واتاو بنچینـەی وشـەی (الله أكبر) چییـە؟

Monday, 01/08/2022, 9:20

5741 بینراوە


سەباح ئیبراهیم: لـە عـەرەبییـەوە کـردوومـە بـە کـوردی..


ژمـارەیـەک بیـرمـەنـدو نـووسـەری داهـێنـەر، کـە لـە مێـژووی ئـاییـنـەکـان دەکـۆڵنـەوە، چـەنـدین کتێب و وتـاریـان لـەسـەر بنچینـەی نـاوی (ئـەڵڵا/الله) نـووسـیـوە. بـۆ ڕوونکـردنـەوەش و بـەپێی زانیـارییـەکـانمـان، بـاسـی بنچینـەی ئـەو نـاونـانـە دەکـەین.
(ئـەڵڵا/الله) وشـەیـەکـە کـە بنچینـەکـەی (ئـالـوهـا/الـوها) یـاخـود (ئیلاهـا/الاهـا)، لـە (عیبـری) و (ئـارامی)یـەوە وەرگیـراوە. بـە زمـانی عیبـری بـەشـێـوەی (ئـەلـوەهـیـم/الوهـيم) دەوتـرێ و بـۆ حـورمـەت و ڕێـزلێنـان بـەکـار دەهـێنـرێ..
لـە ڕابـردوودا، عـەرەبـەکـانی یـەمـەن فـرەخـواپـەرسـت بـوون و دراوسـێی مـەسـیحییـەکـانی حـەبـەشـەو جـوولـەکـەکـانی یـەمـەن بـوون کـە خـاوەن کتێب بـوون و شـارەزای کتێبـە پێـرۆزەکـانیـان بـوون کـە بـریتیبـوون لـە (تـەوڕات و ئینجیـل). هـەروەهـا دەیـانـزانی خـواوەنـدێک دەپـەرسـتن کـە لـە ئـاسـمـانـەو بـەچـاو نـابینـرێ، بـەڵکـو ئـەقڵـەکـان دەینـاسـن و پێی دەوتـرێ (ئـالـوهـا/الـوها)، (ئیلاهـا/الاهـا) یـاخـود  (ئـەلـوەهـیـم/الوهـيم) بـەپێی وتنی بـاوی هـەر میلـلـەتێک.
بـەو پێیـەی کـە عـەرەبـەکـانی یـەمـەن پـەرسـتنی تـەنـە ئـاسـمـانییـەکـانیـان بـە میـرات لـە بـاوبـاپیـرانیـانـەوە بـۆ مـابـووەوەو وەک خـوداوەنـدەکـانیـان دەیـانپـەرسـتن، خـوای دڵخـوازیـان (مـانگ) بـوو، کـە لـە بتێکی گـەورەدا بـەرجـەسـتـەیـان کـردبـوو وە دەیـانپـەرسـت و نـوێـژیـان بـۆ دەکـردو لێی دەپـاڕانـەوە، نـاویـان نـابـوو (ئـەلـلات/الـلات) کـە هـاوسـەرەکـەی خـۆر و کـوڕەکـانی ئـەسـتێـرەکـان بـوون. لـەنـاو کـوڕەکـانیشـیـدا (ڤینـۆس) یـاخـود (سـیـریـوس) درەوشـاوەتـریـن و جـوانتـرین ئـەسـتێـرەی ئاسـمـانـە.
وشـەی (ئـەلـلات/الـلات) گـۆڕدرا بـۆ (ئـەڵڵا) دوای ئـەوەی پیتی (ت) گـۆڕدرا بـۆ (هـاء) کـە لـە وشـەی  (ئـالـوهـا/الـوها) یـان  (ئیلاهـا/الاهـا)ی خـوای مـەسـیحی و جـوولـەکـەوە نـزیکـە کـە ئەو نـاوە پیـرۆزانـەیـان بـە زمـانی عیبـری، سـریـانی و ئـارامی دەردەبـڕی.
دوای ئـەوەی هـۆزە عـەرەبـەکـان لـە یـەمـەنـەوە کـۆچیـان کـرد و لـە حیجـاز نیشـتـەجێ بـوون، بتـە گـەورەکـەیـان (ئـەلـلات/الـلات)یشـیـان لـەگـەڵ خـۆیـان بـرد. لـەوێ، خـەڵکـانێکیـان بینی کـە چـەنـدین خـودا دەپـەرسـتن و نـوێـژیـان بـۆ دەکـەن و لێیـان دەپـاڕێنـەوە و لـە چـەنـدین (بـت)دا بـەرجـەسـتـەیـان کـردوون و لـە (کـەعبـە)دا دایـاننـاون. ئـەو خـوداوەنـدانـەی کـە عـەرەبـەکـانی حیجـازو دەوروبـەری دەیـانپـەرسـتن، بـە هـەمـان شـێـوە تـەنی ئـاسـمـانی بـوون وەکـو خـۆرو ئـەسـتێـرەو هـەسـارەکـان، عـەرەبـەکـانی یـەمـەن ڕایـانگـەیـانـد کـە (بـت)ـەکـەیـان (ئـەلـلات/الله) لـە قـەبـارەدا لـە هـەمـوو بتـەکـانی تـری عـەرەبـەکـانی حیجـاز گـەورەتـرە، بـۆیـە هـەمـوو خـەڵک دەبێ بیپـەرسـتن و ڕێـزی لێبگـرن چـونکـو ئـەو (گـەورەتـرینـە/اکبـر). وە ئـەم وتـەیـە (گـەورەتـرینـە/اکبـر) بـڵاوبـووەوەو زانـرا کـە (ئـەلـلات/الله) گـەورەتـرینی خـوداوەنـدەکـانـە.
کـاتێک ئیسـلام هـات و پـەرسـتنی (ئـەڵڵا/الله) بڵاوبـووەوە، مـوسـوڵمـانـان هـەمـان نـاوی (پـاگـەن/الوثني)ـی پێشـوویـان بـەکـار هـێنـا کـە نـزیکـە لـەنـاوی خـودای ئـەهلی کتێب و نـاوی فـەرمی عـەرەبی بـوو بـە (ئـەڵڵا/اڵڵٌه)، وەلێ بـە (گـەورەتـر/اکبـر) لـە هـەمـوو خـوداوەنـدەکـانی تـری مـرۆڤـەکـان کـە دەیـانپـەرسـتن، نـاوزەد کـرا. ئـەم نـاوە (گـەورەتـرە/اکبـر) بـە میـرات بـۆ مـوسـوڵمـانـەکـان مـایـەوەو دەوتـرایـەوە (خـودا گـەورەتـرینـە/الله اکبر) بـەبێ ئـەوەی قسـەکـە تـەواوبکـەن و بڵێن لـەکێ گـەورەتـرە یـاخـود لـە هـەمـوو شـتێک گـەورەتـرە!. 
زیـرەکی مـوحـەممـەد لـەوەدابـوو کـە ئـەو دەسـتـەواژەیـەی خسـتـە نـاو دەقـەکانی قـورئـانـەوە تـا نـاوی (الله اکبر) ببێتـە وەسـفێکی قـورئانیی جێگیـر و وتی:
((نـوێـژ دوایی بـە نـاشـیـرینی و خـراپـە دەهـێنێ و لـەبیـرت بێـت (خـودا گـەورەتـرینـە) و خـودا دەزانێت چی دەکـەن)). ئـەم دەسـتـەواژەیـە لـە قـورئـانـدا سـێ جـار دووبـارە بـۆتـەوە..
نـاوی گـەورەتـرین (بـت)ـی یـەمـەن لـە ئیسـلامـدا بـە نـەمـری مـاوەتـەوە لـەژێـر نـاوی (ئـەڵڵا/الله)دا کـە ئـامـاژەیـە بـۆ پـەرسـتنی خـوداوەنـدی مـانگ، هـەر بـۆیـە مـوسـۆڵمـانـان (مـانگ/الهلال)یـان پیـرۆز کـردووەو وەک نیشـانـەیـەک وەریـان گـرتـووە کـە تـا ئیمـڕۆش لـە سـەرووی قـوبـەی منـارەکـانیـانـەوە دایـاننـاوە. مـوسـوڵمـانـەکـان، هـەڵهـاتنی مـانگیـان کـردووە بـە سـاڵنـامـەی هـیجـری خـۆیـان بـۆ دیـاریکـردنی مـانگـە نـوێیـەکـان کـە تێیـدا بـەڕۆژوو دەبـن و حـەج و جـەژنـەکـانیـان دەکـەن و قـوربـانی دەکـەن بـۆ نـزیکبـوونـەوە لـە (خـودای گـەورە/الله اکبر) کـاتێک دەرکـەوتنی مـانگی تـازە لـە ئـاسـمـان، بـەچـاوی خـۆیـان دەبینن.  هـەروەهـا مـوسوڵمـانـان تـا ئیمـڕۆش نـاوی (خـوا گـەورەیـە، سـتـایش بـۆ خـودا/الله أكبر وڵڵه الحمد) دووبـارە دەکـەنـەوە کـاتێک (سـەردان/طواف)ـی مـاڵی دێـرینی بتـەکـان (کـەعبـە) دەکـەن. (وەرزی حـەج/موسم الحج) لـەپێش ئیسـلامـدا نـاوەکـەی (وەرزی زیـارەت/موسم الحك) بـووە. 
 لـەپێش ئیسـلامـداو لـە  (وەرزی زیـارەت/موسم الحك) ژنـان بـەڕووتی بـەدەوری کـەعبـەدا تـەوافیـان دەکـردو (بـەردی ڕەش/الحجر الاسود)یـان لـە ئـەنـدامی زاوزێیـان دەخشـانـد و دەپـاڕانـەوەو داوای منـاڵیـان دەکـرد. وەک ``د. جـەواد عـەلی`` لـە کتێبـە تێـروتـەسـەلـەکـەیـدا دەربـارەی مێـژووی عـەرەب پێش ئیسـلام دەڵێت:
((ڕەنگی ئـەو بـەردە نـەیـزەکیـانـە لـە پێشـدا ڕەش نـەبـوون، وەلێ بـەهـۆی بـەرکـەوتنی بـەردەوامی لـەگـەڵ خـوێنی سـوڕی مـانگـانـە، ڕەش بـوون)).
(وەرزی زیـارەت/موسم الحك) سـووڕانـەوە بـەدەوری کـەعبـەدا لـەپێش ئیسـلامـداو لـەسـەردەمی  (پـاگـەن/الوثني)یـەوە نـاسـرابـوو، هـەروەهـا سـووڕانـەوە بـەدەوری کـەعبـەدا بـەڕووتی بـاوبـوو، کـە ئیسـلام هـات، قـەدەغـە کـرا (١). 
عـەرەبـەکـانی پێش ئیسـلام، نـاوی منـاڵـەکـانیـان دەنـا بـە: (عـەبـدولـلات/عبدالـلات)، (عـەبـدول ئـەلشـەمس/عبدالشمس)، (عـەبـدول ئـەلـزەهـرە/الزهرة) و (زەهـرا/الزهراء) کـە یـەکێکـە لـە گـەشـاوەتـرین ئـەسـتێـرەکـانی ئـاسـمـان کـە ئـەسـتێـرەی (ڤینـۆس)، (بـەیـان) یـان (سـیـریـۆس)ـە. ئـەمـەش پشـتگیـری لـە پـەرسـتنی تـەنـە ئـاسـمـانییـەکـان دەکـات وەک: (ئـەلـلات/الـلات) مـانگ و خـۆرو ئـەسـتێـرەکـان لـە دێـرزەمـانـەوە و نـاوی خـوداکـانیشـیـان لێـوە وەرگیـرا..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) وتنـی پیتـەکـان بـەشـێـوەیـەکی تـر لـە وتنی پیتـە ڕەسـەنـەکـان، لـە زاراوە عـەرەبییـەکـانـدا نـاسـراوە کـە لـە کتێبی (وردەکـارییـەکـان لـە مێـژووی عـەرەبـەکـانـدا)ی ``د. جـەواد عـەلی``دا هـاتـووە.
ــ لـە زمـانی عـەرەبی یـەمـەنـدا، پیتی (کـاف) دەبێتـە (ش)، وەک: (لبيش اڵڵهم لبيش) دەبێتـە: (لبيك اڵڵهم لبيك).
ــ زمـانی خێڵـەکـان تـا ئێسـتـاش جیـاوازە. هـەنـدێکیـان (جیم) دەگـۆڕن و دەڵێن (المسيد) لـەبـری (المسجد)، وە ئـەوان گـەلێکی یـەمـەنن کـە لـە (وادی محرم) نیشـتـەجێن.
ــ جێی ئـامـاژەشـە کـە تـا ئێسـتـاش هـەنـدێ هـۆزی بـاشـووری ئێـراق و کـوێت ئـەو جـۆرە زاراوانـەو زاراوی دیکـە بـەکـار دێنن، هـەنـدێکیـان لـەبـری (ؤ) پیتی (ع) بـەکـار دێنن. بـۆ نمـوونـە لـەبـری (سؤال) دەڵێن: (سعال). هـەروەهـا هـەنـدێکیـان لـەبـری پیتی (ج)، پیتی (ي) بـەکـار دێنن. بـۆ نمـوونـە: لـەبـری (رجَّال) دەڵێن: (ریال). هـەر لـەبـەر ئـەم هـۆکـارەش، وشـەی (حـەج/الحج)، لـە بنـەچـە دێـرینـەکـەی خـۆیـەوە وەرگیـراوە کـە (زیـارەت/الحك)ـەیـە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە