لاهور بە رۆژنامەنووسێکی سویدی وتووە کەرکوک خاکی کوردستان نییە

Sunday, 21/08/2022, 10:56

7619 بینراوە


چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانانی سویدی لەگەڵ لاهۆر جەنگی و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان

ساڵی 2016 پەیامنێری کەناڵی سویدی "جۆناسان کریتی" سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئەوێ
یۆناتان دەڵێت: من لەسەر سنووری کەرکوک بووم و دواتر گەڕامەوە سلێمانی بۆ چاوپێکەوتنێکی میدیایی لەگەڵ لاهۆر شێخ جەنکی سەرۆکی هێزەکانی دژەتیرۆر
یۆناتان وتی: پێش ئەوەی دەست بکەین بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک لە نێوان من و لاهۆر.
ئەوەی منی سەرسام کرد ئەوە بوو کە لاهۆر جەنگی کە بەرپرسی دژە تیرۆرە، گوتی: ئێمە تا کۆتایی داعش لە ناوچەکە دەمێنینەوە و دواتر دەیهێڵین بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، چونکە ئەم ناوچەیە خاکی ئێمە نییە بەڵکو خاکی عەرەبە.
جۆناسان دەڵێت: من بە قسەکانی لاهۆر جەنگی سەرسام بووم چونکە هاوکات لەگەڵ ئەو وشانەی لە لاهۆر جەنگی بینیم پێشمەرگە خوێنیان دەدا بۆ بەرگریکردن لە کەرکوک بەڵام لە لایەکی دیکەوە ڕایێکی دیکەی بەرپرسێکی حزبیش ئەمە بوو
بۆیە چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ لاهۆر جەنگی هەڵوەشاندەوە بەبیانوویەکی تەکنیکی و بە ستافی کەناڵەکەم وت کە لەگەڵمدا بوون، کە ئێمە لەگەڵ کەسێکدا چاوپێکەوتن ناکەین، دڵسۆزیی و وەفای بۆ گەلەکەی خۆی نەبێت.
یۆناتان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بەداخەوە دوای ئەوەی گەڕامەوە سوید و لە کۆتایی ساڵی 2017 بیستم کە ئەو کەسە ئەوەی گوتویەتی جێبەجێی کردووە و قسەکانیشی کردە ڕاستی بە ڕادەستکردنی ئەو ناوچەیە بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و گرنگی بە هەموو قوربانییە نەدا.
یۆناتان وتی: ئێستا من لە ناخی خۆمدا دەدوێم و دەڵێم، تەماشا بکە، ئەوەتا بەهەر شێوەیەک بێت لایەنگرەکانی لاهور شێخ جەنگی بەمە ڕازین کە خائینێک لەنێویاندا دەژی و بۆتە بەرپرسیان

کوردستانپۆست ئەم هەواڵەی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی، بەو مەبەستەی کە بیسەلمێنێت هەموو بەرپرسەکانی ئەمڕۆی باشووری کوردستان  بە پارتیی و یەکێتییەوە، وەکو یەک خائین و ناپاکن، جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە، هەر یەکەیان بە شێوەیەک دەستیان ناوەتە بیناقاقای خەڵک و خاک و نیشتیمانیان هەڕاج کردووە.
هەرچەندە ئەم هەواڵە ئیستا لای پارتییەکان بایەخی پێدەدەن و لای خۆیان کردویانە بە هەڵا، تا تەوێڵی بنەماڵەی بارزانی پێ خاوێن بکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە