بۆ باسی لۆزانەکانی ناوخۆیی ناکەن؟

Sunday, 24/07/2022, 16:04

7078 بینراوە


٩٩ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزاندا تێپەڕی!


پەیمانی لۆزان لە ٢٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لە وڵاتی سویسرا بەسترا.خەساڕێکی مەزنیی ئەو پەیمانە بەرگریکردن بوولە پرسیی کورد وکێشەی کورد.هەروەها ڕێگرتن بوولە پەیمانی سیڤەر وچارەسەریی داخوازیەکانی کورد وکوردستان بە پێی پەیمانی سیڤەر.
سیاسەت هەم لێدان وهەمیش گریان نییە.لە پشت سەریی سیاسەت وەستایەک هەیە بە ناوی مێژوو،هەر نەتەوەیەک خۆی لە مێژوولابدا بەدەردیی کورد دەچێ.بۆ دەبێ پێمان وابێ کورد تەنیا لۆزانەکانی دەرەکی کۆڵەی کوتاوە ولە سەرجوغڕافیای خۆی بزمار کوتی کردوە وهەر بەشێک لە خاکەکەی بە بێ ئیزنی کورد دراوەتە داگیرکارێک،هەربەشێکیش لە نەتەوەەی کورد یان کراوەتە فارس،یان کراوەتە تورک یان کراوەتە عەڕەب!خەتای سوارانە یان پێش سوارەکانمان قورس وناوەستان؟
هێمنی کوردپەروەرپێی وابووە کە خەتای سواران نییە (مەبەست نەتەوەی کوردە)،پێشسوارەکانمان قورس وناوەستان،( مەبەستی حیزب وسەرکردوە وبنکردە وسەرۆک وبەرۆکە).٢٢ساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕیوە،ئیتر کەس خەتای پیشسوارەکانمان نەگرن.هەر چی بەسەرمان دێ خەتای خۆمانە.ئێمەی کورد گورگەکانمان کە خۆخۆرن لە داوێنی خۆماندا پەروەردەدەکەین وهەڵیاندەبژێرن ولە گیانی خۆمانیان بەردەدەین.بەڕاشکاوی دەیانکەینە قارەمانێکی درۆزنانە ودۆستیی خوێنمژی کورد. هەرچی بەسەرمان دێنن لە بێ دەنگیدابە بێ دەنگیی بە سەریاندا تێدەپەڕین.
نەتەوەیەک دوای ئەو هەمووە لە کوشتاری کورد بەدەست سەرکردە وحیزبیی کوردیی چاوپۆشیی لە مێژوویەک بکا کە سەرکردەی کورد بەسەریدا سەپاندووە ،ڕێک وەک باشووری کوردستانی بەسەردێ کە لە بەرچاوانە.نەتەوەیەک کە ڕێگا بدا سەرکردەوحیزبێکی کوردیی بە هاسانی کۆماڕیکی لاوازو کەم تەمەن ڕابگەیەنێ،پاشآن بەرپرسیی ئەو ئاشبەتاڵە دوای ٧٥ ساڵ بە قارەمان پێناسە بکاودەرس لە شکستەکانی وەرنەگرێ،درنگ دەگاتە مەبەستەکانی.
یەک شکستی مێژوویی کورد ناو بەرن کە تێیدا نەتەوەی کورد خەتاکار بووبێ؟بەڵام سەرەڕای ئەوانەش نەتەوەکەمان بە بێ بیرکردنەوە لەو شکستانە بۆ جاڕێکی دیکەش هەمان تاس وهەمان حەمامی هەڵبژاردووە وشکستەکانی حیزبیی وسەرکردەکانی خستۆتە ئەستۆی خۆی!ئەوەی کە دەبوایە لە بیریی بکەین ،نەمان کردوە،ئەوەی کە دەبوایە لە بیریی نەکەین،لە بیرمان کردووە.
کورتەیەک لەو لۆزانانەی کە حیزب وسەرکردەی کوردیی پێکیان هێناوەونەتەوەکەشـمان بێ دەنگیی هەڵبژارد:
سمکۆی شکاک وشێخ مەحموود پاش بە کوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی کورد یەکیان خۆی رادەستی رەزاشآی ئێڕان کردوهەرلەوێ سەریان بڕی!شێخ محەممودیش بە ئینگلیزیەکانی گووت:من ماندووبوم لێم گەرێن لە ماڵی خۆم دادەنیشم! مانگانەش مووچەم بۆ دیاری بکەن!هەر لەوسەردەمەشدا هەم سمکۆ وهەمیش شێخ مەحموود بوونەتە باوکی ناسیونالیزمی کورد وپێیان هەڵادەڵێن!ئەدی لۆزانی خۆماڵیی شاخ وباڵی هەیە؟
بەپێچەوانەی هێمنی کوردپەروەردەڵێم،خەتای سوارانە،پیش سوارەکانی بێ خەتان کە کورد ناگاتە ئامانج.تەنیاخاڵی ئەرێنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد داواکاریی بووە بۆ پێکهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆوئازاد.قازی محەممەدیان بانگهێشتی سۆڤیەت کرد بۆئازەربایجان وپێیان گووت بەرنامەوپڕۆگڕامی ژێ،کاف،قەت جێ بەجێ ناکرێ،بڕۆن وەدووی خودموختاری بەکەون لە چوارچێوەی ئێڕانی شاهەنشآییدا!قازیش وەک ئەوەیە کە دیکتەیان پێ نووسیبێ،ڕێک خواستەکانی ئەوانی ئەنجامدا!ئەدی ئەوە لۆزانێکی ناوخۆیی نەبێ ناوی چییە؟
مەلامستەفا تا توانی کوردیی ناهوشیاریی بەکوشتدا،پاشآن کە شکستیی خوارد زۆر بە هاسانی گووتی،کاری من تەواوبووە!ئەوەی پارەی خەڵك بوو دەتەنگەی گیرفانی نا وبەرەو ئامریکا رایکرد ولەوێ سەری نایەوە!دوای شۆڕشی گەلانی ئێران وهاتنەوەی تەرمەکەی بۆ باشووری کوردستان دیتمان خەڵك / سوارەکان /چۆن بە گریان وڕۆڕۆ پێشوازیان لە هێنانەوەی تەرمی مەلا کرد!ئەوە ئەگەر لۆزانێک نەبێ کە بۆ خۆمان بەسەر خۆمانمان هێناوە،ئەدی ناوی دەنێن چی؟
دێمۆکڕاتەکانی ئێڕان وکۆمەڵەکان لە ناو کەمپەکاندا بوونە فسیل ونەققەیان لێنایە،ئەدی ئەوە لۆزان نییە لەسەر دەستی کورد،ئێستاش خەڵك هەیە لایەنگرییان لێدەکاو چەکیان بۆ دەشآن دەکا وچەپلەیان بۆ لێدەدا!
کۆتایی: سوارەکان / نەتەوەی کورد / خەتابارن.پێشسوارەکان /حیزب وسەرکردەی حیزبیی / خەتابار نین.ئەوان سوارن وکوردیش پیادە.چاو لە باشووری کوردستان بکەن ،هیچ نەماوە بەسەرمان نەهێنن.هێشتا رۆڵەی ناهوشیاری کورد چەکیان بۆ دەشآن دەکاوسەروەت وسامانی ئەو دووبنەماڵەیە دەپاڕێزێ وبە خۆشی دەڵێ:پێشمەرگەی گەل ونیشتمان.
چیدیکەبا خۆمان فریو نەدەین.روولە راستیەکان بکەن.ساڵهای کورد بە ئاواتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییە.کەچی بنەماڵەی بارزانی ڕێگا نادەن ئەو کۆنگریە ببەسترێ!ئەگەر جەماوەر لێیان قەبوڵ نەکا بۆ خەتای پێشسوارەکانە؟
نیوەی شآری هەولێر خەرێکە لە توونیان قڕدەبێ،بۆ خەتای بنەماڵەی بارزانی دەگرن؟سلێمانی شآری رەوشەنبیریی خەریکە زبڵوزاڵ لە ناوی بەرێ ودەیان نەخۆشیی لە ناوشآردا بڵاوبێتەوە،بۆچی خەتای پێش سوارەکان دەگرن؟ئەوانە قورسوناوەستانین،ئەوە نەتەوەکەمانە قورس وناوەستایە.خەتای پەیمانی لۆزان مەگرن وساڵیادی بۆ مەکەنەوە،بڕۆن لە هۆی پێکهاتنی پەیمانی لۆزان بگەڕێن.بە هیـمنی کوردپەروەردەڵێـم: خەتای سوارانە کە قورس وناوەستان،خەتای پێشسوارەکان نییە کە داییم ئەوان سوار بون ونەتەوەی کوردیش پیادە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە