جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


خراپ بە خراپ جواب دەدرێتەوە؟

Tuesday, 08.23.2022, 19:02

1375 بینراوە


ئەوەی نووسەرووشاعیرورووناکبیرو وچین وتوێژیی زانکۆلە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرکوردیان هێناوە هیچکات داگیرکاریی کورد بەسەری نەهێناوە.ئەوانەی پێنووسیان ئامرازی دەستکردی دووژمنە وهزروهۆشیان وێنەی کڕۆنا لە کۆمەڵگادا بڵاو دەبێتەوە و خەڵکی پێوە گیرۆدە دەبێ یەکجار زۆر مەترسیدارترن لەو فیشەکەی کە سنگی تاکی کوردیی پێ دەئەنگێوترێ.ئەو نەهامەتیە کە حیزبە کوردیەکان لەو دووبەشە لە وولات بەریان هێناوین بە بارتەقای رقوتووڕيیی نەیاری کورد کاریگەریی هەبووە.سەددام حوسێن لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی خۆیدا بەوڕادەیە باشووری کوردستانی وێران نەکردوە کە لە ماوەی ئەو ٣١ ساڵەدا بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وێڕانیان کردووە!
وێڕانکردنی سەرخان وژێرخانی وڵاتێک تڕاژیدیایە بۆ دانیشتوانی ئەو خاکە.دەسەڵات لە باشووری کوردستان ئەو کارەی کردووە.لە ووێرانکردنی سەروەتوسامانی ئەو خاکە بەو لاوەتروێڕانکردنی مێشک وهزروباوەڕووپێشکەوتنی ئەو خاکەیە.دەسەڵات لە باشووری کوردستان بە زەبریی چەک وپارەی دزیەتیوچەکداری بێکارە زۆر هاسان ئەو کارانەشی بەڕێوە بردوە.
لە رووداوی پڕ نەنگی ٣١ی ئابدا مەسعود بارزانی لە و کتێىانەی کە وەک بیرەوەریی دەریفرتاندوون وبۆیان نووسیوەتەوە زۆر بە هاسانی دەڵێ،٣١ی ئابمان وەک خراپ بە خراپ جوابداوەتەوەتە دەنرخێنێ!لەوروداوە قرێژەدا سەدان مرۆڤی کورد تێداچون وسەدانیش کەمئەندام کران!بەرۆژی رووناک پاکانە بۆ خۆیان دەکەن وخەڵکیش قەرزداربە حیساب دێنن!
سەددام حوسێن نەیتوانی خەڵک لە باشووری کوردستان بە چۆک داهێنێ.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئەو کارەیان کرد.بەڵگەش تەمەنیی ٣١ ساڵەی ئەو دەسەڵاتەیە.کۆچی  بە پۆلی گەنجان،بێکاری،برسیەتی،راهێنانی چەکدار لە ژێر ناوی پێشمەرگە،تڕۆر،رفاندن،شکەنەجە،ترساندن،بێرێزیی و... ئەوانەش دەسکەوتی دەسەڵاتداریەتی بۆ مانەوەی خۆیان.

لەسەرشاشەی، ئەن،ئاڕ،تیڤی،چم بینی؟

من یەکەمجارە ئەو رووداوە دەبینم.بە پێی ئەو گرتە ویدئۆیەی کە ئەو مێدیایە بڵاوی کردوە  / رۆژی١٨ی هەشتی ئەو مانگە / ونیشآنیدا،لە ناوژووری دوکانێکداچەند کەس وێستابون کە خەریکی دروستکردنی خواردن بون،ئەو خواردنە بریتی بوولە برینج وفاسولیاوبڕیک لە گۆشتی مریشک.
لە دەوری دوکانەکەدا سەریەکی چەندمیتری لە پیاووژنی بەساڵاچوو رێک خرابوو کەچاوەڕوان بون نەرەیان پێبدرێ تاوەریگرن.بێ دەرەتانی وبێدەسەڵاتی لە سەروسیمای ئەوکەسانەدا دیاربوو.ئەو کەسانە بۆچی وەستابون؟گۆیا چەند کەس خێڕخوازودەوڵەمەند بڕیاریان داوە رۆژانە خواردنی ٣٠٠ کەس بەوجۆرە دابین بکەن.لە ناو زەرفێکی یەکجاربەکارهاتووبڕێک برینج وکەوچکێک فاسولیاوبڕێک لە گۆشتی مریشکیان بۆ تێدەکردن ودەیاندانە دەستیان.
زۆر بەیان هەرلەوێ لە سەرعەرزدادەنیشتن وخەریکی خواردنی ئەو خۆراکە بون کە خێڕخوازەکان وەئەستۆی خۆیان گرتبوو.دوای ئەنفال وهەڵەبچە وئازارەکانی حیزبی بەعس وشەهیدبونی هەزاران مرۆڤی بێتاوان،ئەوەیە بەرهەمی ٣١ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی دیکتاتۆڕەکانی خۆماڵی؟
هەرمابوولەو ڕێگایەوە کەرامەتی تاکی کورد بشکێنن.وەبیر سەگ وئەسپەکەی کوڕی مەسروور بارزانی کەوتمەوە وگووتم:تۆ بڵێی خەرجی مانگانەیان چەند بێ؟وەبیر ئەوکات کەوتمەوە کە مەلای باوکیان ئاشبەتاڵی راگەیاند وپاشآن کوڕووکوڕەزاکانی لە بن دیوارەکانی شآری کەرەج هەڵدەتووکان تا ساواکی شآی ئێڕان خواردنیان بۆ بێنێ.کەچی ئێستێ بە فرۆکەی شەخسی وتایبەت سەفەر دەکەن وکاتێکیش نەخۆش دەکەون،سەر لە نەخۆشخانەکانی هەندەران دەدەن.
لەوانەش بێ کەرامەتتر،کەسانی هونەرمەندو نووسەرورووناکبیروزانکۆکارن کە وێنەی مەیمون لە بەر دەمی ئەو دەسەڵاتە هەڵبەزدابەزیانە تاکو نانی رۆژانەیان وەدەست بکەوێ.لە جیاتی داهێنان وخوڵقاندن خەریکن کۆمەڵگافێڕی سواڵكردن دەکەن.تا تاکی کورد چاولە دەستی خۆیان بێ.لە هیچ کوێی دونیادا بەرپرسی وڵات ناڵێ:خراپەمان بەخراپە جواب داوەتەوە.لە سەری رەشودەباشآن زۆر بەهاسانی ئەو کارە دەکرێ،کەچی کەس دەنگی لێوەنایە.