لە مهاباد تا هەولێڕ!؟

Tuesday, 16/08/2022, 16:10

3520 بینراوە


تاکی کورد هەرکات لە خوێڕیگەرییدا کەس باشاری ناکا. مرۆڤێک ئەوەندە بچووک بێ، کە پێگەی بەرزیی مرۆڤایەتی بخاتە ژێر پرسیار ئاخۆ ئەو کەسە خاوەنی کام هزر و بیرومێشکە؟ مرۆڤ بون بە رەواڵەت بریتییە لە کەسێک کە خاوەنی دووقاچ ودووگوێ ودوو چاوو دوو دەست و...مێشکێک  بێت، کە بیری پێ بکاتەوە و بۆ ئەوەی بزانێ چۆن دەژی.
ئاژەڵەکانیش وێنەی مرۆڤ خاوەنی ئەوتایبەتمەندیەن کە ئینسان هەیەتی. بەڵام جیاوازیی لە شێوەی تیگەیشتنە لە ژیان،لە زانست لە دەوروبەر،لە رەفتاردەگەڵ ژیانی رۆژانە.دەبێ،مرۆڤێک قەت لە ژیانیدا هیچ جۆرە فێڕگەیەکی نەدیتبێ وتوانای نووسین وخوێندنەوەی نەبێ،بەڵام ئەزموونی ژیان وفەلسەفەی ژینداریی ئەو کەسەی وەهای پەروەردە کردوە کە کاتێك قسە دەکا وباسی ژیانی خۆی وددەروبەری دەکا،دەردەکەوێ تا رادەیەکی بەرزئەزموونی لە ژیانی خۆیدا بینیوە وبە ئەقڵێک پڕ لە بەهەرەوەریی چێژی لە تەمەنی خۆی وەرگرتووە.

پێناسەیەکی کورت بۆ ئەیوب مهابادی:

لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بابەتێکی سەیروسەمەرەم چاو پێکەوت! کەسێک بەناوی ئەیوب مهابادی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە مهابادەوە وەڕێکەوتووە تا بگاتە شآری هەولێربۆ دیداری جەللادێک و مرۆڤ کوژێک بە ناوی مەسعود بارزانی. کەچی ئەو کۆیلەیە رێگای پێنەدراوە کوردکوژێکی وەک بارزانی ببێنێ.بۆیە بە سەرشۆڕیی گەڕآوەتەوە مهاباد.
لە زانستیی ئانترۆپۆلۆژیی کە بەشێکە لە زانستەکانی کۆمەڵناسیی وگەلێک بەربڵاوە شیکاریی لەسەر لایەنەکانی هەبوونی مرۆڤ دەکا.لەوزانستەدا پێناسەی مرۆڤ ومرۆڤ بون دەخاتە ژێرباس وشڕۆڤەی لەسەردەکا.بە باوەڕی من ئەو زانستە لە شوێنێکدا تارادەیەک قەتیس دەمێنێ وجوابێکی زانستیی ئەو تۆی لە بەردەست دا نییە،ئەویش ئەوەیە،مرۆڤێک بەرواڵەت وبە قەڵافەت وێنەی مرۆڤ خۆی نیشآن دەدا،بەڵام هزرومێشکی ئەو مرۆڤە بە کردوە دوورە لە مرۆڤ وتەنانەت لە ئاژەڵەکانیش.ئەیوب مهابادی بە پێ لە مهابادەوە بەرەو هەولێررێگای پێواوە تا مرۆڤ کوژێکی وەک مەسعود بارزانی زیارەت بکا.کە چی رێگای پێنەدراوە بیبێنێ.رەنگە ئەو کەسە لە بۆ بڕە پارەیەک کە بنەماڵەی بارزانی بیدەنێ ئەوکارەی کردبێ،تا نیشآنی بدابارزانی مرۆڤێکی سیاسی وکەسایەتیەکی مەزنی هەیە.چون ئەو بنەماڵەیە لە سازدان وهەڵخڵەتاندنی ڕای گشتی دەستێکی باڵایان هەیە.لەوانەشە ئەیوب مهابادی هەر بۆخۆی پیشەی کۆیلایەتی هەڵبژاردبێ.
لەسەردەمی کۆیلەداریدا لە ئامریکا،رەش پێستەکان بە زەبری قامچی ولێدان وکوشتن دەکرانە کۆیلە.زۆربەی ئەو کۆیلانە بۆ دەربازبون لە ژیانی کۆیلایەتی دەستیان بە خەبات وتێکۆشآن دەکرد،نموونەی فرەمان هەیە لە مێژووی کۆیلایەتی وجارناجاریش لەو بوارەدا قارمان وتێکۆشەریی کۆیلە سەریان هەڵداوە.
بەڵام کۆیلەکانی وێنەی ئەیوب مهابادی هیچ زەختووزۆریەکیان لە سەر رێ نییە،بەدڵخوازیی خۆیان دەبنە کۆیلەی کەسانێک کە بۆ خۆیان سەراسەریی تەمەنی باب وباپیریان کۆیلەی داگیرکاریی کورد بون.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە کۆیلەکانی سەردەمی کۆیلەداریی زۆر جیاوازن دەگەڵ کۆیلەکانی وەک ئەیوب مهابادی.
ئەیوب مهابادی،کۆیلەش نییە،تەنانەت لە ریزیی ئاژەڵەکانیش جێگا ناگرن.ئەو کەسانە وێنەی میکڕۆبی کڕۆنان کە زیان بە ژینگەی وبە ژیانی مرۆڤەکان دەگەیەنن.بۆ داهاتووی دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دوو یان سێ ساڵ دەبێتە وێرانە ماڵێک کە مرۆڤی هوشیاروئازادیخوازدە باوەشی خۆی ناگرێ.رۆژهەڵاتی کوردستان هەر ئێستەش پڕە لە ئەیوب مهابادیەکان کە لە داهاتوودا دەبنە خاوەنی چەک وناوی خۆیان دەنێن پێشمەرگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە