پاشاژنی ئینگلیز و 70 حوکم و بەدواچوونێک

Saturday, 23/07/2022, 10:17

3124 بینراوە


God Save the Queen „  خوادایە پاشا بپارێزە


دیاردەی کۆلۆنیالیزم و داگیرکارایی و ڕووتاندنەوەی گەلان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەتایبەت گرێ دراوە بە ڕۆڵی نەرێنی چەپەڵ و چاوچنۆکانەی ئینگلیز و ئەوەی کردوویەتی و گێڕاوێتی لەتەواوی کیشوەرەکانی گۆی زەوی لە مێژوودا... 
ئەگەر ئێمە واز لە رۆڵی ئینگلیز لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئەمەریکا بھێنین، وا لە ئاسیا و ئەفەریقادا، نەتەوە و وڵاتێک دەرک پێ نابەیت قوربانی سیاسەتی ئینگلیز نەبێت و گورزی بەر نەکەوتبێ..
سیاسەتێک لێوان لێو لە ناحەزایەتی و ڕووتاندنەوە و تەفرەدا و چاندنی تۆی دووبەرەکی و خۆخۆریی و بەجێهێشتنی هەزار گرێکوێرە بۆ میللەتانی بندەست لەدوای خۆیانەوە.
لەتەک ئەم ڕاستینە مێژووییەدا و بە تێخوێندنەوەی بارودۆخی کورد و کوردستان لەسەر بنەمای بابەتی و زانستی، قوربانی ھەرە گەورەی سیاسەتی ئەم ھێزە خوێنمژ و ، چەپەڵەی مێژووە. بێ ئەوەی درێژەی بدەمێ، بەندە لەزۆر نووسینی تردا ئاماژەم بەم خاڵە داوە .
پاشای بەریتانیاThe Queen  کە ناوی Elizabeth ll بەتەمەنترین ئافرەتی دەسەڵاتدار لەمێژوودا دادەنرێ و 70 ساڵی ڕەبەقە تاجی پاشایەتی لەسەر ناوە..لە مێژوودا  تەنها سێ پاشای تر لویسی 14   ی فەرەنسا نزیکەی 72 دەسەڵاتدار بووە و پاشایەکی تایلاند  بهومبۆل ئادولیادیژ و  یوهانی دووەم لیشتەنشتاین یەکی  70 ساڵ و چەند مانگێ حوکمییان بەدەست بووە. ئەوە ئیلیزابێت هەر لەتەمەندا و پێدەچێت ئەمانە تێپەڕێنێ . 
 ئیمساڵ 2022  بۆ ماوەی 4  ڕۆژ یادی پلاتینی ئەم شکۆ و تاجەی بۆ کرایەوە.. یادێک بە قاشکردنی کێکی تەمەن، بووە جێی سەرسوڕمانی ھەموو جیھان.
من لە گەوھەردا سەرسامی سیستەمی پاشایەتی نیم، و بەشەوارەی ھیچ تیۆریی و دەقی ڕەنگاوڕەنگی نێو کتێبانیشدا نەکەوتووم. ئەوەی حەز و ئاواتی من دەیخوازێ، لە ئامانجی سیستەم ، دەسەڵاتێکە یەکسان و بێ چەوسانەوەی مرۆڤ بێت...مرۆڤەکان لە سایەیدا بەختەوەر و شکۆمەند بن.. گرنگە دەسەڵات چاوی لە بێدەسەڵات بێت و دادپەروەرانە دەستپاکانە کار و خزمەتکردن بە خەڵک پێشکەش بکا، پاشا بێت یان نالەسەر ڕەفتار و مامەڵەی وەستاوە.
رۆژانی 2-5 مانگی 6 ئەمساڵ چوار رۆژ ئاھەنگ و پشوو لەسەر شەقام و بەر ماڵ و کۆشکەکان گێردڕا .. لە کۆشکی (باکنگھام )یش.. کە ژمارەی بەفەرمی 200 ھەزار ئاهەنگی جۆراور بوو، بۆ خانمێکی میراتگری دەسەڵاتی پاشانشینی ئینگلیز کە 70 ساڵە تاجەکەی نراوەتە سەر... خۆی بەسواری کەژاوەیەکەوە لەتەک چەندین ئەستێرەی سیاسی و هونەریدا لەوانە ئاید شیرون و سروودی نەتەوەییان دەچڕی کە کۆپلەیەکی لەسەرەوە دانراوە خوایە پاشا بپارێزە.. بۆ ئەم ئاهەنگێڕانە 950 شەقام کۆڵان ڕێگەی هاتوچۆیان لێ بەستن.لە 80  وڵاتانی Commonwealth لە نیو گرینلاندەوە تا نیوزیلاندا نزیکەی 600 جۆر خواردن ئامادە کرا و شەقامەکان ڕازێندرانەوە.  
تیڤی، ڕادیۆ، رۆژنامەنووس ، ھەواڵنێر، لەزۆربەی جیھاندا سەرقاڵی گوستنەوەی ئاھەنگەکەبوون.. گۆڤار، کتێب نووسران و بڵاکرانەوە و سەدان پسپۆڕ و شارەزای تایبەتی کۆشکی پاشایەتی و لێکۆڵەر و مێژوونووس و ئەدیب و ھونەرمەند، بەشدارییان لەم بۆنەیەدا کرد و بەرز نرخاندیان .. بەشێکی ئاھەنگەکانی لەندەن بە نمایشتی سەربازی و بەشداری 1500 سەرباز و 200 پۆلیسی ئەسپسوار و تیپێکی موزیکی 400 کەسی بەڕێوە چوو.
لە ئاسمان فرۆکەکانی سەر بە کۆشکی پاشایەتی نمایشتیان دەکرد و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ژمارە 70 یان دەنەخشاند. پاشا زەنگی گەورەورەترین کارتدراڵی جیھان ی لێدا و دەست کرا بە نوێژ و نزا کردن و ھەروەھا لە وڵاتانی کۆمنولث پیرۆزکردنی(یوبیلی پلاتینی)... جۆشی تێکەوت.
پاشا بە وتارێک سوپاسی ھەموو ئەندامان و دراوسێ و ھاوڕێکانی کرد... لە ناوەوەی و ئەوانی ژێر دەسەڵاتی کۆمنولث .. وەک ئوسترالیا و کەنەدا و زۆر دورگەی ئەم جیھانە . جۆن مێجەری سەرەوەزیرانی پێشوو بۆ BBC دەڵێ: ھیچ کەسایەتییەک و سەرەک وڵاتێ نابینم ھێندە ئەم پاشا ئێلیزابێتی دووەمە خاوەنی کەسایەتی گەورە بێت .
پاشاژنی تەمەن 97 ساڵ تا ئێستا کاری لەگەڵ 14 سەرەکوەزیرانی کردووە و ڕایی کردوون.. لە چەرچڵەوە تا جۆنسن و ئەوە ئەمیشی پوول پێوەنا...  150 جارسەردانی وڵاتانی کۆمۆنویلثی کردووە    22جار بۆ کەنەدا،   13جار بۆ فەرەنسا کە زمان و کولتوورەکەی باش دەزانێ و دەناسێ. لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە یەکێ لە گەشتەکانی 168  رۆژی خایاندووە و 13 وڵات چووە... لە رۆژی لەدایبنوونی 21 ساڵەیدا وتوویەتی: ژیانم چەند کورت یان درێژ بێت دەیبەخشمە خزمەتتانەوە...
 هەزار کاری فەرمی ئەنجام داوە و کردووە. رەزامەندی لەسەر 4  هەزار پرۆژەی یاسایی داوە و پێشوازی فەرمی لە  112   کەسایەتی گەورە کردووە، وەک ئیمپراتۆری یابان 1954 &1971  سەرۆکی پۆلۆنی ڤالیسا1991  و ئوباما 2011 .
لەژێر چاودێری خۆیدا 180 ئاهەنگی لە کۆشکی باکنگهام کراوە، نزیکەی  1,5 ملیۆن کەس بەشدارییان تێدا کردووە..   13 سەرەۆکی ئەمەریکای دیووە. یەکەم پاشای ئینگلیزە 1996 بچێتە وڵاتی چین و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا 1991 وتار بدات..جێی سەیرە یەکەم نامەی ئەلەکترۆنی/ ئیمیلی ساڵی  1976ناردووە. 
بەبۆنەی کردنەوەی یارییەکانی ئۆلۆمپیای 2012  لەگەڵ جێمس بۆندا بە پەرەشووت خۆی هەڵدایە خوارەوە...
ئێستا سەرپەرشتی 500 ڕێکخراو دەکات و 70 ڕاهێنان و فێرکردن و 30 ئاینی و 40 هونەری و وەرزش.     300,000کارتی پیرۆزبایی  بۆ کەسایەتییەکان ناردووە بەبۆنە جیاجیاکانەوە بەتایبەت لەدایکبوونیانەوە.  لەوانە 900 بەبۆنەی 60 پێکهێنانی هاوژینیانەوە.  دەوڵەت دراوەکەیان وێةە ئەم پاشاژنەی وا بەسەرەوە.. 35  زیاتر لە      30سەگی هەس لەوانە کۆرکیس کە تایبەتن.   4 پاپاشی دیووە و لەکردنەوەی هەزاران پرۆژەشدا ئامادە بووە..
  2013خەڵاتی   BAFIAوەرگرت بەبۆنەی هاوکاریکردنی فیلم و زنجیرە تیڤییەکان..
  ئەم تەختی پاشایەتییەی ئێستا وا چەسپاوە و مێژووی جیھان وا بەڕێزەوە سەیری دەکات، ھەمووی بەروبوومی سیاسەتی چەپەڵ و حەرامزادانەی ئینگلیزە... ئینگلیز فەرەنسای لێ دەرچێ کە مێمڵێکی کلاسیکیەتی، دەنا ھەموو نەتەوە و گەلانی تری دەوروبەری خۆی[ ئیرلەندی و وێڵز و سکۆتلەندی... ھتد] ژێر چەپۆک خستووە، کیشوەر و زەریانی داگیرکردووە... رووتاندوونیەتەوە. لە خوارەوە ئینفۆگرافێکتان نیشان دەدەین، کە ئەم عەرشە لە کوێوە پارە دەچنێتەوە و چۆنی خەرج دەکات...
کورد ھێشتا لەبەردەم نھێنی ئەو پرسیارەدا واقی وڕماوە، بۆ ئینگلیز ھێندە دژی کورد و ڕێگربوون لە بەدەوڵەتبوونی؟؟ . بۆچی بۆ عەرەب چەندێن مسس بێل و لۆرانس پەیدا دەبێت و ئێمەش مێجەر سۆن؟!! ئینگلیز لەدێر زەمانەوە کلکی لەگەڵ فارسەکاندا گرێ داوە، لە کەڵەگایەتی تورکیش چاوپۆشی دەکەن!.. کەچی دژی ھەر ھەوڵێکی سەربەخۆیف کوردستانن و تابووری پێنجەمیان تێدا چاندووین...
ھەندێ جار بەرپرسە ئینگلیزییەکان وەرامی ئەم پرسیارە بەوە دەدەنەوە: کورد ئەوانی کوشتووە؟.. ئایا عەرەب لەوانی نەکووشتووە؟.. تورک ھەروەھا و فارسیش؟؟...
ئینگلیزەکان بۆچوونێکی تریان ھەیە! دەڵێن: کورد بۆتە ھاوکاری عەرەب و فارس و تورک و دژی ئێمە وەستاونەتەوە! ئەمە ڕاستییەکی تێدا، بەڵام ؟!..

بەھەرحاڵ ئۆباڵی ھەرە گەورەی ھەڵنەھێنانی ئەم مەتەڵە وا لە ئەستۆی مێژوونووسانی کورد و سەرکردە و سیاسییەکانی دا ؟؟ نەک لەم بوارەدا ھیچیان نەکردووە، بەڵکو بەشێکیان ملی خۆیان کردووە بە پەتی لەندەنەوە و ھەر بۆ ئەوان کار دەکەن؟!...
تا ئەو کۆت و بەندە نێودەوڵەتییە تێکوپێک نەشکێنین، دەرەتانی رزگاربوونی کورد لەم کوێرەوەریی و ماڵوێرانییەی ساڵانی ساڵی مەحاڵە و سەرکەوتنی دوورە لە واقعەوە... ئاخر بە دیوێکی تردا، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆخۆیان بەچکەی ناشەرعی ئینگلیز و فەرەنسان و لێرەوە بەڕێوە دەبرێن.. کورد لە لەندەن خۆی بسەپێنێ، بە کاری لۆبیستی و دیبلۆماسی و تەماح خستنەبەر و گرتنەبەری رێگای تری تۆمارکردنی گازندەیی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لەسەر سیاسەتی کۆلۆنیالیزمانەی ئیمپریالیستانەیان، تاوەکوو شتی تریش بۆ کورد ھەمووی رەوایە "داون ستریت " ملکەچی خواستی کورد بکرێت و ئەو نەخشە نێودەوڵەتییەی رۆژھەڵاتی ناوین ھەڵبوەشێنێتەوە و لەسەرننەمای دادپەروەریی و مافی گەلان لەرووی مێژووییەوە بدرێتەوە بە خاوەنەکانیان.. 
گرنگە ھەموو کوردێ بە چاوێ تاوانبارانە لە دوژمنانی نەتەوە و نیشتمانەکەی بڕوانێ، ئینگلیز دوو چاوی 60-70 ملیۆن کوردی لەسەر بێت...
ڕەوتی گۆڕان و پێشکەوتنەکانی ئێستا وا بڕوات ، تا بێت گرفتی ئابووریی و خۆ وەتاقخستنەوە و قەیرانی ناوخۆیی بەسوودی ئینگلیز نییە دەست لەیەخەی بەرنادەن.. بەواتای ئەوەی تا بێت قێزەون دەبن ، لۆژیک و حوکمی مێژووشە ناتوانن تا ھەتایە پاشای سەرزەوی بن، ھێدی ھێدی کۆشک و تەلاریان دەڕمێ... ھەر نەبێت میللەتان ئێستا ھوشیارترن لە جاران و تابێت دەسروپێوەندەکانی ئینگلیز ئاشکرا و ریسواتر دەبن و لەناو ئینگکستانیشدا، ھێزێکی گەورەی چالاک لەنێو کۆچبەرانی جیاوازدا دروست بووە، بەتوندی دژی مێژووی کۆلۆنیالیزم و سیمبۆلەکانی ئینگلیز کار دەکەن.. تاریق عەلی نووسەرێکی بەرەچەڵەک پاکستانی، لە کتێبە نوێکەیدا:
 Ali Winston Churchill: His Times,His Crimes 2022   Tariq
شکۆی  بە چەرچڵەوە نەھێشت، کە دیاترین سەرکردەی دوای دووەم جەنگی جیھانی ئینگلیز و جیھانە... بەبۆیەکا ھەموو دەیانەوێ جارێکی تر رێگە بە سەروەریی ئینگلیز نەدەنەوە... بەواتای گڵۆڵەیان کەوتۆتە لێژی...لەناو خودی بنەماڵەکەشدا کەسیان ناتوانن ڕۆڵی جاران بگێڕن و ئابڕووچوون و ڕیسوایی بەردەوام  دایڕزاندوون.
بۆ کورد ھونەر ئەوەیە بێ شەرم کار لەسەر ئەم تەوەرە بکات و دەست لەیەخەی ئینگلیز بەرنەدا، دەرفەت و هەلە زێڕینەکان بقۆزێتەوە و زیاتر ئەقڵ و لۆبی و دیبلۆماسی بخاتە گەڕ بۆئەوەی مافی خۆی لێ بستێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە