سودانی بە ئاسانی نابێت بە سەرۆکوەزیران

Thursday, 28/07/2022, 12:27

4124 بینراوە


جارێک هیچ نەبووە ، زۆر لایەن و کەسایەتی بە کوردیشەوە پیرۆزبایی لە سودانی دەکەن. ئەوەی عیراق و باری سیاسی و راوبۆچونی خەڵک و لایەنی شیعە و بە تایبەتی ێەدریەکان بە باشی بناسێت، دەزانێت باری سیاسی وای لێهاتووە کە سەرجەم لایەنەکانی عیراق بەدوور لە دەسەڵات دەپوکێنەوە و هیچ لایەکیشیان بەرگەی دووریی ئیمتیاز و چێژەکانی دەسەڵات ناگرێت، لەبەر ئەوەی باش لە کۆی بیرکردنەوە و فیکری عیراقیەکان تێگەیشتوون کە دەسەڵات چیان بۆ دەگەیەنێت و هەڵوێستیان چیە لە بەرامبەر دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتدا  و ، هەروەها دەزانن کە موقتەدا باش لە عیراقیەکان تێگەیشتووە و هەروا بە ئاسانی لەزۆر شتی چارەنوسساز بۆ رەوتەکەی و بە تایبەتی دەسەڵات لێناگەرٍێت و ناهێڵێت بە ئاسانی پەراوێزبخرێت و دوور بخرێتەوە.
دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەردەم ماڵی سودانی نیشانەی سەرەتای ئاڵۆزیەکانە و گڵًۆپێکی سوورە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و خودی سودانیش لە هەوڵی کارکردنیان بەدوور لە موقتەدا ، بۆیە ئەم هەویرە ئاوی زۆری دەوێت.
زۆر رێگە لەبەردەم ێەدریەکان ئاواڵەیە و دەتوانن رێگری لە رەوتی بەرێوەچونی کاروباری سیاسی عیراق دروستبکەن و لەو پێناوەدا جەماوەرێکی زۆریان هەیە و دەتوانن بەکاریان بێنن و نەهێڵن ئەوەی رکابەرەکانیان دەیانەوێت تێپەرٍێت و بەهێزترین و کاریگەرترین ئامرازی دەستی موقتەدا خۆپیشاندان و دروستکردنی پشێویە، وەک دەزانین ئەویش لەو بوارەدا سڵناکاتەوە. لەدواجاردا ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن  و دروستبونی کوتلەی گەورەیە لە رێی خەڵک و بەس، ئەگینا ئەم گێژاوە هەر بەردەوام دەبێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە