هەردی تۆفیق

https://www.facebook.com/profile.php?id=100001526054835


ئەو هەموو میدیاو ڕاگەیاندنە بۆچی لەم گەندەڵییە گەورە بیدەنگن ؟!

Thursday, 11/08/2022, 1:11

3820 بینراوە


ڤیزا كە بۆ سەفەرو گەشت و خەڵكێكە كەپێویستیەتی، یان بۆ پێكەوەنانەوەی خێزان و بۆ خەڵكێكە كەلەسەر كۆمەڵێك بنەما ئەبەخشرێت، لەكوردستان بازاڕی قاچاخچێتی گەرمكردوە. 
یەك ڤیزا بەشانزەهەزارو پێنجسەد دۆلارە 16500 دۆلارە هەتا بیست هەزار دۆلاریش بەخەڵكیان فرۆشتووە 20000  . 
هەر نوسینگەیەكیش بچۆ ئەڵێت ڤیزای وڵاتانی ئەوروپامان  هەیە ،  ڤیزای شنگن مان هەیەو ئەیفرۆشین ، خەڵكێكی زۆریش بەزۆر جۆری ڤیزای فرۆشراو نێردراوە و ئەنێردرێت! 
خۆ ئەگەر سالێك  تەنها 2000 ڤیزاش بفرۆشرێت بەنرخی  (ئێمە لای كەمەكەی حساب ئەكەین 165 گەڵا)،  بزانە داهاتەكەی چەنێكەو ئەچێتە گیرفانی كێ ؟! 
2000*16500=33000 0000
واتە تەنها دوو هەزار ڤیزا داهااتەكەی ئەگاتە سیوسێ ملێۆن دۆلار. خەڵكێكی حیزبی   بەهاوكاری نوسینگەكان و قونسوڵخانەكان  بەئاشكرا بازرگانی بەڤیزای قاچاخەوە ئەكەن و دیارێشە سەربەكێن ، بێگومام ئە كارەش لەڕێگای قونسوڵخانەكانەوە ئەكرێت .  كار گەیشتوەتە ئەو شوێنەی  بازرگانی بەمەوعیدی سەفارەتەكانیشەوە ئەكرێت و مەوعید كڕین و فرۆشتنی پێوە ئەكرێت ! 
كێ ئەم بازرگانییە ئەكات و تێوە گلاوە ؟! كەسانێكی حیزبی و تەنانەت عەسكەری دەستیان هەیە لەم كارەداو تەنانەت ڤیزای وڵاتێكی قانونی وەك ئەڵمانیا لەنوسینگەكانی كوردستاندا بەئاشكرا نرخەكەی زیاترە لەسەدو شەست ئەوەندەی ئەو نرخەی كەتێچوەكەیەتی ... واتە تێچوی ڤیزایەك گەرسەد دۆلاربێت   بەنرخی  سەدو شەست وەرەقە تادوو دەفتەر دۆلار ئەفرۆشرێت.....!!!
كورد ئاواهی قونسوڵخانەكانی ئەوروپای گەندەڵ كردووە ، چەند جارێك ئەو بابەتەمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار لەئەڵمانیا ناردووە تائێستا وەڵامیان نەداوەتەوە، بەم نزیكانە لایەنی پەیوەندیداری هەموو وڵاتەكانی شنگن  لێئاگادار ئەكرێتەوە....كەچۆن چۆنی قاچاخچێتی بەڤیزاو تەنانەت مەوعیدی قونسوڵخانەكانیشەوە ئەكرێت . 
تاكو شتێك كەماف و حەقی خەڵكە حیزب و كەسانێكی گەندەڵ، بازرگانی پێوە نەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە