ئێوە کێن؟

Friday, 12/08/2022, 10:18

3428 بینراوە


ئەگەر پێتان بڵێن سەگباب، هەڵەیە! چون سەگ لە ئێوە و لە بابتان باوەفاترە.
ئەگەر پێتان بڵێن بێ شەڕەف خۆ قەت نەتانزانیوە شەڕەف چییە و بێشەرەفەکان لە ئێوە شەریفترن.
ئەگەر پێتان بڵێن، لەشفرۆش، تەواوی دونیا دەزانێ لەشفرۆش تەنیا لەشی خۆی دەفرؤشێ، نەک خاکفرۆش و  نە بۆتە نۆکەریی داگیرکاری وڵاتان.
ئەگەر پێتان بڵێن، بێویژدان، ئێوە کوا ویژدانتان هەیە تا بزانن ویژدان یانی چی.!؟
ئەگەر پتێان دەڵێن، ئاژەڵ و دڕندە، تاقە ئاژەڵێکم بۆ ناوبێنن کە بەجۆرێك لە جۆرەکان قازانجی بۆ مرۆڤ ومرۆڤایەتی نەبووبێ. ئێوە ئاژەڵیش نین.
سی ویەک ساڵی رەبەقە ئەو گەلە وەک کۆیلەی خۆتان چاو لێ دەکەن! ئەوەی حیزبی بەعس و سەددام نەیکرد ئێووە بە زیادەوە کردتان. شاخ و داخی ئەو وڵاتەتان کردۆتە پێگەی داگیرکاریی لەسەر نەتەوەی کورد بۆ مانەوەی خۆتان.

شوورەی دەسەڵاتداریەتی حیزبیی کوردیی:

یەکەم زەنگی مەترسیدار، کە لە سەردەمی کۆماری مهاباددا لێ درا لەناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دەستوری تیڕۆرێک بوو، کە لە یان قازی محەممەدەوە راگەیەندرا. ئەوکات نەمر کوردپوور بەرپرسیی شارەوانی شاری مهاباد بووە. کاتێک قازی بانگی دەکات و ئەو ئەرکەی پێ رادەگەیەنێ لە جوابدا پێی دەڵێ: بەیانی دەمانکوژن ودوژمنمان زۆرە، با کورد، کورد نەکوژێ.
(لە ئارشیڤی کوردستانپۆستدا بە وردیی باسی ئەو ترۆرەکراوە ولە کاتی خۆیدا بڵاو بۆتەوە).
لەوکاتەوە تا ئەوسەردەمەش لە ناو زۆرینەی حیزبە کوردیەکاندا ئەو شێوە لە ناوبردنی نەیارەکانی خۆیان بەردەوامە.
شوورەی دەسەڵاتداریەتی حیزب و رێکخستن وسەرکردەوبنکردەی هەربەشێک لە وڵات بوو بەخاوەنی دامودەزگا و زیندانی دەرگائاسنین و ئەشکەنجە وترساندن و تیرۆر، بە بیانووی جودابیریی لایەنەکانی دیکە، ئیدی ئەو شوورەیە وێنەی بەرهەڵێخێکی لێدی کە درەنگ یان زوو دەڕووخێ.لە سەدەی رابووردوودا کەم رێکخستن وسەرکردەی کوردییم پێ شک دێ رێگا بۆ ئاواڵاکردنی کۆمەڵگایەک بدا کە دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایە جودا لە هزریی دەسەڵات، خاوەنی بیروڕآی جیاواز بووبێ. هەر کەس رەخنەی لێگرتوون، پێناسەی جاشیان پێدراوە. ناو و ناتۆرە وقسەی زبر بەپێی فیلان بووە. کارنامەی مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی وجەلال تاڵەبانی وبنەماڵەکەی پڕن لەو ئاکارە قرێژانە.
رووداوەکانی چەند رۆژی رابوردوولە باشووری کوردستان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە بەئاشکراهەم نەتەوە یەکگرتوەکان وهەمیش ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دوای ٣١ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە، ئیدی چیدیکە وڵات بەوشێوەیە بەڕێوە ناچێ.واوێدەچی تەمەنیی دەسڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەی بەرەو لاوازیی هەنگاو دەنێ. لە چەند مانگی داهاتوودا ئاڵوگۆڕیی مەزن لە باشووری کوردستان روودەدا، کە بەهیچ شێوەیەک بۆ زۆنی سەوز و زەرد هەرەس ناکرێ. ئەفغانستانێکی نوێ بە رێکارێکی نوێ لەو بەشە لە وڵات روودەدا. رادەستکردنی دەسەڵات بە دەسڵاتداریەکی نوێ.
هەر ئاڵترناتیڤێک بۆداهاتووی باشووری کوردستان بێتە ئاراوە، یەکەم کاردانەوەی ئەو دوو بنەماڵەیە هەڵگیرساندنی شەڕێکی دیکەی ناوخۆییە بۆ ئەوەی دونیای دەرەوە وناوخۆیی بە لارێدا بەرن. ئەگەر ئەو رێكارەش نەگاتە ئامانج چارەیەک نییە جگە لە مل کەج کردنی ئەو دەسەڵاتە و لە دەستدانی دەسترۆیشتوویی لە باشووری کوردستان.
باشووری وڵات لە ئاستێکی مەترسیداردا ژیان بەڕێ دەکا. هێزی سەرکوت وزیندان و شکەنجە و برسیکردنی خەڵک بۆتە ئامانجی دەسڵاتداریەتی ئەو دوو بنەماڵەیە. ئەو ڕیکارە درێژخایەن نابێ و لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور دەبێ چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕێی مەزن بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە