ملیاری زێڕێن، واتا کوشتنی ٦ ملیارد مرڤی دانیشتوانی سەر زەوی

Friday, 05/08/2022, 21:31

6168 بینراوە


هەرەکە ڕۆژی ٢١ی٢ی٢٠٢٢ سوپای ڕوسیا سنوورەکانی ئۆکراینای بەزاند و گەیشتە ناو خاکی ئۆکرینا و دەستیان بەسەر بەشێکی لە خاکی ئۆکرینا گرت، لەهەمانکاتیشدا دەستیان گرت بەسەر چەندین تاقیگەی لێکۆڵینەوەی بیۆلۆجی،لەناو تاقیگەکاندا، دەرکەووت کە لەدەیان ووڵاتەوە پسپۆڕ بیۆلۆجی هێندراون بۆ ئۆکراینا، بۆ پەرەپێدانی چەکی کۆکوژی جۆراوجۆر وباڵندەی ڕهێنراو، کە بەجیهاندا ڤیرۆسەکان بڵاو بکەنەوە.
ڕوسیا ڕایگەند، کە سەرپەرشتیکەری ئەو پیلانە وەحشیەگەریە "هەنتەر"ی کوڕی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکایە،کە سەرپەرشتی دەیان تاقیگەی چەکی کۆکوژی دیکە، بەڕیووە دەبات. چوونکە لەیاسای ئەمەریکادا هیچکەس بۆی نیە کە پەرە بە چەکی کۆکوژی بدات، بۆیە ئۆکراینا باشترین جێگایە بۆ ئەوە مەبەستە، (لە جۆرجیاش هەمان بەرنامەیان هەبوو"١")،بەڵام ئەمەریکا و ناتۆ ویەکێتی ئەوروپاش دەستبەجێ هەواڵەکەیان بەدرۆ خستەوە.
خوێنخۆرە جانەوەرە خۆپەرستەکان بەنیاز بوون کە لەو ٧ ملیارد مرۆڤ کەلە سەر زەوی دەژین ٦ ملیاردیان بکوژن، چوونکە پێیان وایە کە ٧ ملیارد مرۆڤ زۆرە کە لە سەر ئەم زەویەمان بژی، بۆیە بە پێویستیان زانی کە ٦ ملیارد مرۆڤ بکوژن، بەدەرمان و شێوازە جیاجیاکانی چەکی دیکەی بایۆلۆجی یان بەرپاکردنی شەڕ، هەر وەک پێشتر ٦٩ جەنگیان بەرپاکردووە. خۆشبەختانە ئەم شەڕەی نێوان ڕوسیاو ئۆکراینا ئەو پیلانە چەپەڵە وەحشیانەی ئاشکراکرد.
مەدیکانی ڕوسیا ئەم هەواڵەیان بەچڕ وپڕی بڵاوکردەوە و گەیاندیشیانە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام هەروەک چۆن سەدەهاو هەزارەها تاوانی دژ بە مرۆڤایە دیکەیان دیزە بەدەرخۆنەوە کردووە، ئەم هەواڵەشیان بەهەمان ئاراستەدا برد و لەمەدیاکانی جیهانی سەرمایەداری دڕنندەدا خامۆشیان کرد.
سەرچاوەی ئەم جۆرە هەواڵانە نوێ نیە، چوونکە پێشتر وەزیری تەندروستی فینلاند پێش بە١٠ ساڵ باسی لەم جۆرە پیلانانە کردووە، ئەو خانمە هەرلە سەرەتای "هەڵامەتی باڵندە"وە باس لەم پیلانە دەکات، ئەو خانمە ئەڵێ ئەوان، واتا جیهانی سەرمەیەداری بەنیازن کەنیوەی جیهان لەناوبەرن.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts
هەروەها "هینری کیسنجەر" یش، کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکابووە و دەستیشی هەیە لە بەرپاکردنی دەیان شەڕی ماڵوێرانکەر، ئەویش هەمان گەواهی دەدات، بەدەنگ ڕەنگی خۆیەوە ئەڵێ پێویست نکات کە ٦ ملیارد بکوژین، بەڵکوو خۆیا لەسەرخۆ دەمرن، تەنانەت بیل گەیتسیش لەبارەوەدواوە، واتا ئەم کارەساتە لەگوومان دەرچووە، نوێنەری ڕوسیا و گەواهیەکانی ڕووسیا لەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو راستیەدەسەلمێنن، ئەفسووس دەبینن، زۆرینەی هەرە زۆری جیهان بێئاگایە وخۆشی بەخاوەن نازانێت، تەنانەت بیر لەئایندەی خۆشی ناکاتەوە.
ئەفسووس زۆرێک لە مرۆڤەکان بێئاگایانە بە داهۆڵی مەدیای سەرمەیەداری لە خشتەبراون، کوێرانە پەلاماری ڕوسیا و چین دەدەن، نەک هەر بێدەنگیش، بەڵکوو سەرسەختانە بەئاگ و بێ ئاگا بوونە پارێزەری سیستێمی دڕنندەی سەرمایەداری.
هەر هەموو ئاگادارین کە تورکیا ئاگر و ئاسن بەسەر کوردا دەبارێنێت، بە ئاستێک کە ووڵاتانی جیهانیش بێنێتە دەنگ، ئەوەبوو، فەڕەنساو، ئەڵمانیا، بەریتانیا، پێشنیاریان کرد کە کورد دەوڵەت رابگەیەنێت ئەمانیش پشگیری بکەن، ئەوەبوو ووشیاری زێباری نەخشە ڕێگاکەی دایە دەست تورکەکان بەفەرمانی مەسعودی کوڕی فەقێ مستەفای بارزانی.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/297645288397104

دڕنندەی عوسمانیەکان و ئەردۆگان داعشکەی ئەمڕۆش، مێژوو گەواهی دڕنندەییان دەدات، کە هەرە دڕنندەترین وەحشترینی سەر ڕووی زەمینن، ببینە سەربازانی عوسمانیە بۆگەنەکان چیان بەسەر "بالکاندا" هێناوە، ئەفسوس ئێستا بۆسنەیەکان، لەتورکە وەحشیەکان زیاتر پشگیری لە عوسمانیەکان دەکەن.
https://commons.wikimedia.org/.../Category:Balkangreuel...
دوای ئەو هەموو تاوانە دڕندانە و وەحشیانەی تورکە بۆگەنەکان، هێشتا کوردی ئەڵقەلەگوێ وخۆفرۆش، بۆتە قەڵغانیان، بە دڵنیای ئەم دەعابەیە بەناوی "شاخەوان حەسەن" دوای ئەوەی دەبینێت کە ڕۆژانە درۆنی تورکی فاشی کورد دەکوژێت، کەچی دەنووسێت، با ٢٠٢٣ بێت سوڵتان حسبتان بۆ دەکات.
https://www.facebook.com/photo/
ئەم جۆرە بونەوەرە خۆفرۆش وخاک فرۆشانە، لە نەزانییان نیە، بەڵکوو لە سووکی هیچپووچی خۆیانە، چوونکە ئاگادارە کە ٢٠٢٣ ئیتر قۆناغی دەست واڵاکردنی عوسمانیەکان نوێکان دێت کەداوای موسڵ بکەن وەک ویلایەتێکی سەربە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەم بونەوەرە ئاگادارە کە عوسمانیە نوێکان ئەوەی پێی بلێ سۆز و بەزەی لەبونیاندا نیە.
https://www.facebook.com/profile/
ڕۆمانیكم خوێندەوە،ناوی ڕۆمانەکەم بیر نەماوە، بەلام ناوەڕۆەکەکەیم هێشتا لە بیرە، کە باسی کیژۆلەیەک دەکات کە نفەرەت لە دەمانچەکات لێی دەترسێت، چوونکە پێشتر بە دیدی خۆی بینی کە دراوسێکەیان بە گوولەی دەمانجە کوژرا،کەچی بەکاریگەری هاوڕێ کوڕەکەی یان خۆشەویستەکەی خۆی فێری دەمانچە دەقاندن دەکات ودواتریش هاوکاری کوڕەکەی بانکێک دەبڕن، ئەم ڕۆمانە دەرناناسیانە پێمان ئەڵێ کە گاریگەری دەرەکی خەیاڵپڵاو نیە و ڕاستیەکە و ڕۆمانەکە نامەیەکیشە کەخەڵک ئەڵێ دەبێت ووریابن کە پەروەردە گرنگترینیەو زۆرجار نە پەروەردەی قوتبخانە و ماڵەوەش هێندەی ئەو کاریگەریە هاوڕێتیە کاریگەر نیە، واتا گەنجان بە سانایی دەبنە قوربانی هاوڕێ،کەلەزمانی دەروناسیدا پێی دەگووترێت، پاڵەپەستۆ کۆڵان، واتا کۆڵان گەریەگەری زیاترە.
ئەوەی لە نیشتیمان دەیان بینن کە مانگ نیە درۆنی تورکی فاشی کورد نەکوژێت زەمینە ساسزکردنە، وەک ئەو کیژۆڵە کە ڕقی نفرەتی لە دەمانچە هەبوو، بەڵام خۆشویستەکەی وایلێکرد کە حەزی لە دەمانچە بکات.
"ماکس شتاینەر" کە فەیلەسوفی دەروناسیە، زیاتر گرنگی دەدات بە لە قاودانی دەهۆڵی داهۆڵی" خێو، جنۆکە" واتا دەسەلاتاداران کەشێک دروست دەکەن بە تۆقاندنی لە شێوەی خێو، ( شتاینەر ئەڵێ جنۆکە بوونی نیە، کەچی سەرجەم دانیشتوانی جیهان بەناوهێنانیشی لێی تۆقیوون) لە پێشبینەکانی کە مرۆڤ هەڵناستێتێت بەئەرکی سەرشانی، بۆیە لەو روانگەوە چاوەڕێی شەڕی ماڵوێران کەری ترسناکی کردووە، هەربۆیە " نوعام چۆمسکی" ئەڵێ جیهان بەوانە وێران نابێت کەمەیلی وێرانکردنیان هەیە، بەڵکوو ئەوە بێدەنگیمانە کە جیهان وێران دەکات. "ریچارد داوکینز"یش لە کتێبەکەیدا بەناوی "جینی خۆپەرستی" لایەنە شاروەکانی کۆمەلگاکانمان بە ڕوونی بۆ دەخاتە ڕوو، کە مرۆڤ جینێکی تایبەتی هەیە بە خۆپەرستی ناسراوە، واتا تەنها خۆی هەر هەموو با لەناو بچێت، تەنها خۆم بمێنم، تەنها خۆم بخۆم خۆشی ژیان تەنها بۆ خۆم بێت، ( ئەم دیاردە خۆپەرستیە بەئاشکرا لە جووت بنەماڵەی دەسەڵاتداردا بەدی دەکەین، چوونکە بەدیدی خۆمان دەبینن کە سامانی ووڵاتیان قۆرخکردووە بۆ خۆیان و نەوەکانیان) هەروەها ئەوەمان پیشاندەدات، کەدەکرێ خۆپەرستەکان یەکبگرن کە بیرکردنەوەیان لەیەکەوە نزیکە و یەک ئامانجن، ئەوا دەتوانینن جیهان بەرەو کارەسات بەرن، ڕێک وەک ئەوەی کە دەیانەوێت، جا ئەگەر داوکینزیش ئەم باسەمان بۆ ڕوون نەکاتەوە، ئەوا لەژیانی ڕۆژانە و ئەزموونی ژیان فێری کردوین، کە نائاگای بڵێین فڵان بێدەنگە و نتمە، یان هەموومان بیستوومانە کە کابرایەکی هەڵەوەڕە، یان شەڕانیە، یان فیتنە و شەڕەنگێزە،ئەمانە و سەدان پێناسەی دیکە، کە پێشتر ڕویداوە و بۆتە ئەزموون بۆ ئەمڕۆی ئێمە، لەکەس شاراوە نیە، کە لەباشووری نیشتیمان هێندەی لیبیا نەوت دەفرۆشرێت، کەچی هیچی دیار نیە، خەڵک برسیە، ئاو کارەبای نیە، مووچەی نیە، لەپەنا ئەو دوو بنەماڵە دڕنندە جانەوەرشەدا، هەزاران هەزار پاسەوان هەیە، کەوەک هەموو ئاگاداری چەتەی و دڕنندەی جووت بنەماڵەی مافیاکانن کەچی، چاو دەنوقێنن و نقە ناکەن، نەک هەر نقەش ناکەن، بەڵکوو سەرسەختانە، دژ بەداواکانی گەل هەمیشە پەنجەیان لە زامنی تفەنگەکانیانە، بیهێنە پێشچاوی خۆت کەبەلای کەمەوە٣ ملێۆن ئاوارەی چیاکانن، بەو سەرما و سۆڵە وهیچیان شك نەبرد، ناشزانن کە چارەنووسیان بەکوێ دەگات، کۆمەڵێک شیوعی و چەپی ئەوروپی و ئەمەریکی بەتایبەت هونەرمەندان هەستان بەگێڕانی ئاهەنگێک و١٢٠ ملێۆن دۆلار کۆبکەنەوە، بەو هیوایەی کە دەروازەیەک بێت بۆ سارێژکردنی برینەکانیان، کەچی خۆپەرستی بنەماڵەی بارزانی ئەو بڕە پارە گووم دەکەن و ناهێڵین بگاتە دەستی خەڵکە ئاوارەکە،
 https://www.facebook.com/Taha
نموونە زۆرە لەسەر بیرۆکەی کە مرۆڤ بوونەوەرێکی دڕنندەیە، بەڵام خۆشبەختانە، کەهەر هەموو بە شێوە نیە، چوونکە جەپەکان و شیوعیەکان مرۆڤانە بیر دەکەنەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنی"جانپۆڵ سارتەر" "چ گیڤارا" یەکێکە لەکامڵیترینی مرۆڤەکان کەلە هەموو ڕوویەکەوە گەیشتۆتە قۆناغی دروستبوونی مرۆڤ، بەپێی بیرۆکەی ڕیچارد داوکینز، دەتواندرێت کە پەروەردە ئەو جینە خۆپەرستیە سست بکات و لەناوی بەرێت. نموونە ئەمەیان پەیوەندی بە بۆچوونەکانی داوکیزنەوە نیە، بەڵکوو بۆچوونی خۆمە، کە دەتوانین دڕترین سەگ وا لێبکەین کە خوێنشیرین خۆشەویست بێت وپەلامار نەدات، بۆئەمەش لە گۆگلە بنووسە "ئەو پیاوەی لەگەڵ سەگەکان قسە دەکات".
(١)لەسەرەتاوە نموونەیەکی بەخێوکردنی چەکی ڤایرۆسیم هێناوە لە جۆرجیا گورجستان، بە ڕێگای خاتوو دوکتۆرە "ڕۆزە" ئەو خانمەشم بە ڕێگای ڕەوانساد "کەرمی ئەنقۆس" ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ڕادیۆی یەریڤان، هەر بەڕیاگی ڕۆزەخانەوە کۆەمڵێک لە دوکترە بیۆلۆجیەکان گورجستانم ناسی، دواتر نزیکە ١٠ دوکتۆری بیلۆجی گورجستان، دوایان لێکردم کە هەوڵبدەم بزانن کە سوید هاوکاریان دەکات بە پەرەپێدانی دەرمانێک کە زیندەوەر والێبکات کە خواردنی زۆر بخوات تا ئاستی تەقین واتا اشتیهای خواردنی زیاد لەپێویست بێت، پڕۆژەکیانم گەیاندە سوید و دامە دەست ناوەندی ئەگەر هەڵە نەبم "ئیرما" بووم، هەر هەمان کات ناونیشانی کۆمپانیا سویدیەکەم دایە دەست، دوکتۆرە گورجیەکان، خۆم زایتر لەسەر نەڕۆیشتم، ٢٠١٣ جارێکی دیکە سەردانی تبلیسی پایتەختی گورجستام کرد، ئەو قۆناغە عێڕاقیەکان بە کۆمەڵ ڕوویانکرد گورجستان، بەشیوەیەکی سەرنج ڕاکێش، بن دار نەبوو کە عێراقیەکی لەبندا دانەنشتێبێی، زۆرێکیش بۆ جارەسەری نەخۆشی گەیشتوونە تبلیس،، عەرەب وکورد وتورکمانیش جۆرجیا بە جۆرجیا ئەمەریکا تێگەیشتوون، ئاگادار نەبوون کە دەگەمەن زمانی ئینگلیزی دەزانێت، بۆیە هاوکاری خەڵکم کرد لە تبلیس، زۆرجاریش ڕیکەووتی دکتۆرە ڕۆزام دەکرد، کاتی خۆشی بابەتێم لەکوردستان پۆستدا کلەم بارەوە نووسیوە، 
بەکورتی دوکتۆرە ڕۆزە ئاگادار بوو، کە هاوکاری خەڵک دەکەم بەبێ بەرانبەر، ڕێزی زۆری لێدەگرتم. لەهەمان کاتی کە مام ئەسکەندەر تووشی ڕوداوی ترومبێل بوو، هەروەها هەواڵی باشی زیرەکی دوکتۆرەکانی گوجستان بەهەموو عێراق و کوردستانیشدا بڵاوبوویەوە، بیرم نیە کە پێشنیارە چۆن، بەڵام لەگەڵ کامەرانی مام ئەسکەندەر هەروەها ڕێبوای مام ئەسکەندەر، کە ئێستا ناوی خۆی گۆڕێوە بەکاروان، قسەی خۆمان کرد و بەتایبەت چوومە ماڵی دوکتۆرە ڕۆزا، بلیمەتی دوکتۆرە ڕۆزا نەک لە جۆرجیا بەڵکوو هەموو سۆڤێتی پێشوو و ئێران و تورکیاش دەنگی دابوەوە، بەکورتی دوکتۆرە ڕۆزا پێی ووتم کە خۆم هیلاک نەکەم، ئەو تەمەنەی مام ئەسکنەر چارەی نیە، بەڵام ئەگەر سوورن بڕۆن بیهێنن، بەداو دەرمانی خەستەخانە لەبەر ڕێزم بۆ تۆ کە بەبێبەرانبەر هاوکاری خەڵک دەکەیت، لەماڵەکەی خۆم چارەسەری بۆ وەردەگرم، ئەوەبوو باوەڕم بە ووتەکانی هێنا، چوونکە بێسنوور بەتوانابوو.
لەکۆتایدا پێی ووتم (کاخا) هەموو دانێشتوانی سۆڤێتی کۆن کەسیان ناتوانن بڵێن تەها زاڵم زاڵمی ناوەکەمایان کردبە کاخا) کەبەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە "گێوی" و هاوڕێکانیەوە نەکەم، ووتم بۆ ووتی، تەنها ووتی گوێت لێم بێ "ئەپسنە" واتا خەتەرن. دواجاریش پێش هاتنەوە، پیی ووتم کەلەگەڵ سی ئای ئەی دەستیان تێکەڵ کردووە و خەریکی کاری ترساکن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە