سۆشیاڵ میدیا ناخی ڕاستەقینەی کەسەکان ئاشکرا دەکات

Monday, 29/08/2022, 16:13

3436 بینراوە


سۆشیاڵ میدیا وەک چەکێکی دووسەرە ئەگەر چەندین دیوی ناجوان و ناپەسەند و ناڕەوای هەبێت ئەوا لەبەرامبەردا چەند دیوێکی جوان و پەسەندیشی هەیە، یەکێک لەدیوە جوانەکانی نیشاندان و نمایشکردنی ناخی ڕاستەقینەی بەکارهێنەران و زۆرێک لەبەکارنەهێنەرانیشیەتی.
ئەگەر سۆشیاڵ میدیا نەبێت:
- چۆن بمانزانیایە ئەوان بە ناڕەوا بوون بەخاوەنی ئەو هەموو سەروەت و سامانە؟
- کێ دەزانێت ئەوان لەکۆێ و لای کێ و بۆچی لەکۆبونەوەدابوون؟
- کێ دەیزانی ئەو بەرگەی لەبەرتدایە شتێکە و ناخت شتێکی تری تێدایە؟
- کێ دەیزانی لەنێو ژورە داخراوەکان و کۆبونەوە نهێنیەکاندا چی دەگوزەرێت؟
- کێ لەبیری مابوو کە دوێنی شتێکت دەگوت و ئەمڕۆ پێچەوانەکەی دەڵێیت؟
- چۆن بمانزانیایە ئەو خەرجییە زۆرانەی ئەوان هی موچەیەکی دیاریکراو نییە؟
- چۆن بمانزانیایە ئەوان لەسەر خەرجی دەوڵەت لەکۆێ بوون و بۆ کوێ چوون؟
- کێ و چۆن ئەو هەموو نهێنیانەی ئاشنابکردایە بەتاکە تاکەی خەڵکی و کۆمەڵگە؟
بەکوردیەکەی سۆشیاڵ میدیا هەموو شتێکی ژێربەڕەی بۆ خستینە  سەر بەڕە، بەڵام بەداخەوە لەبەرامبەر ئاشکراکردنی ئەو هەموو ناجوانی و گەندەڵی و ناڕەوایانەدا وەک پێویست هەڵوێست و کاردانەوەمان نییە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە