سەگە دووپێیەکانی بنەماڵەی بارزانی!

Tuesday, 23/08/2022, 19:10

3645 بینراوە


وتارەکە زۆر قورس دەبێ کە من ڵێرەوە باسی جیاوازیی سەگ و مرۆڤ بکەم.بەڵام بە گشتی سەگ ومرۆڤ لە یەک بابەتدا دەگەڵ یەکتری هاوبەشن.ئەویش ئەوەیە هەردووک چین وتوێژ گیانلەبەرن.مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی میلیونان ساڵ لە وڵاتی ئافریقاوە سەریان وەدەر هێناوە وپەڕاکەندەی شوێنەکانی جوغڕافیایی سەرزەوی بون.ساڵهای خایاندوە کە مرۆڤەکان ببنە خاوەنی دەسەڵات ورەنگی پێست وپێناسەی نەتەوەیی وزمان وکولتورودابونەریت وئابووری وسنووری دەستکردیی وڵاتەکەیان وپەیوەندیەکانی هەمەلایەنە دەگەڵ یەکتری لە بواری سیاسی وکۆمەڵایەتی ویاسایی.
یەکێک لەو گیانلەبەرانەی سەرزەوی کە بە سومبول وەفا وئەمەگناسیی شۆرەتی دەرکردوە گیانلەبەرێکە بەناوی سەگ.ئەو گیانلەبەرە یەکەمین گیانلەبەرە کە لە رێگای مرۆڤەکانەوەە ماڵیی کراوە لە خزمەت مرۆڤەکاندایە.هەروەها سەگەکان رۆڵی جۆراوجۆریی ئەرێنی دەبینن ناو کۆمەڵگادا.ئەو ئەرکانەی کە سەگەکان وەئەستۆی خۆیان گرتووە بریتین لە:
سەگی ڕاو،سەگی شوان،سەگی بارهەڵگر،سەگی پاسەوان،سەگی پۆلیس، سەگی هێزەچيکدارەکان هەروەها ئەو  سەگانەی کە یارمەتیدەرن بۆ کەسانی کەم ئەندام.
سەگی بەرەڵڵا!
بۆئەوەی باش لە مەبەستەکەمان تێبگەین وحاڵی ببین ئاماژە بە کتێبێکی داستانیی نووسەری ناوداری ئیڕانی سادق هیدایەت دەکەم بە ناوی سەگی بەرەڵڵا. کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٢ی زایینیدا بڵاوکرایەوە.داستانەکە باسی سەگێک ئەکا کە لە خاوەنەکەی هەڵبڕاوە وون بووە وسەرگەردانە.بۆیە مرۆڤەکان بە تووندی ئازاری ئەدەن.سەگی ناو داستانی ئەو کتێىە سەگێکی ئاسایی نییە وئارەزووی ئەوەیە کە بگەڕێتەوە سەردەمی منداڵی،هەر بەوبۆنەوە لە قوڵایی چاوەکانیدا روحی ئینسانی دەبینرێ.
جیاوازیی سەگی بەڕەڵڵا دەگەڵ سەگەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی:
لە سەرووی ئەو وتارە کورتە ویدئۆیەکی تێذایە کە کەسێک لە گەنجێک دەپرسێ تۆ پاڕتی؟ دەڵێ ئا من پاڕتیم.پێی دەڵێ بڵێ من،سەگەی بارزانیمە!ئەویش دووپاتی دەکاتەوە.
لە قوتابخانەی مەلامستەفاوپاشماوەکانی خەڵک ئاواپەروەردە دەکڕێ کە خۆی وەک سەگی بنەماڵە پێناسە بکا،بەڵام چۆن سەگێک؟لە لای سەرووی وتارەکەداپێناسەی سەگ کراوە وقازانجەکانی بۆ مرۆڤ روون وئاشکرایە.بەراستی جار جار مرۆڤی کورد دەگاتە ئەو ئاستە کە لە کوردبونی خۆی بێزار بێ.
ئەو گەنجە، وێنەی سەگیش نییە کە خزمەتی مرۆڤ بکا،وەها مێشکی سواوە کە لە پەڕی بێ کەسایەتیدا خۆی ئەوەندە بچووک بنرخێنێ کە لە سەر رووپەڕی تۆڕيکۆمەڵایەتیەکاندابڵێ،من سەگی بارزانیمە!ئەو گەنجە بێ رێزیەکی تەواوی بە سەگ کردوە بەو گووتنەی خۆی.سەگە بەڕەڵڵای داستانەکەی سادقی هیدایەت ئارەزووی منداڵی دەکاو ئاواتی دیتنەوەی خاوەنەکەیەتی،سەگە بەرەڵڵا کانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی پێناسەی خۆیان ون کردوە وئارەزوویان ئەوەیە ببنە سەگی بارزانی! ئەوەیە جیاوازیی لە نێوان سەگی داستانی سادق هیدایەت و سەگە دووپێیەکانی سەر بە بارزانی.سەگی ناو داستانی سادق هیدایەت رووحی ئینسانیی لە خۆیدادەبینێ.بەڵام سەگەکانی سەربە بنەماڵەی بارزانی رووحی ئینسانییان لە خۆیاندا کوشتووە.
باشووری کوردستان بەرەو کام ئاقارهەنگاو دەنێ،دوارۆژمان تاریک وپڕە لە پرسیاریی بێ جواب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە