ئادارییەک بۆ ئامادەیی و بنەڕەتییەکانی سنوورى پەروەردەى ڕۆژئاوا لە سلێمانی

Friday, 22/07/2022, 20:41

4878 بینراوە


تکایە قورعەى وەررتنى خوێندکاران ڕاگرن

1-ئا – ڕەنگین
2-ئا- تووى مەلیک
3-ئا –شەهید جەبار
4-ئا- ڕزگارى
5- ق – ئاسوودە
6-ئا – شیرین
وەک دەبینرێت و هەستى پێ ئەکرێت ،دەست و نییەتێکى خراپ لە ئارادایە بۆدەست خستنە ناو پەروەردەو ئاستى خوێندکاران لە سلیمانى .

چۆن؟

1- کەم ساڵ هەبووە خوێندکارانى ئەم سنوورەو دەورووبەرى یەکەم نەبوون لەسەر ئاستى ئەو ئامادەییانى بە تایبەتىو لەسەر ئاستى هەرێم بە گشتى .
2- شوێندنى هەندێک میلاکى ئامادەیى و بنەڕەتى بە پاساوى پڕووپووچ و بێ بنەما کە دوورە لە سلکى پەروەردەوە .
3- چاو خستنە سەر هەندێک لەو ئامادەییانى ناوم هێناون ، ڕەنگە من هەستم بە هەندێک لە ئامادەیى دیکە نەکردبێت ،ئەویش بە پاساوى جیاواز کە دیارترینیان تەپاندن و داڕمان ودابەزاندى ئاستى نەجاخى ئەو ئامادەییانەیە .
4-بەرپرسانى قەروەردەو بە تایبەت وەزیرى پەروەردەو بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلیمانى ،زۆر بە زەقى جەخت لەسەر وەرگرتنى خوێندکاران دەکەنەوە بە قورعە تەنها لەو ئامادەییانى کە ناوم هێناون ،ئەگەر ناو دونیایەک ئامادەیى تر هەیە لە سلیمانى بۆ بەو زەقییە ناویان ناهینن .
پرسیار   بۆ وەزیرى پەروەردەو بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلیمانى تەنها تەنها زوومى چاویان لەسەر ئەو ئامادەییانەیە کە ناویان هاتووە
وەلاِم  مامۆستا دڵشاد ... بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلیمانى باش دەزانێت تەنها ئەو ئامادەییانە خواستى خوێندکارو تەنانەت دایک و باوکى خوێندارکاریان لەسەر ، کە ئەمە ساڵانە بووەتە بەرزبوونەوەى ئاستى سەرکەوتن لە سلیمانى .
بەداخەوە پاساوى وەزیرى پەروەردەو بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلیمانى ئەوەیە کە دەبێت ئەم مەکتەبانە هەموو تەلەبەیەک وەربگرن ، لە گاتێکدا مەکتەب هەیە لە سلیمانى شوێنى ێۆپاکەى نییە لە پۆلدا .
پاشان چەند ساڵێکى زۆرە ئەم مەکتەبانە بەڕێوبەرە یەک لە دواى یەکەکانى ستاف و میلاکى مەکتەبیان بەهێز کردووە بە مامۆستاى شارەزا لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا .
ئێستە بەڕێوەبەرانى ئەم ئامادەییانە ناهەقیان نییە دەنگى ناڕەزایەتییان بەرز بۆتەوە ،بەو مانایەى کە مەکتەبەکەیان ئاستى نەجاحیان دائەبەزێت بۆ سفر .
ئاخر بە ڕیشى کێ ڕەوایە مەکتەبگەلێکى وەک ئەو مەکتەبانەى کە ناوەیان هاتووە نمرەى ( 50 ) وەربگرێت بەرامبەر بە ( 90 )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە