جەلال تاڵەبانی شۆڕشگێڕ بوو یاخود بەکرێگیراوی حزبی بەعس؟

Thursday, 04/08/2022, 20:51

6888 بینراوە


لەم بابەتەدا ڕاستیەکان بزانە ...

زۆر دەمێک بوو بە دوای خەباتی ژێر زەمینی جەلال تاڵەبانی وەک یەکێتیەکان ناوی دەبەن لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ ١٩٦٩ دەگەڕام کە ساڵانێک بەر لە ئێستا بەرچاوم کەوتبوو کە تیایدا جەلال تاڵەبانی دوای جیابونەوەی لە مەلا موستەفا و دواتریش انشقاقی لە پارتی بو بە پیاوی حزبی بەعس کە ئەو دەم پێی دەوترا جاشی ٦٦ ... بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری کە بەروارەکەی بۆ ساڵی ١٩٩٧ دەگەڕێتەوە و لە ١٢٨ لاپەڕە پێکدێت کە باس لە پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کورد دەکات لە ساڵانی ٢٠ تا بوون بە سەرۆکی عێڕاقی تاڵەبانی لە بەڵگەنامەکەدا کە زۆر زانیاری و نهێنی سەرانی کوردی تیدایە لە قازی محمدەوە تا تاڵەبانی و پەیوەندیەکانی بارزانی و ڕووسیا وبارزانی و ساواکی ئێران وبارزانی و مۆسادی ئیسرائیل و بارزانی و CIA ,و تاڵەبانی و ئێران و تورکیا و ئەمریکا هەروەها باس لە پلانگێڕیەکان و فرۆشتنی کورد و پ.ک.ک بە تورکیا کە لە بابەتێکی دی بڕی ئەو پارەیەی تاڵەبانی و بارزانی لە پای شەڕکردنیان بۆ تورکیا لەکەڵ پ.ک.ک وەریان گرتوە لە ساڵی ١٩٩٢ باس دەکەم ، بەڵام لەم بابەتەدا باسی ساڵە ونبوەکانی مێژووی تاڵەبانی دەکەم لە ساڵانی ١٩٦٤ تا١٩٦٩ کە یەکێتیەکان دەڵێن خەریکی ڕێکخستن و خەباتی ژێرزەمینی بوە بەڵام ڕاستی ئەو مێژووە بەو شێوازە نیە بەڵکو جەلال تاڵەبانی بوە بە پیاوی حزبی بعس کە لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە دەڵێت ...
کاتێک عێڕاق لە جەنگدا بوە لە گەڵ موستەفا بارزانس و ئێران هەر ئەوکات عێڕاق بە هەواڵی جیابونەوەی تاڵەبانی لە بارزانیان زانیبوو وە دەشیان زانی کە تاڵەبانی طموحی ڕابەرایەتی هێزە کوردیەکانی هەیە و لەهەمانکات عێڕاق بە پلان و پەیوەندیەکانی مەلا مووستەفا و شای ئێرانی زانیبوو دژ بە عێڕاق هەر بەو هۆکارە و بۆ دامرکاندنەوەی خواستەکانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێڕاق و ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق پەیوەندیان کرد بە تاڵەبانی بەوەی هێزێکی بۆ دەکەنەوە و هەموو پاڵپشتیەکی دارایشی پێشکەش دەکەن و لەهەمانکات چەک و جبەخانەی بۆ دابین دەکەن و پێشیان ڕاگەیاند کە لەکاتی هێرشکردن و دەستپێکردنی شەڕی لەکەڵ بارزانی هێزی سەربازی عێڕاقی پاڵپشتی دەکات وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە تاڵەبانی ئەمە بە هەلێکی زێڕین دەبینێت بۆ دەستبەسەراگرتنی دەسەڵات و لێسەندنەوەی دەسەڵاتی نوێنەرایەتی کورد لە بارزانی بۆیە ڕازی دەبێت و دەبێت بە یەکێک لە بە کرێگیراوەکانی حزبی بعس وەک چۆن لە بەرامبەردا مەلا مووستەفا بوە بە بەکرێگیراوی ساواکی ئێرانی و مۆسادی ئیسرائیلی  . لە بەشێکی دی بەڵکەنامەکەدا هاتوە کە دوای مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکەی تاڵەبانی لەلایەن حکومەتی عێڕاقی و دابینکردنی چەک و بڕینەوەی مووچە بۆ تاڵەبانی و هێزەکەی جەنگی نێوان تاڵەبانی و بارزانی دەستپێدەکات بارزانی بە پاڵپشتی ئێران و تاڵەبانی بە پاڵپشتی عێڕاق کە تیایدا ٦٠ هەزار سەربازی عێڕاقی بۆ پاڵپشتی تاڵەبانی و لێدان لە بارزانی ئامەدەکرا ئێرانیش بە تۆپ و فڕۆکە بۆ لێدان لە هێزەکەی عێڕاق و تاڵەبانی خرایە ئامادە باشیەوە ،لێرەدا ناچمە ناو ناوەڕۆکی شەڕەکە ئەوەی لەلام گرنگە و ڕونی بکەمەوە ئەوەیە نە بارزانی باوکی نەتەوەیی کوردە و نە تاڵەبانی خەباتی ژێر زەمینی کردوە دژی داکیرکەر و دوژمنان بەڵکو هەردوو کەسایەتیەکە جگە لە نۆکەر و بەکرێگیراو زیاتر هیچی تر نەبوون و ئەم بەڵگەنامەیە مێژوویەکی ڕەشی شێوێندراوی سەرانی کورد ڕاست دەکاتەوە وەک هەر مێژویەکی تری شێوێندراوی نوسراو کە بە کرێگیراو و سیخوڕەکانیان کردوە بە پاڵەوانی نیشتیمانی ..!
نامەیەکی جلالی ٦٦ بۆ مسعودی ٣١ ئاب

(براگیان دوا بریاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم !)

برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەڕێز
سڵاوێکی برایانەی گەرم
جەژنتان پیرۆزبێت لە خۆتانو بنەماڵەی سەروەریی بارزان و هەموو ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەکانی پ . د . ک .
ئەم نامەیەم هەم بە نیمچە گلەیی برایانەو هەم بە داوای لێ بوردنی برایانە لێ وەربگرن.
براگیان دوا بریاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم، بە هیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت. کە هەندێ قسەی جەنابتم دەبیستەوە، بە هەڤاڵانم دەگوت گەر کاک مسعوود ئیعلانی هەلوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی بکات، من ئیعلانی نوێ کردنەوە و بە هێزکردنی دەکەم، گەر دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەیەکەوە دەچینە لای.!
ئێستاش کورتییەکەی و کوردییەکەی ئەمەیە.
گریمان گلەییەکەی جەنابت لەمەوزوعی مالکی راست و رەوایە، بەڵام من بە هەقی خۆمی دەزانم بڵێم "بە برایەتیمانی ببەخشە، بەوچاکانەی بۆ دەژمێری کە کردوومانە بە یەکێکیان بیسرەوە" عفوم بکەن و شوێنەوارەکەی لە دڵت بسڕەوە و نێوانمان بەرەوە دۆخی جاران، ئەم بەیتە شیعرەشم لێ قبووڵ بکە کە بۆ شێخی تەم نوسراوە:
حەیفە چاوی کە جەفا کولەوژی تیدا شکاند
تۆ بە کلوچی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی
ئیتر هیوادارم لەناو دڵە گەورەکەتان جێگەمان هەر بمێنێت و هەربژی بۆ
برای دڵسۆز و هەتا سەرتان
مام جەلال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە