بۆ مەلا مەزهەریان بەردایە کەریم ئەحمەد

Saturday, 23/07/2022, 19:23

10139 بینراوە


ڕەوانشاد کەریم ئەحمەد، پێویستی بە پارێزەر نیە، تا ببمە پارێزەری، ئەو یەکێکە لەهەرە مرۆڤە جوانە و دەگەمەنەکانی کۆمەڵگاکەمان، کە هەرگیز نە زیندان و خەبات و تێکۆشانی ووزەپڕوکێن و ئازاری لەدەستدانی ئازیزان، لەسەرووی هەمووشیانەوە زەبەلاحەکەی دۆلاریش ورەی پۆڵاینی لەق نەکرد، لەکاتێکدا زۆرینەی سەرکردایەتی حزبەکەمان، بوونە عەبای پەردەپۆشی چەتەو مافیاکانی جووت بنەماڵە. هەر بۆیە مەلا مەزهەریان تێبەردا،بۆ مەلا مەزهەریان بەرنەدایە تەرمەکەی عەزیز محمەد، خۆ عەزیز محمەد وەک هەموو پارتیەکە هەمیشە لە خزمەت خێڵی فەقێ مەستەفای بارزانیدابوو، دەیانی دیکەی پلە باڵای شیوعی لەسایەی خێڵدا، وەک بەرپرسەکانی سەربەخێڵ خاوەن باخ و خۆشگوزەرانین، هەرئەوانەش بونەتە کۆڵەکەی پاڵپشتی خێڵکەی فەقێ مستەفا، تەنانەت خوێنی دەیان شەهیدی شیوعی لە ئەستۆی ئەو شیوعیانەدایە کەبوونە هۆکاری شەڕی ناخۆی لایەنەکان، بە باوەڕی خۆم ئەگەر لێهاتووی ڕەوانشاد بەهادین نوری نەوابوایا ئەوا دەیان شەهدی دیکەمان دەدا لە پێناو خواستی تایبەتی هەندێک بەرپرسی شیوعی، هەر ئەوانەش بوونەتە هۆکاری ڕاونانی شیوعیەکان و پەرتەوازەکردنی شیوعیەکان، ئاخر مانای هەیە؟
کە ی ن ک و پ د ک هەزاران هەزار جاش و خۆفرۆش و کەسانێک کەدەستیان سوورە بەخوێنی دەیان سەدان پێشمەرگە، خانە نیشینیان کردن،کەچی خانە نشینیان بە پێشمەرگەیەکی شیوعی ڕەوا نەبینی کە بەبرینداری گیرا و چووە ژووری سێدارە و پاشان بەر لێبوردنی و بەزەیی بەعس کەوت و ئازادکرا، هەردوای ئازادکردنەکەشی دیسان دەستی دایەوە چەک بووەوە بە پێشمەرگە! 
بۆیە بە دڵنیایی مەلا مەزهەریان بە مەبەستە بەردایە،گیانی فریشتەکەی نیشتیمانمان؟
هەر هەموومان مەلا مەزهەرمان بینیووە، کەبە تەوسەوە باوەش دەکات بەکێلی گۆڕەکانی سوڵتانی عوسمانیەکاندا، ، لالۆ گیان،باوەلێ گیان و لە خوا دەپڕێتەوە کە سوڵتانەکان ببخشێت و وەک دەروێشێکی بەئەمەکی عوسمانیەکان بە خۆی خەڵک دەناسێنێت، خۆی وا پێشان دەدات، کە بێ ئاگایە لە دڕنندەی و جانەوەری عوسمانیەکان ودەشیەوێت کە عوسمانیەکان بە فریشتەو خێری زیندەی فریاد ڕەسی گەلانی چەوساوە بناسێنێت،مەلا مەزهەر مەلا مەزهەرەکانی دیکە، لە قۆناغی شەڕی نێوان مەلای و جەلالی، کە بەفیتی تورکیا ئاگری شەڕی نێونیانی خۆشتر دەکرد، وەک سیخوڕەکەی تورکیا "بروسک یەڵدرم" خۆی ئەڵێ لە١٩٩٤ نان نەبوو، ئاو نەبوو کاسبی نەبوو، ڕێخراوەخێروازیەکانی تورکیا هاتن ناون ئاو و ڕۆن برنجیان بەخشی بەدایکم، منیش دەستم کرد بەهاوکاری دابەشکردنی خواردن بەسەر نەداراندا، بەڵام دواتر خۆم لەناو دەزگای میتی تورکدا دیتەوە.
تورکەکان لە هاتنی سەرەتاییانەوە، بە چەند هۆکارێک توانیویانە کە کەسانی هەرزە و خۆفرۆش دەستەمۆ بکەن وبیانکەن بە بەردە بازەی دابینکردنی خواستی خۆیان، لەو بارەشەوە ئەزموونی دوورودرێژیان هەیە، کەئەم جۆرە کۆلکە مرۆڤانە هاوشیوەی مەلا مەزهەر بەکاربهێنن بۆ ئارایشی و جوانکردنی رابردووی دڕنندەی و وەحشیگەریان، بۆ نموونە نووسەری ناودار "ڤیکتۆر هۆهۆ" ئەڵێ تورکەکان لێرەوە تێپەڕین، هەموو شتێکیان وێران کرد، یان پەندێکی سربی هەیە ئەڵێ جیهان بناید دەنێنن تورکەکان وێرانی دەکەن، مارک وتین ئەڵێ تورک بە سروشت دڕندن، ئۆکرینەیەکان ئەڵێن مریشک لەڕەگەزی باڵندە نیە، تورکیش لە رەگەزی مرۆڤ، نیە،
 هەرەوەها پەندێکی دیکەی یۆنانی ئەڵی هەرکاتێک تورک باسی ئاشتی کرد، دڵنیابە کە نیازی شەڕی هەیە.
بۆیە، مەلا مەزهەریان پێویستە کە کوردی ساولێکەی پێ لە خشتەبەرن، بۆیە مەلا مەزهەر دەچێتە سەرگۆڕی سوڵتان کێلی گۆڕەکانیان ماچ دەکات، پاشانیش شانازی بەسەردانەکەی سەرگۆڕی سوڵتانەوە دەکات، بە فەقێ و نزیەکانایدا بەهەموو لایەکدا بڵاوی دەکەنەوە.
https://www.facebook.com/watch/?v=380143709985246
جا بابزابین عوسمانیەکان کێن بوون،سوڵتان محمەد فاتح هەرکە دەسەلات دەگرێتە دەست دەسبەجێ بەفەرمانی خۆی کەڕە شیرەخۆرەکەی دەخنکێنن، نەوەکا سبەینێ ببێتە هەڕەشەی کورسیەکەی، مێژوویان هێندە قێزەونە مەنهۆڵ لەجاویاندا گوڵستانە.
هیچ کام لە سوڵتانەکان لە ئەویتریان مرۆڤانەتر نەبوون، بەڵکوو دڕندە وجانەوەتربوون، بۆیە وەک ئەڵێ مشتێک نموونەی خەروارێکە، دڵنیاین کە مەلا مەزهەر هێندە بێمێشک نیە، زۆرێکیش مەلا مەزهەر بەکەر وگوێرەکە دەجوێنن، نەخێ مەلا مەزهەر ئاگاداری مێژووە خوێناوی دڕنندەیەکەی عوسمانیەکان، بەڵکوو مەلا مەزهەر خۆراسانی، لەهەمووکەس باشتر ئاگاداری مێژووە وەحشیگەریەکەی عوسمانیەکانە، هەربۆیەش عوسمانیە نوێکان مەلا مەزهەریان بەردایە تەرمی پیرۆزی پیرۆزترین شۆڕشگێڕی وەک ڕەوانشاد کەریم ئەحمەد، تورکە دەسەڵاتدارەکان نموونەیەکی ڕاستەقینەی سیستێمی سەرمایەدارییە، دەنگۆکان زۆرن کەم نین کە هیتلەری ئیلهامی فاشستی لەتورکەکانەوە فێرووە، ئەوان بەبێ درۆ ناتوانن ژیان بەرنە سەر، سەیر نیە کە ئەردۆگان لەپێش چاوی هەزاران تورک ئەڵێ: ئێمە پێش ناسا، بە ٣٠٠ ساڵ لەسەر مانگ دازبەزین، تەماشای جوانکاری درۆکردنەکەی بکە، ئەردۆگان هەرلەوێشدا ئەڵێ: دەستبەجێش بڕیاریاندا کە مزگەوتێک لەو شوێنە دروست بکەن.
تورکیا، باشترە ناوبندرێت درۆکیا، چوونکە هەموو کارو کردەوەیان درۆ ودەلەسەیە، هەموو بینیمان کەهەر لەسەرەتای جەنگی ڕوسیا ئۆکرایناوە کردیان بەهەرایەک کەئەم سەر وئەو سەری دیار نەبێت، گوایە "درۆنی بەیرەقدار" تەنگی بە سوپای ڕوسیا هەڵچنیووە، ئیتر لە کەناڵی ئەلجەزیرەوە بگرە هەتا یووتووبەرە عەرەبە بەکرێگیراوەکانیان، گوایا فڵان ووڵات ١٠٠ دانەی لێکڕیوە، فڵان ووڵاتیتر ٢٠٠ دانە، کەچی " کەمال کلیچدار ئۆغلو"ی "جەهەپە" هەتا سەر شاشەی تێڤیەکان ووتی: ڕاست نیە، یەکەم هیچی تورکی نیە، چاوەکەی ئەڵمانیە، ماتۆرەکەی فەرانسیە، هەیەکەلەشی هۆڵەندیە. ئەردۆغان وتورکیاکەی زۆر زۆر لە ناتۆ و ناتۆیەکانەوە لەیەک دەچن و ئەڵیی جووتەن، ئاخر من نە کەسێکی ئۆکۆنۆمستم، نە شارەزایەکی ئەوتۆم دەربارە ئابووری ناسی هەیە، بەڵام ئەوێرم کە بڵێم چەند لاپەڕەیەکم جوێندۆتەوە لە بوارەوە، هەربۆیە هەر لەسەرەتاوە کۆمێدیانە نووسیم دەبێت دەستی شێخ پوتین ماچ بکەن، دوێنێ٢٢ تەموز، سەراپای ئەوروپا بڕیاڕی گۆرانکاریەکی شەرمنانەیادا، کە سسزاکان سووک بکەن، ئەوکاتەی کە ژمارەی سسزکانی ئەمەریکاو یەکێتی ئەوروپا گەیشتە٥هەزار سسزا، ئەوکاتە لەفەیس بووک نووسیم، کە یەلەگ زەردەکان، لەندەن، پاریس دەڕوخێنن، هەرگیز ناڵێن ئەزانم، بەڵام لە بیرەوەریەکانی"وینستۆن چەرچل"وە دەزانم، کە ڕوسیا نهێنیە هەتا بیربکەیتەوە، نهێنیە، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کولانەی درۆن، ئەوان دەیانزانی کەسبەی ناچار دەبن کەپەنا بۆ روسیا بەرن، بۆ منێک کە ئەڵێم شتێکی ئەوتۆ نازانم، ئەی ئەو هەموو پڕۆفیسۆر و دوکتۆری ئابوریە چ کارەن؟ کەلە دوای سەپاندنی٥ هەزار سسزا، کەچی ڕۆبڵی روسی بەهێزترە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە