گۆنا رەشید

https://www.facebook.com/Gona.Ali.Rashid


پەرلەمانی هەرێم یان خەوتوەکانی هەرێم!

Tuesday, 09/08/2022, 10:09

8354 بینراوە


لە ووڵاتانی دنیا پەرلەمان شوێنی بەشکردنی خێر و خۆشیە بۆ خەڵکەکەی کاتێک پەرلەمان کۆدەبێتەوە هەموو ئەو داواکارو پێشنیارایەنی خەڵک کردویەتی لە دەرەوە پەرلەمان پەرلەمانتارەکان دەیگەیەنە ناو هۆڵی پەرلەمان ئەگەر خەڵکی هەر ووڵات و هەر قاڕەیەکیش بێت، لە عێراق و هەرێمیشدا بۆتە شوێنێکی قێزەون و خەڵک بەوپەڕی چاوی سووکەوە سەیری ئەم بینا و ئەندام پەرلەمانانە دەکات.
پەرلەمانی عێراق بە هەر حاڵ تا ڕادەیەک باشترە لە پەرلەمانەکەی هەرێم کە زۆربەری هەرە زۆری خەڵکی باشووری کوردستان بە شوێنی دەوڵەمەند کردنی کادیرانی حزبەکانی دەزانن ئایا ئەم پەرلەمانتارانە چ سودێکی هەبوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ، پەرلەمانێک نەتوانێت داواکاری دوانزە زیندانی بێ تاوانی کە ماوەیەکی زۆرە مانیان گرتوە لە خۆراک بگەیەنێت ناو پەرلەمان وە یان قەرار دەرکات کە ئەو زیندانانە بێ تاوانن و دەبێت ئازاد بکرێن ئایا پێویست بە گەواهیدەر دەکات لەسەر بێ تاوانیان چی دەڵێن ئەگەر لە جیاتی یەک گەواهیدەر بە هەزاران خەڵک گەواهی ئەوە بدەن کە بێ تاوانن  پارتی و بارزانیەکان تۆمەتیان بۆ دروست کردوون ،یان نەتوانن لێپرسینەوە لەو دادوەرانە بکەن کە بەرپرسن لە دادگایی کردنی ئەم زیندانیانە و چەندەها زیندانی سیاسی تر کە لە زیندانیەکانی پاراستن سەر بە پارتی و بنەماڵە گڵاوەکەی بارزانیەکاندا هەر نازانرێت هەواڵ و تەندروستی ئەوان چۆنە چییان بەسەردا هاتوە ، پەرلەمانتارێک نەتوانێت هەوڵێک بدات بۆ ئەم زیندانیانە هەر وا باشترە سەری لووتی خۆی ڕەش بکات و بگەڕێتەوە ماڵەوە .
مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان چین؟ ئەوان تەنانەت دەستەوەستانن لە دابین کردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک ئایا ئەم پەرلەمانتارانە هەتا کەی لە خەمی حزبەکانیان دەبن و کاریان بۆ دەکەن ،  ئەی کەوایە با خەڵکی باشووری کوردستانیش دەرگای پەرلەمان تەلبەند بکەن و جارێکه تر ڕێگە نەدرێت هیچ کەسێکی تر لە هیچ حزبێکی تر دەوڵەمەند ببێت بە هۆی مووچە زەخمەکانیانەوە کە مانگانە وەریدەگرن بە تایبەتی حزبە گچکەکانی وەک حزبەکەی شاسوار کە بە شێوەیەکی تر و مۆدرێرانە تر یاری بە هەستی میللەت و باشووری کوردستان دەکات لە لایەک نیازی ئەوەی هەیە ئاژاوە بنێتەوە لە ناو شارەکانی هەرێمدا وا لە خەڵک بکات لەم سەدەیەدا تازە مەشغوڵی شارێچێتی بێت لە لایەکی ترەوە دەیەوێت ئاژاوە بنێیەوە لە ناو کوردانی تاواگە بە تایبەتی کوردانی بەریتانیا کەرت و پەرتیان بکات.
هەر بۆیە پێویست بوو ئەوە دوپات بکەینەوە ئەو چالاکییانەی لە شەقامی بەریتانیا دەکرێت هیچ پەیوەندی بە نەوەی نوێ و شاسوار عبدالواحدەوە نیە.
داواکارم لە کوردانی باشووری کوردستان بنەکەکانی دەنگدان بۆ پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کوردستان تەلبەند بکەن و هەڵوێست وەربگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە