بنه‌ماڵه و كه‌س و خێزان و كۆمه‌ڵێك خزم له مه‌رجه‌كانی بوونی حزب تێنه‌گه‌یشتبن و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی حزبایه‌تی بكه‌نه قوربانی خۆیان و زه‌مینه‌سازی دروستكردن و به‌رێوه‌چونی حزب تێكبده‌ن و بنه‌ما و رێباز و شیعاری گونجاو له كیسه‌ی هیچ عه‌تارێكی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بێت، ئا ئه‌مه ناوی ده‌نێیت چی.
باس و خواس و كفتوگۆ و مشتومرٍ و تیۆریزه‌كردن و توێژینه‌وه له باره‌گایه‌كی هاوشێوه‌ی چاخانه و ته‌نها له‌سه‌ر برٍی قازانجی مادی و شێوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامان و موڵك و ماڵ و پۆست و ده‌سه‌ڵات زیاتر هیچیتر نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و قازانجانه به‌دوور له‌ویتری ركابه‌ر بێت ، تاوه‌كو ته‌نها داهاتیان له زۆری بدات، نه‌وه‌كو خه‌ڵكه وابه‌سته بهرژهوهنخوازهكهی ده‌وروبه‌ریان له كه‌می بدات.
حزب به‌خۆی ئه‌م كارانه بكات :
*ده‌ست به‌سه‌ر پاره و داهات و ماڵ و موڵكی گشتیدا بگرێت.
* ته‌مویلی حكومه‌ت بكات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه .
*قۆرخی بازرگانی به‌هه‌موو شێوهیهكیهوه بكات و بازار بخاته ژێر ركێفی خۆی و داروده‌سته‌كه‌یه‌وه.