بەڵگەی بەڵگەنەویستی مەلا ساختەچیەکان

Monday, 15/08/2022, 20:03

4308 بینراوە


بەڵگە نەویستە کە کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەهەموو بوارەکاندا کۆمەلگایەکەی دواکەووتووە، هەر بۆیەش پیاوە ئاینەکان ڕۆڵیان هەیە و رابەرایەتیان دەکەن، ئەوانیش بە هەوەس و ئارەزوی خۆیان، دەیان بەن و دەیان هێنن بەسەر سەدان هەزاران چاڵ و میندا، بێویژدانانە وبێ ئەخلاقیانە باکیان نیە و سڵ لەهیچ نامەردییەک ناکەنەوە، چونکە ئارەزووە بۆگەنەکانی خۆیانی تێدا بەئامانج دەگات.
هەموو ئاگاداری "عەلی باپیرین" کە کچێکی ٣ جار لەتەمەن خۆی خوارتری هێنا، خەڵکەکەش لە جیاتی ئەوەی تێلاتڕێنی بکەن دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێدەکەن، جگە لەوەی کە عەلەی بارپیر تاوانبارە بەکوشتنی برای خۆی هەتا نهێنی پەیوەندی بە بەعس بوونەکەیەوە ئاشکرا نەبێت، ئەمەش تەنها قسە نیە، بەڵکوو "سۆران عومەر" کە هاوکار وهاوپیشەی مەلاعەلی بووە، هەمان هەواڵ پشتڕاست دەکاتەوە. ئاگاداریشین کە چەندین مەلاشمان بێ پەردە پشگیری لە فاشیەتی تورک دەکەن وپشگیری وێراکردنی نیشتیمان دەکەن بەدەستی جانەوەرەکانی تورک و بونەتە دەهۆڵی چەواشەی و سەرلێشیواندنی لاوانمان، هەرچەندیش دڕندەیی وساختەچێتی ئەردۆگان فاشیەکانی ئاشکرایە، ئەوەش لەدوا هەڵوێستی ئەردۆغان بەرانبەر بە نەیارانی سوریا بە زەقی دەرکەوت، چونکە دوای دەریایەک خوێن و کاولکاری، ئێستا ئەدرۆغان دەیەوێت وەک مێگەک سەراپایان پێش خۆیبدا بەرەو دیمەشق، ئیتر ئەو هاوار ناڵە و ماڵیرانیەی گەلانی سوریا، وەک هەور ڕەویەوە.
لەکۆمەڵگای وشیار و پێشکەتووە، کەس گوێ بۆ پیاوە ئاینەکان ناگرێت، ئەگەر ڕابردوشیان پشگوێ بخرێت، ئەوا ئەمڕۆ ناتوانن خەڵک بخەڵەتینن بە نوێژە بەبرانە، چونکە ئەگەر بارانیش نەباری، ئەوا بەبەرچاوی خەڵکەوەوە بارانی دەسکرد دەبینن، بۆیە لێرەدا خودی پیاوە ئاینەکانیەکان ناتوانینن کەدەست بۆ ئەو جۆرە جادووگەریە بەرن وەک جاران، ئەگەر برسی و کاری دەستنەکەووت، ئەوا دیسان دوای پیاوەئاینەکان ناکەون کە دوعایان بۆ بکات کە خوا نانیان بداتێ، چونکە پیاوە ئاینەیکان ئاگادارن کە ناوەندێک "مرکز" هەیە نانیان دابین بکات "سۆسیال".
لێرەدا پێویست ناکات کە بچینە قوڵای ساختەچێتی و خۆفرۆشی مەلاکان و کاروکردەوە قێزەونەکانیان، لەئاست تورکیای فاشست و نۆکەکەریان بۆ فاشستی تورک، چونکە هەر هیچ نەبێت تینوو کردنی عێراق و سوریا باشترین بەڵگەیە، کە مەلاکان ڕاستگۆ نین و درۆلەگەڵ خۆیان و خەڵکەکەش دەکەن، بۆیە لێرەدا تەنها سەرنجمان بۆ دوو ئاراستەیە، یەکەمیان بارانی دەستکرد، کە مێژووی دەگڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی جەنگی جیهانی دووەم، کە کێشەیەک بووە، لەنێوان ڕۆژئاوا و سۆڤیەتدا و کۆاتایشی بە ڕیکەوتنەکەی Environmental Modification Technology کە ڕێگری بکرێت، لەبەکار هێنانی بارانی دەکرد، چونکە زیانی زیاترە و جیهان بەرەو ماڵوێرانی دەبات، هەروەها لەهەمان کاتدا ئەمەریکا یان ناتۆ دڵنیابوون کە جەنگەکەیان دەدۆڕێنن بەرانبەر بە ڤێتنام، هەوڵیاندا بەهەر نرخێک بێت، پێشکەوتنی ڤێتنامیەکان ڕابوەستێنن، هەتا بتوانن هێزەکانیان بە پەلەپڕوزێ قوتار بکەن، تا بیرۆکەی بارانی دەسکردیان هێنایە پێشەوە، هەربۆیە بارانێکی ئەوتوۆیان باراند کە هێزەکانی ڤێتنامی تا ئاستی لە پەلۆپۆ وەستاندن گەیاند، ئەمەش هۆکارێکی پاڵپێوەنەر بوو، کە سوپا ئاسانتر توانی سوپاکەی لە قڕان قوتار بکات، بەم نموونە دەمەوێ بڵێم کە بارانی دەستکرد مێژیووی زۆر کۆنە، بەداخەوە هەتا ئێستاش مەلا درۆزەنە ساختەچیەکان لەبەر بیرهەژاری دەتوانن خەڵک بخەڵەتێنن، هەرچەند ئێستا لە چەندین ووڵاتی نزیکیشمانەوە وەک "ئیمارات" بارانی دەستکرد بەکاردەهێندرێت و بەرهەمەیشی هەیە، دیسان بەداخەوە هێشتا مەلا جانەوەرەکان جێگای باوەڕی خەڵکەکەن.
سەرنجی دووەم یان بەڵگەی دووەمان، "گۆشتی گەشەی هۆرمۆنی"، لە پێش چاوی هەر هەموومان مەلاکان میزی ووشتر دەرخواردی خەڵکی دەدەن، تەنانەت پاشەڕۆی گیاندارانیشیان لە خەڵکە هەژارەکە کردۆتە دەرمانی چارەسەری نەخۆشی، بەڵام بێدەنگن لەئاست خواردنی ماوە بەسەرچووی تورکیا و ژەهراوی، هەروەها بێئاگا و بێدەنگن لەئاست "گۆشتی گەشەی هۆرمۆن"ی، کە ماوەی ٢٠ ساڵە مل ملانێیە لە نێوان ئەمەریکا و ئەوروپا کە ڕیگە نادرێت گۆشتی گەشەی هۆرمۆنی بگاتە بازاڕەکانی ئەوروپا و بفرۆشرێت، خۆشبەخاتەنە، یەکێتی ئەوروپا لەکۆتاییدا بڕیاریدا، کە گۆشتی گەشە نایاساییە و ڕێگەیان نەدا لەبازاڕەکانیاندا بفرۆشرێت، چونکە گۆشتی گەشە سەرەتاناویە، ڕەشەووڵاخەکان ٦ توخمی کمیاویاویان پێدەدرێت، ئەو توخمانەش وادەکەن، کە گەشەی ئەو ڕەشە ووڵاخانە یان باڵندانە بە شێوەیەکی خێرا گەشە بکات، بەڵام لە تاقیگەکانی ئەوروپا سەلمێندرا کە لە ٦ توخمە ٥یان دەبێتە هۆی توشبوونی نەخۆشی سەرەتان.

لێرەدا دەپرسین مەلاکان لەکوێ ئەم باسەدان؟

بۆ دەنگیان نیە؟
ئەوان کە دەست ودەمیان بەهەموو ڕێچکەکانی ژیان دەگات، فتوای کوشتن بڕینی بێتوانان دەدەن، ئەوان میزی ووشترمان لیدەکەن بەدەرمان، ئەی بۆلەم کارەساتە ترسانەکەدا بێدەنگن؟
تۆ بڵێی بێئاگا بن؟
ئەگەر بێئاگان چۆن بونەتە نوێنەری خودا؟
نەخێر بەدڵنیاییەوە ئێوە بێئاگا نین، چونکە نوێنەری ئەوان لەهەموو جێگە پێگەیەکی ئەم جیهاندا هەیە، بەتایبەت، ئەوەش بەڕێگای کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە، هەتا مەلا ئەفەندی کە خەڵک گوێڕایەڵیانە بە خەڵک بڵێن گۆشتەکە بە حەڵاڵی سەربڕاوە، مەگەر هەموو نەمانبیوە کە لە سەر کیسە مریشک و خواردنەکانی دیکە نوسراوە کە بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای فەتوای ئیسلامی حەڵالە.
https://www.facebook.com/permalink.php
مەلاکان بە گشتی ئاگادارن کە  "جێمس وێب"یشن، لەهەموو بوارەکانیشدا قسەیان لەسەریان هەیە، کەچی خۆیان گێڵ دەکەن لەئاست خنکاندنی سەرجەم عێراقی وسوریەکاندا، کەبەرچاوی فەتواچیەکانی خوێنڕشتنەوە، ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە"احرار شام" وهاوشیوەکانی تورکیای فاشی ئاوی لە هەردووکیان گرتوەوە، بەڵام چاویان و ویژدانیان ئەو تینوو کردنە وبە بیابان کردنە نابینن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە