زۆرن ئه‌و سوود و ئامانجـانه‌ی که له سایه‌ی ژەنیـن و گوێگـرتن له مـیوزیک دێنه‌دی. به کورتی ئه‌مانه به‌شێکن له سوودە دەروونی و جه‌سته‌یی و ئاکادیمییه‌کانی میوزیک:
١ـ میوزیک گەشه به هه‌ست و نه‌ستی منـداڵان دەکات، توانای تێبینی و سه‌رنج وردیان و رێکخستنی سۆزداریی لۆژیکییان زیاتر دەکات. هه‌ر له میانه‌ی میوزیکه‌وە، توانایه‌کی زیـاتـری گـوێگـرتن و فـێربـوون و وەرگـرتنیـان دەبێـت. هـه‌میشه‌ش مـیوزیک به به‌شی ته‌وەری کرداری فـێربوونی منـداڵان دادەنرێت. کرداری فـێربوونی بابه‌ته‌کانی زانیاری و خـوێنـدنی قـوتابخـانه‌ش ئاسانـتر دەکات.
٢ـ میوزیک گه‌شه به به‌هـرەکانی منـداڵان دەکات، زاخـاوی هـۆش و هـه‌ستیان دەدات و تـوانـای داهـێنان و ئافـرانـدنیـان زیـاتـر دەبـێـت.
٣ـ مـیوزیک هـێمنی و ئـارامی و ئاسوودەییـه‌کی زۆر دەخـاته دڵی منـداڵان. هـه‌سـت و چـێژی خـۆشی و کامـه‌رانی و به‌خـته‌وەری به دەروونییـان دەبه‌خـشـێـت و ژیـانیـان لا شـیرینتر و گوشـادتـر دەکـات. ئارەزووی گـوێگـرتـن و وتـنی گـۆرانی له دەروونیـانـدا دەڕوێـنێـت. له سروشتی گـشتـیدا هه‌میشه له دۆخـێکی گونجـاو و هـاوسه‌نگـیدا دەبن.
٤ـ میوزیک رۆڵـێکی گـرنگ و کاریـگه‌ری له په‌روەردەکـردنی دروست و له بنیاتنانی که‌سایه‌تی هاوسه‌نگی منـداڵانـدا هـه‌یه. میوزیک هه‌میشه‌ش هـیوا و گه‌شبینی دەخـاته دەروونی منـداڵانه‌وە. یارمـه‌تییان دەدات بـۆ خـۆ ئامادەکـردن بـۆ ژیـانـێکی خـۆشـتر و بـۆ داهـاتـوویه‌کی له‌بـارتـر و گه‌شـتـر.
٥ـ به هـۆێ گـۆرانی و میلـۆدی و میوزیکه‌وە، دەتوانین گوزارشت و دربـڕینی ئه‌دەبی، له منـداڵان کاراتـر و به‌هـێزتر بکه‌ین. هـانیان بدەین به‌بێ ترس و شه‌رم، گوزارشت له هه‌ست و نه‌ست و سۆزدارییان بکه‌ن و خۆیان دەربخـه‌ن، چـییان له نـاخ و باریان دایه هـه‌ڵیـان بـڕێـژن. میـوزیـک بـژەنـن و گـۆرانی بڵـێـن و هـه‌ڵـپـه‌ڕن.
١٠ـ مـیوزیک و میلـۆدی و گـۆرانی و هـه‌ڵـپه‌ڕکێ، شـه‌رم و تـرسی منـداڵان ناهـێڵـن، ئازایـه‌تی ئه‌دەبی و متـمانه و بـاوەڕ به خـۆبـوونێکی زیاتـریشیان پێـدەبه‌خـشن. تا به راشکاوی گۆزارشت له هه‌ست و نه‌ست و له خۆشـه‌ویستی و له سۆزدارییان بـکه‌ن.
١٣ـ پهرەپێدانی خۆشه‌ویستی و راهـێنانی منداڵان له‌سه‌ر ئاخاوتنی سفـت و بێ گرێ و سادە و دوورکه‌وتنه‌وە له زمانی زبـر و به‌کارهـێنانی شێوەی رەق و ته‌قی رووشکێن.
١٤ـ منـداڵان له رێی مـیوزیـکه‌وە، هـه‌سـت به جـوانی دەکـه‌ن و رەوشـتیان له خـه‌وش و خـار پـاک دەکـه‌نه‌وە.
(بێتهـۆڤـن) دەڵێـت:"مـیوزیک جـوانیـیه‌کی بیـستراوە.. ئه‌ڵـقـه‌یـه‌کیشـه رۆح و هه‌ست پێـکه‌وە دەبه‌ستـێـت".
١٥ـ میوزیک رۆڵـێکی گه‌ورەشی له رۆشـنبیریکـردنی منـداڵانـدا هـه‌یه. هـانی منـداڵانی میوزیکـژەن یا گوێگـرانی مـیوزیـک دەدات، بۆ خـوێنـدنه‌وەی ئه‌و کـتێـبه ئاسانانه‌ی که دەربـارەی میـلـۆدی و مـیوزیـک و گـۆرانی نووسـراون. تا شارەزاییـه‌کی زیـاتـریـان له بارەی میوزیک و میوزیکـژەنه ناسراوە کوردییه‌کان و جیهانییه‌کان هه‌بێت. شارەزاییان له شێوازی میوزیک و له رۆشنبیریی میوزیکی و له ئامێرە هه‌مه‌جـۆرەکانی میوزیک و له داب و نه‌ریتی گه‌لانی جیـاواز هه‌بێـت. به رووی رۆشـنبیریی و میوزیک و هـونه‌ری گـه‌لان و جـیهـانـدا بکـرێنـه‌وە.
١٦ـ میوزیـک په‌یـوەندیی خـێزانیش به‌هـێز دەکات، رێـز و سـۆز و خۆشـه‌ویستی نێوان دایکان و باوکان و منـداڵه‌کانیان به‌هـێزتـر و شـیرینـتر دەکات. چـونکه منـداڵان له رێی میـوزیـکه‌وە، فـێری سـۆز و خـۆشـه‌ویستی و رێـز و یاسـا دەبـن.
١٧ـ ئه‌و هه‌ست و نه‌ست و چـێژ و خۆشییه زۆرەی، که میوزیک له رووی دەروونی و جه‌سته‌ییه‌وە به منداڵانی بچـووکی دەبه‌خـشـێت، له هـۆش و دەروونیانـدا دەڕوێـن و به درێـژایی ژیـانیـان، هـۆگـری میـوزیک و میـلـۆدی و گـۆرانی دەبـن و ناتـوانن پشـت له میـوزیـک و گـۆرانی بـکه‌ن. مـیوزیـک واش لـه منـداڵان دەکـات، لـه رووی هـزری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سـۆزدارییـه‌وە، ئامـادەی ژیـانێکی خۆشـتر و داهـاتـوویه‌کی باشـتربـن.
دایـکان و باوکـان و مامۆسـتایان و میـوزیکـژەنـان و گـۆرانـیبـێـژان و رێکخـراوەکانی خەمخـۆری منـداڵان و به‌ڕێـوەبه‌رایه‌تییه‌کانی چالاکـییه‌کانی قـوتابخـانه‌کانی کوردستان.
به له‌به‌رچـاوگـرتنی ئـه‌و سـوودانه‌ی سه‌رەوە و زیـاتـریش له‌و سـوودانه. مـیوزیک له گه‌شـه‌کـردن و ئامـادەکـردنی منـداڵان بـۆ داهـاتـوویـه‌کی دڵخـواز و شـیاوتـر. پێـویسـته پـلانی تۆکـمه و به‌رنامه‌ی ته‌سه‌لـتان بۆ منداڵه‌کانتان هه‌بێـت بـۆ فـێربـوونی میوزیک و گـوێگـرتن له مـیوزیک. چونکه پهروەردەی میوزیکی منـداڵان زۆر گرنگ و به‌سوودە. له زۆر کار و ره‌فـتاری نه‌خوازراو و له خـووی ناشیرین، منداڵه‌کانتان دووردەخـاته‌وە.