--:ئێزەدییەکان ئەگەر چی کوردن و زمان و فەرهەنگ و داب و نەریتی هاوبەشیان دە گەڵ کوردەکان هەیە، بەلام لە سەردەمی ڕێژیمی سەدام و بەعسییەکان لە ناوچە کوردییەکان دابڕان و جیا کرا بوونەوە.
--:ئێزەدییەکان لە دوای ساڵانی ١٩٩٩ بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکیەتی و یەک دەنگی خەڵکی کوردستان چەند پێشنیاریان دا و هەنگاویان هەڵگرت بەڵام توندئاژۆە مەسبییەکان و ئیسلامە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیان پووچەڵ کردەوە.
--:ئێزەدییەکان کەمینەیەکی ئایینن و بە مەودای مێژوو و لە دەیان و سەدان ساڵی ڕابردوو بە هۆی بیر و بڕوا و ئایینەکەیان دەیان جار ڕووبەڕووی توندتێژی دەسەڵاتداران و دراوسێیەکانیان بوونەتەوە و سەرکوت کراون. ئێزەدییەکان زۆرتر نیشتەجێی باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن.