نەقڵ یان ئەقڵ

Tuesday, 23/08/2022, 19:06

4304 بینراوە


ئەو ململانێ توندە فکریەی سەدان ساڵی بەر لە ئێستا، لەنێوان ابن ڕشدو غەزالیدا هەبوو، ئەمڕۆ بەڕوونی و بە سادەیی بەرهەمەکانیان دەبینین. ململانێی ئەوان دەربارەی لێکدانەوەی ئەقڵ و دەقەکانی ئاین بوو.! دەق یان ئەقڵ؟! (دەق: دەقەکانی ئاینی ئیسلام) (ئەقڵ: بیکردنەوەو لیکدانەوە)
ئایا شوێن دەقە دینیەکان بکەوین و وەک خۆیان جێبەجێیان بکەین یان شوێنکەوتەی لێکدانەوەکانی ئەقڵ بین؟!. دەقەکانی دین یەکەم و بنەڕەتی بێت بێت یان لێکدانەوەکانی ئەقڵ.؟! 
بەم هۆیەوە غەزالی کتێبێکی بەناوبانگی نوسی بەناوی (تهافت الفلاسفة) (تووڕهاتی فەیلەسوفەکان) (لە پۆستەکەی پێشووتردا وشەی فلاسفة، بە فلسفة نوسیبوم، چاکم کرد، ببورن) مەبەستی لە دژەوانەکانی هزری فەلسەفە بوو، فەیلەسوفەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەرامبەر بە هەبوونی بوونیەتی گەورە (الوجود الکبری) وەڵامی یەکلاکەرەوەیان نیەو ناشتوانن هەیانبیت، جا لەبەرئەوەی ناتوانن ڕەتکردنەوەی وجودی گەورە بەبەڵگەوە بسەلمێنن، کەواتە دەبێت دەق یەکەم بێت و پێش ئەقڵ بکەوێت. 
غەزالی دەیگوت: ئەگەر دژایەتیەک لەنێوان دەقی دینی و لێکدانەوەی ئەقڵ هەبوو، دەبێت دەقە دینیەکە وەک خۆی وەربگرین و شوێنکەوتەی ببین و جێبەجێیان بکەین، ئەگەرچی دەقەکەش لەگەڵ ئەقڵدا نەگونجێت.
ابن ڕشدیش، لەوەڵامی غەزالیدا بە کتێبێکی بەناوبانگ (تهافت التهافت، تووڕهاتی تووڕهاتەکان) وەڵامی دایەوە،  تێیدا کتێبەکەی غەزالی شی کردەوەو خاڵە ناکۆک و لاوازیەکانی لۆژیکی ئەوی تێدا دیاری کرد.
ابن ڕشدیش، بە پێچەوانەی غەزالیەوە، لۆژیک و لێکدانەوەکانی ئەقڵی دەخستە پێش دەقی دینی و دەیگوت: ئەگەر ناکۆکیەک لە نێوان دەقی دینی و لێکدانەوەی ئەقڵدا هەبوو دەبێت لێکدانەوەی ئەقڵ بەسەر دەقی لاهوتی سەربخەین، دەبێت لێکدانەوەی دین واز لێبهێنین بۆ شیکردنەوەی ڕۆحی نەک بۆ ئەقڵی ماددی.
لەو زەمەنەی ئەوی تێدا دەژیان زوو بوو بۆ ئەوەی بەرهەمی لێکدانەوەی دەق و ئەقڵی ئەو دوانە ببینین، بەڵام ئێستاو لەم زەمەنەدا بە ڕوونی دەبینین کە ئەنجامی ململانێی ئەم دوو تووڕهاتەی غەزالی و ابن ڕشد بەچی گەیشتووە!
 گەیشت بەوەی کە ڕۆژهەڵاتیەکان، بەتایبەتی کۆمەڵگا ئیسلامیەکان، شوێنکەوتەی بیری غەزالی بوون و ڕۆژئاواییەکانیش شوێنکەوتەی ابن ڕشد بوون. کەواتە هەر لایەنەو ئەوەی چنیوێتیەوە کە چاندویەتی.
 ڕۆژئاواییەکان گەیشتنە ئەو مەریخەی کە ابن ڕشد پێشنیاری بۆ کردبوون، کات لەدوای کات پێشکەوتن و گۆڕانکاری زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن. 
ڕۆژهەڵاتیەکانیش شوێنکەوتەی دەقەکانی غەزالی بوون و ئەوە هەزارو سەدان ساڵە لەجێی خۆیان چەقیان بەستووەو هیچ گۆڕانکاریەکانیان بەسەردا نەهاتووە، هەر بەدەوری کەعبەدا دەخولینەوە.! ، کات لە دوای کاتیش زیاتر هۆگری زەمەنەکانی ڕابردوو دەبن، بەو کەلوپەل و تەکنەلۆژیاو لێکدانەوانەی ئەقڵی ابن ڕوشد بەرهەمی هێناون، هانی خەڵکی دەدەن وەک غەزالی شوێنی دەقە کۆنەکان بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە