ئایا کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژێ،کاف) رێکخراوەیەکی مۆدێڕن بووە؟

Tuesday, 26/07/2022, 8:10

5671 بینراوە


شەوی سێ شەممە رێککەوتی ١٩/٧/٢٠٢٢ لە سەرشاشەی ئاریان تیڤی بەرنامەیەک بە بەشداریی بەرێزعەلی کەریمی لە سەر کۆمەڵاەی ژیانەوەی کورد(ژ،ک ) پێکهات.نێوئاخنی گووتنەکانی بەرێز عەلی بە باوەڕی من زیاتر وێنەی روونکردنەوە دەچوو تا باسکردن لە مێژووی ودروستبونی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد.بەڵام ئەوەی کە بۆ من جێگای سەرەنج وپرسیار بووئەوەیە کە بەرێزیان گووتی:کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لەو سەردەمەدارێکخراوەیەکی مۆدڕێن بووە!
مۆدڕنیتە خاوەنی مێژوویەکی کۆنە ولە سەربنەمای نوێگەرایی یان تازەگەرایی بە پێی باردۆخیی رێکاریی زەمان ئاڵوگۆڕیی بەسەردێ.مۆدڕنیتە یان مۆدڕنیزم وێنەی خرۆشآنی چەمێک یان رووبارێک دەچێ کە بۆ خوڵقاندنی نوێگەرایی وەستانی نییە.مۆدڕنیزم هەنگاو بۆ پاشەوە نانێ وبەرەو پێش رێگا دەبڕێ.بێ گومان لە سەرڕێی ئەو دیرۆکەشداکەندولەندی فراوان دێنە سەرڕێ.تێکۆشان وخۆ بەدەستەوەدان بە زانستیی سەردەمیانە ودووری کردن لە کۆنەپارێزیی بەرهەمیی مۆدڕنیتەوە.
هەر حیزب یانرێکخراوەیەک کە دروست دەبێ لە سەر ئەساسیی بەرنامە وپڕۆگڕامێک هەنگاو بەرەو پێش دەنێ کە باوەڕی پێدێنێ وکاری پڕ زەحمەتی بۆ دەکا.بناغە وبونیادوئەساس داڕشتنی ئەساسنامەی حیزبییە  لە ڕێگای کەسانی کارامە ولێهاتوووخۆنەویست.رێباز وتێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانانج بە کەرەسەتی رێک وپێک هەنگاو دەنێ.مێژووداستان نییە،ئەفسانە نییە.چڕکە بەچرکە حەولدانی بێ وچانی ئەو کەسانەی کە بەرەوپێشی دەبەن.لە سەردەمی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژ،ک) ئەگەر بڵێن هیچ نەکراوە،دەبێتە بێویژدانیی وراکردن لە بەرپرسایەتی.ئەوەی کرا بە بارتەقای ئەو هەلە نەبووە کە نەتەوەی کوردیی تێداژیاوە.ئەوەش خەتایکورد نەبووە،خەتا لە سیاسەتیی دووفاقی ئەو زلهێزانە بووە کە هەم کۆمەڵەی ژ،ک، وهەمیش کۆماری مهابادیان کردەگەمەیەکی سیاسیی لە نێوان خۆیاندا.لە وقۆناغەداکەسایەتیەکی وەک قازی محەممەد رؤلێکی خراپی بینی.لە گەرآنەوەی سەفەریی دووهەمی بۆ مهاباد لە سۆڤیەت بەرآشکاوی پێیان گووت کە سیاسەتەکانی ژ،ک،بۆ ئێمە مایەی قەبوڵکردن نییە وهیچ دەوڵەتێک رازی بە دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ نییە.
ئەو کات قازی محەممەد زۆر بە هاسانی بە خەڵكی مهابادی گووت،کە کەس پشتیوانیی لە ئێمە ناکاو دەبێ ژ،ک، بگۆڕێن وپێیان گووتووین کە دەبێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێنین وەدووی خودموختاری بکەوین ودەگەك دەوڵەتی ناوەندیی بسازێن.لە کەسایەتی قازیدا هەستی نەتەوەیی ونیشتمانپەروەریان لە ناو دڵی خەڵكدا کوشت!درووشم سەرەکی بووبە خودموختاری بۆ کوردستان ودێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان!ئەویش لە ناو دەسەڵاتداریەتی شاهەنشآیی لە ئێڕاندا کە خەریک بوو هێدی هێدی پەرەی دەساند!هیچ نەتەوەیەک لە ئێڕان وەکالەتی نەدابوو بە حیزبی دێمۆکڕات کە دێمۆکڕآسیی بۆ داوابکا یان بۆی وەربگرێ.

بەشێک لە بەرنامە وئەساسنامەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد.

یەک: بەهۆی ئەوەی بەشێکی مەزنیی کورد سەربە دینی ئیسلامن ،کۆمەڵە لە کوردستان تەنیا دینی پیرۆزیی ئیسلام بە رەسمی دەناسێ وبۆ پەرە پێدانی ئەو دینە تێدەکۆشێ ودەگەڵ / مونافیقان / هەڵسوکەوتی تووند بەرێوە دەباودەگەڵیان دەجەنگێ.( بەکار هێنانی دەستەواژەی مونافیقان،بۆ رێکخراوەیەکی مۆدرێن باش نییە وناڕاستە.هەروەها هۆیەکەی چی بووە کە کەسانی دیکە کە باوەڕمەند نەبون بە دینی ئیسلام نەیاندەتوانی ببنە ئەندام لەو حیزبەدا،ئەوەش خاڵێکی لاوازە بۆ ژێ،کاف،چون جگە لەکورد کەسانی دیکەش لە کوردستان ژیاون ).
دوو:رێىازیی کۆمەڵە دێمۆکڕاتیکە بۆپەرەپێدانی خۆشی وشآدی حەول دەدا.( ئەوخاڵە دەگەڵ خاڵی یەک تەبا نییە)
سێ:کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد،دەگەڵ هۆز وعەشیرەکانی کورد هیچ جیاوازیەک دانانێ بۆ برایەتی تێدەکۆشێ ،ئەگەر رەخنەشیان لێ بگرێ لە رووی دڵسۆزیە.
چوار:هەر بیرو باوەڕێک کە دەگەڵ ریشەی ئیسلام لە جیاوازییدا بێ،لە ناو ژ،ک، قەبوڵ ناکرێ ورەتی دەکەینەوە.هەر ئەندامێکی دیکەش کە دێتە ناو ژ،ک،دەبێ سوێند بە قورعان بخواکە:
نابێ خەیانەت بە کوردان بکا.
حەول بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدا.
نەهێنیەکانی حیزبیی نابێ بەرمەلا بکا،نە بە زمان نە بە نووسین.
تاکۆتایی تەمەنی دەبێ وەک ئەندام لە کۆمەڵەدا بمێنێتەوە.( خواستێکی نا دێمۆکڕاتیکە،مرۆڤ خۆ دیل نییە تامردن لە حیزبێکدا بمێنێتەوە)
تەواوی پیاوەکانی کورد وەک برا وژنەکانیش وەک خوشک دەبێ چاولێبکا.(ئەدی هاوسەرگیریی چی لێدێتەوە؟)
بە بێ ئیزنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد نابێ هیچ کەس بچێتە ناو هیچ حیزبێکی دیکە یان ببێتە ئەندام لە حیزبێکی دیکەدا.( ئەوخاڵەش،خاڵێکی مۆدڕین نییە نەوکات ونە ئێستیش نابێ مرۆڤ وەک کۆیلە چآولێبکرێ).

سەرچاوە: 

مێژووی مهاباد لە نووسینی ڕێدار محەممەد سەمەدی.
بڵاوکراوەی:رەهرەو
لاپەڕەی:١١٠ و١١١.

کۆتایی:

دادوەریی لەسەر کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد دەکەوێتە سەرئەستۆی کۆمەڵگای هوشیار،ئەو کۆمەڵەیە لە ماوەی سێ ساڵ تیكۆشآنی خۆی تەواوی کارەکانی نەرێنی نەبوو،بەڵام من وەک رێکخستنێکی مۆدرێن ناینرخێنم.مێژوومان حەوجێی بە خەسارناسی هەیە،رووناکبیری کورد نووسەری کورد زانکۆکاریی کورد،لێکۆلەریی کورد ،توێژەریی کورد ئەرکی گرانی دەکەوێتە سەرشآن،با لە ئاست مێژوومان دەمارگرژ نەبین وراستیەکان ئاشکرا بکەین،پێ لە سەر کەموکورتیەکان دابنێن وبە ئامێزێکی ئاواڵا رەخنەکان وەربگرین.

پەراوێزێکی پێویست:

پێداهەڵاگووتن بە لنین وئیستالین ویەکێتی سۆڤیەت(شووڕەوی ) وسوێندخواردن بە قوڕعان بۆ ئەوەی ئەندامەتیی تاکی کورد لە ژ،کافدا،وەبگیرێ نیشآنەی مودڕێن بونی ئەو رێکخراوەیە نییە.تەنیا خاڵی ئەرێنی ،ژێ،کاف،ئەوەبووە کە لە مڕامنامەکەیدا باسی کوردستانی گەورەی کردوە (ئەوخاڵەش بە باوەڕی من هەڵەیەکی ئیستڕاتیژییەکی مەزن بوو،چون شەڕی دووهەمی جیهانی تازە کۆتایی پێهاتبوو،لەو بارودۆخەشدا هیچ زلهێزێک وداگیرکارێک ئەو خواستەیە قەبوڵ ناکا) .چاپەمەنیی ئەوکاتی ژێ،کافیش،جێگای دەستخۆشیە.بەڵام ئەو ئەدەبیاتەی کە دەرکراوەی لە سەردەردەکرائەدبیاتێکی پڕ لە هەڵە ونەگونجاوبووە.لە رابوردوودا وتارێکم لە سەر کوردستانپۆست بڵاو بۆوە کە باسی ئەدەبیاتی ئەو سەردەمی تێدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە