پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


فەزیحەیەكی تازەی گۆڕان لەناو كابینەی مه‌سرور بارزانی

Thursday, 08.11.2022, 1:06

2876 بینراوە


راستیەک هەیە وەکو خۆر ئەدرەوشێتەوە و کەس ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات، خودی كاك نەوشیروان مستەفا بەگومان بوو لەبەشداری كابینەیەكی حكومەت كە پارتی و یەكێتی تێیدا زۆرینە بن، ئەستەمە بەچەند وەزیرێكی كەمەوە بتوانی زۆرترین وەزیر ناچار بكەی ریفۆرمخواز بن و چاك سازی له‌ وەزارەتەكانیش بكرێت
بەڵام تەماح و چڵێسی كۆمەڵێ مه‌سڵه‌حه‌تچی كه‌ ئه‌یانویست به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى ئۆپۆزسیۆنی، بگه‌نه‌ پۆستى وه‌زیرى و مودیرعامی، فشاری زۆریان له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان مسته‌فایش دروست كرد و گۆڕانیان به‌ره‌و حكومه‌تێكى پڕ له‌ قه‌یران و كاره‌سات هه‌ڵخلیسكان.
لەپاڵ ئەم راستیەدا ئێستا وه‌زیره‌كانى گۆڕان كه‌ به‌ كوتله‌ى پارتییه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناسراون، نه‌ك هه‌ر بۆخاتری مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان له‌ دۆخه‌كه‌ ناڕازی نین، به‌ڵكو بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌پشتیوانى ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ت فه‌زیحه‌یه‌كى ئابڕوبه‌رانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ ئه‌ستۆپاكیشه‌ لۆ ئه‌م كابینه‌یه‌‌، دواى تێپه‌ڕینی‌ سێ ساڵ و چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر كابینه‌كه‌دا كه‌‌ له‌ڕوى قانونى په‌رله‌مانیشه‌وه‌ ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ ته‌نها شه‌ش مانگی ماوه‌، به‌نیازن له‌ چه‌ند مانگى داهاتو پۆستێكى گرنگ وه‌ربگرن كه‌ مودیرعامه‌ ‌له‌ ناو‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی  هه‌بێت! وه‌ك چۆن كاتى خۆی هه‌رسێ زڕبراكه‌ى مه‌سعودبارزانی (عبید، صابر، لوقمان) وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت بوون له‌ناو حكومه‌تی عیراق! ئه‌مه‌ش كۆنه‌كڵاوێكی به‌عسه‌ كه‌ خستیه‌سه‌ر ئه‌و سێ برایه‌ و ئێستایش پارتی ئه‌یخاته‌سه‌ر گۆڕان.
ورده‌كاری فه‌زیحه‌كه‌یش‌ ئه‌وه‌یه:- ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌م پۆسته‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دراوه، به‌ڵام بۆیه‌ كه‌سیان كاندید نه‌كردوه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ پۆسته‌كه‌ كاندیده‌ و پارتیش به‌دڵیه‌تى، قوتابى خوێندنى دكتۆرایه‌ و چاوه‌روانن له‌ چه‌ند مانگی داهاتودا شه‌هاده‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ پاشان ده‌ستبه‌كار ببێ، هه‌ر خودى پارتیش  كه‌ قۆرخی وه‌رگیران له‌ خوێندنى دكتۆراى له‌ زانكۆكانى هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌ بۆ كادیرانى خۆی‌، ئه‌و كاندیده‌ گه‌نده‌ڵه‌ی گۆڕانی له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بۆ دكتۆرا وه‌رگرتوه‌‌ كه‌ ناوى ته‌واوی (به‌هرۆز على رسوڵه‌) پێشتریش چه‌ندجارێ گۆڕان كاندیدى كردبو بۆ پارله‌مانى كوردستان و عیراقیش به‌ڵام فه‌شه‌لی هێناوه‌ته‌وه‌.
باشه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌داى ئه‌م كابینه‌ فاشله‌ى مه‌سرور و قوباد رازی نیه‌، چۆن پۆستى باڵای حكومی وه‌رئه‌گرێ كه‌ كه‌متر له‌ شه‌ش مانگ له‌ ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ ماوه‌؟ 
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌‌و  حاڵه‌ رازییه‌‌ و  بونه‌ته‌ دارشه‌ق بۆ كابینه‌ شه‌له‌كه‌ی حكومه‌ت، هه‌ڵوێستی سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ری گۆڕان كه‌ به‌شه‌وق و ئاواتی چاكسازیه‌وه‌ ده‌نگیان به‌ لیسته‌كه‌یداوه‌ چۆن ئه‌بێ؟.
داواكارم له‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگده‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بوون، نه‌هێڵن له‌وه‌ زیاتر كۆمه‌ڵێ كه‌سى هه‌لپه‌‌رست بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌و ده‌رده‌ ببه‌ن و به‌خۆپیشاندانیش بێ، بیسله‌مێنن له‌ كۆیله‌ى حیزبه‌كانى تر به‌مه‌وقیفترن.

هه‌رێم جه‌زا به‌گ