دادگای میکۆنوس

Saturday, 13/08/2022, 12:31

3189 بینراوە


ناو لێنانی دادگای میکۆنوس لە چییەوە هاتووە؟

میکۆنوس کەسێکی ئێرانی و خەڵکی شاری گیلان بووە لە باکوری ئێڕان. 
لەدەوروبەریی ساڵی١٩٤٦ی زایینیدا دوای شەڕی جیهانی پیاوێک کە خەڵكی باکوری ئێڕان بووە لە ناوچەی شاری (ڕەشت لە باکوری ئێڕان) بەناوی میرزا کازم ، کە زۆر جێگای متمانەی خەڵك بووە و حورمەتیی لێ گیراوە. ئەوپیاوە لە بەرئەوەی ناوداربووە توانیویە کێشەکانی خەڵک چارەسەربکات، بۆیە میرزا کازم بەرپرسیارێتی (میرئاویی) ناوچەکەی پێدەدرێ، تا بە پێی نۆرە و ئینساف ئاو بۆدابین کردنی کشتوکاڵی خەڵک بە شێوەیەکی دادگەرانە دابەش بکات.
میرزا کازم،نزیک بە یەک هێکتار باغی لە نزیک چەمی (پەسیخان ) دەبێ کە مێوەی (ئەزگیل)ی لێ بەرهەم دەهێنا (ئەزگیل) بە زمانی گیلەکی یانی (کونوس). میرزا کازم لە وەرزی بەهار و هاویندا مێراویی زەوی و زاری کشتوکاڵی برینج بووە و لە وەرزی پاییزیشدا زەمبیل بە شان خەریکی باغ و پەروەردەکردنی میوەی (ئەزگیل) بووە.
لەو سەردەمەدا بە فەرمانی رەزا شای پەهلەوی بۆ هەر ئێرانیەک (ناسنامە یان سجیل) دیاری کراوە، کە بە پێی کار و پیشە و رەواڵەتی کەسەکان ناو و پاشناو دیاری دەکرا و بەو ناوە لەسەرکەسەکان تاپۆدەکرا.
یەکێک لە رۆژەکانی ساردیی پاییزیی کاتێک کە میرزا کازم لە ناو باغەکەیدا خەریکی کاری باغەوانیی و کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەزگیل بووە، خەبەری پێدەدەن، کە ئیدارەی سجیل و ناسنامە لە شاری رەشت هاتوون بۆ پێدانی ناسنامە. میرزا کازم بە زەنبیلێک پڕ لە مێوەی ئەزگیل بۆ وەرگرتنی ناسنامە دەێت. فەرمانبەری ئیدارەی ناسنامە کە لە ماڵی کوێخادا لە حاڵی رێکوپێك کردنی بەڵگەکان دەبێ چاوی بە میرزا کازم دەکەوێ.
لێی دەپرسێ پیرە پیاو چیت لەگەڵ خۆت هێناوە؟
میرزا کازم بە زاراوەی شیرینی (گیلەکی) وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ: می کونوس! (بە واتای ئەزگیلی خۆم). هەر دەست بەجێ فەرمانبەری ئیدارەی سجیل و ناسنامە و پاشناوی ، (می کونوس)ی بۆ دیاری دەکات و دەینووسێت.

میکونوس:

لەو رۆژەوە میرزا کازمی میراو ناوی بە میکونوس دەرکرد. میرزا کازم چوار منداڵی هەبوو ،کە کوڕی سێهەمیی (محەمەد جەواد) بە رواڵەت کەسایەتییەکی نزیک لەباوکی هەبوو، کردەوە و رەفتارەکانی لە باوکی دەچوو. محەممەد جەواد دوای ئەوەی خوێندنی پلەی کۆتایی (دیپڵۆم )ی لە فێڕگەی کوروشی شاری رەشت تەواوکرد، بڕیاری دا بۆ درێژە پێدان بە خوێندن بچێتە زانکۆ و لە تاران لە بواری مافناسیدا دەرس بخوێنێ. ئەو کاتەش هەل دەڕەخسا بۆ ئەوەی خوێندکارانی زانکۆ رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.ئەو هەلەش بۆ جەواد بەهاسانی دەڕەخسێت، تا لە دەرەوەی ئێران بە حەز و ئارەزووەکانی خۆی لەو بوارەدا بگات. 
(محەممەد جەواد میکونوس) بۆ درێژە پێدان بە خوێندن شاری بڕڵین هەڵبژارد و ماوەی شەش ساڵ بە وردییەکی زۆرەوە دەرسی خوێند و بوو بە خوێندکاری یەکەمی زانکۆ (هومبۆڵدەت) لە برڵین و دوای تەواوکردنی زانکۆ چوو بۆ ئاکادیمای مافناسان.
(محەممەد جەواد میکونوس) دوای ٣٠ ساڵ کاری بەردەوام و ماندوونەناسانە لە لایەن دادگای فیدراڵە وێنەی دادوەرێکی زانا لە سەدەی بیستەمدا لە وڵاتی ئاڵـمان ناسێندرا و دەوڵەتی ئاڵـمانیش بە هۆی تێکۆشانی ئەو بینای دادگای برڵینی ناو نا: (میکونوس).
هەمان دادگایەک، کە لە پەیوەندیی لەگەڵ تیرۆرە سیاسیەکاندا پێناسەی پێدرا.کتێب گەلێکی زۆر لە محەممەد جەواد هەر ماون. هەروەها هەڵبژاردەیەک لە گووتنەکانی ئەو کە بەناوبانگن لە دەرگای چوونە ژوورەوەی میکونوس نووسراون کە نازناوی (مەنشووری) میکونوسی پێدراوە.
(محەممەد جەواد میکونوس) لە کۆتایی ژیانیدا خۆی گەیاندە دوڕگەی(ئایی) لە وڵاتی یونان کە ئەو دووڕگەیەی بەناوی خۆی  کڕیبوو، بۆیە دوڕگەی میکونوس یەكێکە لەو دووڕگانە، کە لە یوناندا ناودارن.
پێویستە بگووترێ، کە(محەممەد جەواد میکونوس) پێش ئەوەی  وڵاتی ئاڵمان بە جێ بهێڵێ دارێک، کە میوەی (ئەزگیل) بەرهەم دێنێ بەیادی باوکی لە حەوشەی دادگای میکونوس دەڕوێنێت و پەروەردەی دەکات .کە تا ئێستاش ئەو دارە هەر ماوە، هەموو ساڵێک منداڵان لە رۆژی لەدایک بوونی میکونوس لە دەوری ئەو دارە کۆ دەبنەوە هۆنراوە بە زمانی ئاڵـانی دەخوێنن.

وەرگێڕاو لە وەرگیڕانی وتاری،پ ڕۆفسۆڕ هێلموت، ژمارەی ٣١٧ لە مانگانەی (ئیشپێگڵ) . چاو پێداخشاندنی کتێبی مێژووشناسیی لە بواری/ ئاسیای ناوەراست / .
وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی: ستافی کوردستانپۆست

پەراوێزێکی پێویست:

تیڕۆری میکونوس، میکونوس ناوی رێستوڕانێکە لە وڵاتی ئاڵمان لە شاری بڕلین، کە لە رێککەوتی ١٧ سێپتامبری ساڵی ١٩٩٢تێیدا کەسی یەکەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان (سادق شەڕەفکەندی) و  وێڕای ٩ کەسی دیکە تیرۆر کران. پێویستە بگووترێ خاوەنی ئەو رێستوڕانە کابرایەکی ئێڕانی بوو. هۆی ناو لێنانی میکونوسیش لە وتارەکەدا روون بۆتەوە و باسی لێوە کراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە