ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :

Thursday, 04/08/2022, 20:46

4727 بینراوە


پەیامنێران ؛ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :


--: کوردانی ئێزەدی شەنگاڵ لە ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٤ [١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٤] کەوتنە بەر پەلاماری دڕندانەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام [داعێش]. 
--:گرووپی داعێش بە مەبەستی گۆڕاندنی زۆرەملێی ئایینی و پاکتاو کردنی ئەتنیکی ئێزەدییەکان، سەدان کەسی بە سەر بڕین و لەسێدارەدان و کوشتن، کۆمەڵکوژ کرد.
--:لەو کۆمەڵکوژییەدا پتر لە ٥٠٠٠ کوردی ئێزەدی کوژران و ٦٤٠٠ ژن و کچیش لە لایەن داعێشەوە بۆ کڕین و فروشتنی کۆیلە بە دیلی گیران.
--:لە کۆی جەماوەری کوردە ئێزەدییەکان کە دەگورێت پێش هێرشی داعێشەکان، ٥٥٠ هەزار کەس بوون، نزیکەی ٣٦٠ هەزار کەس ئاوارە و شار بەدەر و ناچار کران ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکن.
--:ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆی ئاوارەکانی ٢٠٠ هەزار کەس ڕاگەیاند
--:هەژمارێکی زۆر لە ژن و کچ و منداڵی ئێزەدی یەخسیر و لایەن داعێشەوە وەک کۆیلە و کۆیلە سێکسی بە دیلی گیرا بوون.
--: ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ ڕایگەیاند پتر لە ٢٠٠٠ منداڵی دەرباز بوو لە دەست داعێش، لە هەرێمی کوردستان بێ کەس و کار و بێ خانولان ماونەتەوە.
--:پاش تێپەڕ بوونی ٨ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزەدی، نزیکەی ٣٠٠٠ ژن و منداڵی بە دیل گیراو لە لایەن داعێشەوە، هێشتا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
--: پاش ٨ ساڵ بە سەر کارەساتەکەی شەنگاڵ زۆرێک لەو کەسانە کە ئاوارە بوون هێشتا لە کەمپەکان ماونەتەوە و زۆرێک لە ژنان و منداڵانی نیشتەجێی کەمپەکانیش، هێشتا کەمترین ماف و ئاسایش و شیانی ژیانیان بۆ دابین و دەستەبەر نکراوە.
--:ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٦ کارەساتە مرۆییەکەی شەنگاڵی وەک جێنوساید ناو لێناوە.
--: پەرلەمانی دەوڵەتی هەریمی کوردستان پێنج ساڵ پاش کارەساتەی شەنگاڵ، ڕۆژی ١٢ی گەلاێژ [ ٣ی ئاگۆست]-ی وەک ڕۆژی جێنوسایدی کەمینە ئایینیەکان ناو ناوە. 
--:ئێزەدییەکان ئەگەر چی کوردن و زمان و فەرهەنگ و داب و نەریتی هاوبەشیان دە گەڵ کوردەکان هەیە، بەلام لە سەردەمی ڕێژیمی سەدام و بەعسییەکان لە ناوچە کوردییەکان دابڕان و جیا کرا بوونەوە.
--:ئێزەدییەکان لە دوای ساڵانی ١٩٩٩ بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکیەتی و یەک دەنگی خەڵکی کوردستان چەند پێشنیاریان دا و هەنگاویان هەڵگرت بەڵام توندئاژۆە مەسبییەکان و ئیسلامە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیان پووچەڵ کردەوە.
--:ئێزەدییەکان کەمینەیەکی ئایینن و بە مەودای مێژوو و لە دەیان و سەدان ساڵی ڕابردوو بە هۆی بیر و بڕوا و ئایینەکەیان دەیان جار ڕووبەڕووی توندتێژی دەسەڵاتداران و دراوسێیەکانیان بوونەتەوە و سەرکوت کراون. ئێزەدییەکان زۆرتر نیشتەجێی باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن. 
ڕێکەوت : ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە