پیاوەکانی مەسعود بارزانی لاقەی کچێکی چواردەساڵان دەکەن

Monday, 29/08/2022, 17:17

4659 بینراوە


چۆن کچە بارزانیەکی ١٤ ساڵ لەلایەن پیاوەکانی مسعود و ئیدریس لاقە ( دەستدرێژی سێکسی) دەکرێتە سەر و سکی پڕ دەکرێت ؟


لە پەڕتوکی یادەوەریەکانی  جەمیل محۆی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی لبنان دەگێڕێتەوە دەڵێت کاتێک لە مقەڕەکەی بارزانی دەستبەسەری جەبری بووم ، لەوێ ڕوداوێکم بینی 
کچێکی ١٤ ساڵی بارزانی کە لە مقەڕەکەی بارزانی خزمەتکار بوو ، دوای ماوەیەک دەرکەوت ئەم کچە سکی پڕ کراوە ، دوای ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێندرا دەرکەوت ئەوەی لاقە یاخوود ( دەستدرێژی سێکسی ) کردۆتە سەر شۆفێرە تایبەتەکەی ئیدریس بارزانی و مسعود بارزانی بەناوی (محمد ) بووە کە ناسراو بە محۆ، دوای ئەوەی محۆ دەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و هەر لەوێش ئیعتراف دەکات کە هەر ئەو نەبووە بەتەنها بەڵکو هەرچی هاوڕێ شۆفێرەکانی دی ئیدریس بوە ناو بەناو دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئەو کچە ١٤ ساڵە ، دواتر ئیدریس و مسعود لە بری سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونە نەک سزایان نادەن بگرە بۆ ئەوەی ئابڕویان نەچێت ، فەرمان دەکەن ئەم ڕوداوە پەردە پۆش بکرێت و کچەکە بە خۆی و منداڵەکەی سکیەوە دەبەن بۆ بەغداد و لەوێ لەسەر شەقامەکانی بغداد بێ کەس و بێ حاڵ و ماڵ فڕێی ئەدەن .
هەر لە گێڕانەوەکاندا باس لە ڕووداوێکی هاوشێوە دەکات کاتێک پیاوێکی ئەو دەڤەرەی بارزان کچەکەی لە برازەکەی مارە دەکات ، بەرپرسی پاسەوانەکانی ئیدریس دەچێتە لای باوکی کچە و پێی دەڵێت یا ئەو مارە کردنە هەڵدەوەشێنیتەوە و کچەکەت ئەدەیت بە من یا دەتکوژم ، باوکی کچەکەش ڕازی نابێت ، هەر بۆیە بەرپرسی پاسەوانەکان و پیاوەکانی میلی تفەنگەکەی دەهێننەوە تا ئەو پیاوە و کوڕەکەی بکوژێت ، دواتر نایکوژێت و بە لەقە و دار دەکەونە گیانی کابرا ، کوڕەکەشی لەحەسرەتی باوکی هەڵپە دەبات تا ڕزگاری بکات لە چنگیان بەڵام ئەویش بەر شەق ئەدەن ، دواتر دەشیانبەن لە ڕایات زیندانیان دەکەن و پاسەوانەکان وایان گەیاندوە بە ئیدریس کە گوایە ئەو کابرایە و کوڕەکەی قسە بە شۆڕش دەڵێن ، بەڵام دواتر بە زۆری ئافرەتانی ئەو دەڤەرە پێشی ئۆتۆمبێلەکەی ئیدریس و مسعود دەگرن کە ئەو پیاوە و کوڕەکەی بێ تاوانە هەر بۆیە دواتر ئیدریس فەرمانی ئازادکردنیان دەردەکات .
ئەم دوو نمونەیە لە یاداشتەکانی (جمیل محۆ) ئەوەمان پێدەڵێت کە بنەماڵەی بارزانی و پیاوەکانیان جگە لە دزی و تاڵانی و پلانگێڕی بەوەشەوە نەوەستاون هەردەم چاویان لەسەر شەرەف و نامووسی خەڵک بوە و کچیان بە زۆر لە باوک و کەس و کاری فڕاندوە و دەستدرێژیان کردۆتە سەر منداڵ،  ژنی منداڵداریان بە مێردەکەی تەڵاقدان داوە. زۆر تاوانی قێزەونی تر لە ئۆقیانووسی تاوانەکانی بنەماڵەی خیانەتکاری بارزانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە