ڕۆزا بەگريان پێدەکەنێ

Saturday, 23/07/2022, 19:06

4895 بینراوە


ڕۆزا ئەوەندە گرياوە روومەتەکانی قڵيشاون لەبەر فرمێسك .هێرشی دووژمن بۆسەردێ کەيان ژيانی ڕۆزاو دەيانی وەك ڕۆزای سەرەو ژێرکرد ! ڕۆزای تەمەن حەووت ساڵان ماڵەکەی ڕووخاو دايك و باوکی شەهيد بوون . پياوە ديکتاتۆرەکان شەڕدائەگيرسێنن تەنها ئەوانەی باجەکەی ئەدەن ئەو کەسانەن کە خەريکی ژيانی سادەی خۆيانن لەلادێکان .ڕۆزای تەمەن حووت ساڵان بەتەنها مايەوە ! زۆر بێ ئوومێد بوو لە ژيان. ڕۆزا مامێکی هەبوو لەشار ئەژيا ڕۆزا حەزی نەئەکرد دێ کەی خۆيان بەجێ بێڵی بچێتە شار . ئەو بەسەربەستی لە دێکەی خۆيان ئەژيا هەموو شتێکی دێکەيانی خۆشئەويست رووبارەکانی خۆش ئەويست کاتێ ئەچوو ئاو بێنێ وێنەی خۆی بە راستی لەناو ئاوەکە ئەبينی زۆر جاران قسەی لەگەڵ خۆی ئەکردئەیووت : ئەو رووبارە چەندە جوانە! وەکوو ئاوێنە وايە وێنەی دێ کەمان گشتی لێ ديارە . دارە سەوزە بەرزەکان ، لووتکەی شاخەکان ، ئاسمان ، تريسکەی ڕۆژ لەکاتی ڕۆژ هەڵات ،ياخود ڕۆژ ئاوا،بريقەی مانگ و ئەستێرە لەکاتی شەو . بەڵام بەناچاری دێکەی خۆی جێ هێشت و چووە ماڵی مامەی . ڕۆزا مامەی زۆر خۆش ئەويست مامەی چوار مناڵی جوانی هەبوو مناڵەکان ڕۆزايان زۆر خۆش ئەويست . مامەی ڕۆزا ناوی شاخەوان بوو ڕۆزا بە مامە شاخەوان بانگی ئەکرد . شاخەوان هەر کە ڕۆزای بردە لای خۆی هەر زوو برديە قووتابخانە ناو نووسی کرد بۆ خوێندن . کەلو پەلی قووتابخانەی بۆ کڕی. لە قووتابخانە ڕۆزا زۆر زيرەك بوو مامۆستاکان خۆشيان دەويست هەمووساڵێك بەنمرەی باش دەرئەچوو. مامەی ڕۆزا زۆر خۆشحاڵ دەبوو کە دەی دی ڕۆزا سەرکەوتووە . ڕۆزا زۆر يارمەتی مناڵەکانی مامەی ئەدا . مامۆژنی ڕۆزا ئافرەتێکی دەنگ بەرزوو ، هاربوو، کاتێك خواردنی ئامادەدەکرد زۆر جياوازی دەکرد لە نێوان ڕۆزا و مناڵەکانی خۆی . نەی ئەهێشت ڕۆزا لەسەر سفرە لەگەڵ مناڵەکان و مامەی نان بخوات . ڕۆزا هەر زوو هەستی کرد کە مامۆژنی خراپە لەگەڵی بەڵام بێ دەنگ بوو .لەکاتی نان خواردن ڕۆزا ئەبوايە لە ژوورێکی تر نان بخوات لەگەڵ يەکێ لە مناڵەکان. لەبەر ئەوەی چوار مناڵی هە بوو هەر جارەی ێەکێکيان لەگەڵ ڕۆزا نانی ئەخوارد .ڕۆژێکيان شاخەوان بە 
خێزانی ووت :بۆ ڕۆزا نايتە سەر سفرە بەيەکەوە نان بخۆين؟ خێزانی شاخەوان ووتی: ڕۆزا ئاوای پێ خۆشە ! . شاخەوان زۆر ڕۆزای خۆش ئەويست ووتی: ئافرەت ڕۆزا چۆنی پێ خۆشە با ئاوابێت . ڕۆزا زۆر ئسك سووك و دەم بەخەندە بوو جارێکيان شاخەوان لێ پرسی بۆ نايتە سەرسفرە بەيەکەوە نان بخۆين . هەرگيز باسی نە ئەکرد کە مامۆژنی پێی خۆش نيە جياوازی ئەکات لەگەڵ مناڵەکانی خۆی ، خواردنی کۆنی بۆ دائەنێ، ڕۆزا چەندەها ڕۆژوو ، مانگ و ، ساڵ، تێ پەڕی ڕۆزا لەم ئاو هەوايە گەورە ئەبێت. مناڵەکانی مامەی ڕۆژ بەڕۆژ ڕۆزا يان خۆشتر ئەويست تاوای لێهات هەستيان بەو جياوازيە ئەکرد کە دايکيان ئەی کات . تاوای لێهات خواردنی خۆيان بەش ئەکرد لەگەڵ ڕۆزا خواردنە کۆنەکەيان ئەکردە تەنەکەی خۆڵەکە بێ ئەوەی دايکيان پێ بزانێ . هەندێ جار ڕۆزا کاتێ بەتەنها دەبوو بيری دايك ، باوك ، دێکەی ، خۆيانی ئەکرد، بيری خواردنی دايکی ئەکرد . زۆر جار هيوای ئەخواست زوو قووتابخانە تەواو بکات ئيش بکات هەرچی حەزڵێيە بۆخۆی بکڕێ لە جل وبەرگ و، خواردن، زۆری حەز لەگۆشت بوو .ڕۆزا هيوای ئەوە بوو ببێتە مامۆستا خانووەکی جوان بۆخۆی بکڕێت ، هەموو ڕۆژێ گۆشت بخوات . ڕۆزا چەندەهاشەوو بە گريانەوە ئەخەووت بيری دايك و ، باوکی ئەکرد ، بيری دئ خنجيلانەکەی ئەکرد .ڕۆزا لەو ئاو هەوايدا گەورە بوو پۆلی شەشی ئامادەيی بە سەرکەووتووی تەواو کرد . هەر لەو ساڵەدا مانگی سوور ناوی ئەوکەسانەی ئەنووسی کە زەرەر مەند بوونە لە بۆردوومانی دووژمن بۆسەر دئ کەيان دايك و ، باوکيان ، لەدەست داوە . ڕۆزا زۆر خۆشحاڵ بوو بەم هەواڵە هەرچەندە مامە و مناڵەکانی زۆر خۆش ئەويست بەڵام ناوی خۆی نووسی . کاتێ مامەی گوێ بيستی ئەو هەواڵە بوو زۆر پێ ناخۆش بوو بەڵام ڕۆزا وای پێ خۆش بوو ئەويش رێگر نەبوو . ڕۆزا دڵنيا نەبوو کە ناوی دەرئەچێت چوونکە خەڵکێکی زۆر ناوی خۆيان نووسی بوو .بەخت ياوەری بوو هەرزوو ناوی هاتەوە ڕۆزا گەيشتە ئەورووپا . لەبەرئەوەی ڕۆزا نەببووە هەژدەساڵ لە ئەورووپا زۆر هاوکاری ڕۆزايان دەکرد شوێنی حەوانەوەيان بۆ دابين کرد ڕۆزابەم کارانە زۆر خۆشحاڵ بوو . ڕۆزا دەستی بە خوێندنی زمان کرد سەرکەوتوانە تەواوی کرد .ڕۆزا لە خانوەکی خۆش ئەژيا هاوسێکانی ڕۆزايان خۆش ئەويست چوونکە دەم بە پێکەنين بوو . ڕۆزا دانيشگای تەواوکرد . ئەو ڕۆژەی ماڵەکەيان رووخاند و دايك و باوکيان شهيدکرد هەرگيز لە بيری نە ئە چوەوە هەموو کات هەر لە پێش چاوی بوو چوونکە خۆشەويسترين کەسی لەدەست دابوو ! بۆيە کە چووە دانيشگاە بەشی سياسی هەڵبژارد زۆر حەزی لە سياسەت ئەکرد بەسەرکەوتوانە تەواوی کرد . هاوسێکانی زۆر خۆشيان ئەويست چوونکە ڕۆزا زۆر يارمەتيانی ئەدا تاوای لێهاتبوو هەرچ کارێکيان بکردايە لەو شووێنە پرسيان بە ڕۆزا دەکرد . ڕۆژێکيان هاوسێکانی گشتيان داوايان لە ڕۆزا کرد کە خۆی هەڵبژێرێ بۆ ئەندام پەرلەمان تاوەکوو دەنگيان بگەينێتە ناو پەرلەمان. زانيان ڕۆزا هەموودەم خەريکی يارمەتی دانی هەموو کەسێکە کە پێويستی بە يارمەتی هە يە . (MP) ڕۆزا بەدەنگی خەڵکی ناوچەکەی خۆی بووە ئەندام پەرلەمان چەندەهائيشی جوانی کرد بۆ هەموو لايەك بێ جياوازی . خەڵکەکە زۆر خۆشحاڵ بوون ! ڕۆژێکيان هاوسێکانی گشتيان کۆ بوونەوە چوون سەردانی ڕۆزا بکەن سووپاسی بکەن بۆ کارە بەنرخ و جوانەکانی! ئەوپەڕی مرۆڤ دۆستی ، لەخۆبردوويی ، راستگۆ، بەتوانا . کاتێ هەموويان چوونە ماڵەکەی زۆرخۆشحاڵ بوو لەدوای چاخواردنەوەو قسەی خۆش هەموويان داوايان لێکرد باسی خۆی بۆيانبکات . ئەويش بە پێکەنينەوە ووتی : بەسەرهاتم زۆرە ! بەڵام باسی يەك ڕۆژی خۆمتان بۆ دەکەم . هەموويان بەبێدەنگ لەدەوری ڕۆزا دانيشت بوون گوێيان بۆ رۆزا گرتبوو . ڕۆزا ووتی : ڕۆژێکيان لەقووتابخانە گەڕامەوە . ديم مامۆژنم خواردن ئامادەئەکات . زۆر دڵم خۆشبوو ! ديم برنج و هێلکەوو تەماتەی ئامادەکردببو لەگەڵ شەربەتی هەنار. ڕۆزا پێ ئەکەنێ ! بەڵام کە خواردن ئامادە بوو من لەگەڵ يەکێ لە مناڵەکانی مامەم لەژوورێکی تر نانمان دەخوارد ديم پەرداخێ ئاو هەندێ خواردنی دوێنێی بۆمن هێنا . لەم کاتەدا خەڵکەکە زۆر بە سەرسوڕمای سەيری ڕۆزايان دەکرد .لەدواييدا ڕۆزا زۆر پێکەنی ووتی: ئەوشەوە زۆرگريام نەمزانی چۆن خەووم لێکەووت ! هيوام دەخواست خووێندن تەواو بکەم و ئيش بکەم تاوەکوو هەرچيم حەزلێ بوو بۆخۆم بکڕم . ئەوکات خواردنی گۆشتم پێ خۆش بوو ئەمووت هەموو ڕۆژێك ئەبێت گۆشت بخۆم . بەڵام ئێستا ئەتوانم گۆشت بکڕم ! بەڵام ئستا گۆشت ناخۆم خواردنی ڕوەکی ئەخۆم لێرە لە ئەورووپا فێر بووم کە گۆشت نەخۆم. ڕۆزا زۆرپێکەنی لەمکاتەدائەوانە لەلای بوون ئەوانيش دەستيان کردە پێکەنين . يەکێ لە ميوانەکان ووتی: بەيانی شەربەتی هەنارت بۆ دێنم . هەموويان دەستيان کردە پێکەنين . بەڵام ڕۆزا کاتێ گريانەکانی خۆی بير ئەکەوێتەوە! بەبێ دەنگی لە پەنجەرە سەيری دەرەوەی خانوەکەی ئەکات وێنەيەکی جوان دێتە بەرچاوی زۆر لە دێکەی خۆیئ ئەچێت . ئا لەم کاتەدا ڕۆزا دەست ئەکات بە پێ کەنين ! ڕۆزا بەگريانەکانی خۆی ئێستا پێ دەکەنێ! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە