتارانی عێراق بەپرسە نیشتمانیەکان

Thursday, 21/07/2022, 21:00

4622 بینراوە


ئێمە وەکو تۆڕی ڕێکخراوەکانی جینۆسایدکەتۆڕێکی خۆبەخشین کارلەسەر بەجینۆ ساید ناساندنی تاوانەکانی  ئەنفال و کیمیا باران و سەرجەم ناساندنی ئەو تاوانانە بەجینۆساید لەلای حکومەتی عێراق و لایەنە نێو دەوڵەتیەکان ئەمڕۆ 16 جوڵای سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی پاڕلەمان تارانی عێراق لە گردبونەوەیەک لەسلێمانی بۆ یادکردنەوەی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و هەوڵدان بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لەو دادگایەدا چوینەبەردەم نوسینگەی پاڕلەمان لەسلێمانی بەڵام بەداخەوە ژمارەیەک ئەندام پاڕلەمان بەشدار بون لەگەڵمان کە 3 بۆ 4 کەس بون ئیتر ئەوانی تریان بابەتەکەیان بەهەند وەر نەگرتبوو وەئامادە نەبون بێن لەو گردبونەوەیە بەشداربن کە ئەوە پرسێکی نیشتمانیەو سودی گشتی تێدایە بەڵام حازرن لەسەر ئێسکو پروسکی قوربانیانی ئەنفال وە کیمیا باران موچەی زەبەلاح و پاسەوانی تایبەتیان هەبێ جێگەی داخە ئاوا خەم ساردن بەرانبەر ئەو پرسانە لەکاتێکدا ئیشی ئەوان ئەوەیە بەبەرنامە ئیش لەسەر ئەوە بکەن کە عێراق پەیمان نامەیەکی ئاوا واژۆبکات لێرەوە سەلماندیان ئەو ئەندام پاڕلەمانانەی ئامادە نەبون لەو مەراسیمە دا سەر قاڵی کاری تایبەتی خۆیانن بەموچەی زەبەلاحو پاسەوان و ئیمتیازی شخسی بۆخۆیان ئەژین ئاگایان لەمەحمودی بێزەواڵ نیە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە