پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


کوردایەتی دوشمنی نیشتمانپەروەری

Tuesday, 08.09.2022, 9:46

865 بینراوە


(وشەی کوردایەتی هاوشێوەی تورکایەتی، عەرەبایەتی، فارسایەتی چەمکێکی ڕەگەزپەرستانەیە)

کارنامەی دەسەڵاتی باشوری کوردستان نیشان دەدات کە کوردایەتی دژی نیشتمان‌پەروەریە. 
لێرە بەشێک لەم کارنامەیە دەخەینە ڕوو: 
١- هاوکاری لەشکری داگیرکەران دژی ئازادیخوازانی چوار پارچەی کوردستان
٢- دزی و تاڵانی سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی هەرێمی کوردستان. 
٣- دروست بوونی هەزاران ملیۆنێری دۆلار و دەیان ملیاردێری دۆلار.
٤- جاشایەتی بۆ هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران و پشت کردن لەعێراقی خاوەن دەستوورێک کە مافەکانی کوردی تێدا جێگیر کراوە.
٥- ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی(سەربە تورکیە) بەهاندانی فاشستێکی وەک ئەردۆگان.
٦- هەژار و برسی و نەخۆش کردنی کۆمەڵگای کوردستان و دزینی موچەی فەرمانبەران
٧- سیخوڕی بۆ دەزگا بەدناوە جاسوسیەکانی دەوروبەر و دەوڵەتانی جیهان.
٨- تیرۆر و کوشتنی کوردی پارچەکانی تر بۆڕازی کردنی دڵی تورکیا و ئێران.
٩- ئاسایی کردنی دزی و درۆزنی و دەسەڵاتخوازی بێ ئەخلاقی سیاسی. 
١٠- گزی و فزی و دزینی صندوقی دەنگ دان و پڕکردنی بەئارەزوی مافیاکانی سەر بە داگیرکەران.
١١- دروست کردنی پەرلەمانێک کە یەکەمین بڕیاری شەڕی هاوبەش لە گەڵ ئەرتەشی تورک لە دژی گەریلای قەندیل بو.
١٢- داڕوخانی ئابوری گوند و شارەکانی کوردستان و هەژار کردنی جوتیاری ڕەنجدەر. 
١٣- نەبوونی کارەبا، ئاو، ڕێگا و بان، غاز و خزمەتگوزاری.
١٤- پەرە پێدانی کۆنەپەرەستی،ڕەگەزپەرستی و ژن کوشتن. 
١٥- بێ فکر و بێ هیواکردن و ترسنۆک کردنی کۆمەڵگە لە ڕێگای کۆیلە کردن و هیلاک کردنی مێشک و دەرونی مرۆڤی کورد بە دابەستە و قەڵەو کردنی ئیسلامی سەلەفی، ئیخوانی و جیهادی.

ئەم کوردایەتیە دژی نیشتمان، کورد، کوردستان و گشت بەهاکانی مرۆڤایەتیە.
باشترین نیشتمانپەروری تف کردنە لەم کوردایەتیە. 
 نیشتمان پێویستی بەکوردی ئازادی خاوەن فیکری سیاسی، ئەخلاقی، فەلسەفی و دیموکراتی هەیە.
نیشتمان پێویستی بەخێزانی ئازاد و دیموکرات، کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکرات، نەتەوەی ئازادو دیموکراتیک هەیە. 
نیشتمان پێویستی بە بیر و باوەڕی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دیموکراتیانەی گەلانە.
نیشتمان پێویستی بە فەلسەفەی بەرابەری ڕەگەزی و نەتەوەیی هەیە. 
نیشتمان پێویستی بە چەمکی یەکتر قبوڵ کردن و ڕەخنە و ڕەخنە لەخۆ گرتن و لێبوردەیی و تەحەمولی باوەڕی جیاواز هەیە. 
نیشتمان پێویستی بە ڕاماڵینی چەتە و گورگی خۆماڵی و دابین کردنی مافی شارومەندی، پێکەوە ژیان، دادپەروەری کۆمەڵاتی، گەشەی ئابوری، ئاوەدان کردنەوەی شار و دێهاتەکان، پەروردەی ئازاد و سەردەمیانە هەهە.

 تێبینی:

کوردستانپۆست بەرپرسیارێتی ناوەڕۆک و بۆچوونی نووسەر ناخاتە سەر شانی خۆی، بەتایبەتی لەو بڕگەیەنادا کە نووسەر دەڵێت: (وشەی کوردایەتی هاوشێوەی تورکایەتی، عەرەبایەتی، فارسایەتی، چەمکێکی ڕەگەزپەرستانەیە). لەو بارەیەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا  لە لایەن کاک کەمال جەمال موختار، لەسەر لێکدانەوەی وشەی کوردایەتیی وتارێک دەنووسێت.