کاتێک حیزبێک بە نەخۆشیی لە دایک دەبێ

Wednesday, 31/08/2022, 19:30

3875 بینراوە


بەرایی:

ئیستالین وباقرئۆف دوای شەڕی دووهەمی جیهانی، لە سەر گەیشتن بە نەفتی باکوری ئیڕان گەمەی سیاسیان لە سەر دوونەتەوەی کوردوئازەری بەرێوەبرد.کۆماری ئازەربایجان وکۆماری مهابادیان فیدای هەواووهەوەسیی سیاسی وبەرژەوەندیی خۆیان کرد.
لەوگووتارەدا مەبەست کۆماری مهاباد ودامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی / ئێران / ورووداوەکانی دوای کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردە.کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یەكێک لەو رێکخراوانەی کە شاری مهاباد ولەسەر خاکی کوردستان لە دایک بووە.رێبازوسیاسەتەکان باشن یان رەخنەیان لەسەرە لێرەدا باس ناکرێ.خاڵی ئەرێنی ئەو رێکخراوەیە ئەوەیە کە باسی کوردستانی گەورەی دەکرد.
لە کەسایەتی قازی محەممەددا / ژێ،کاف / یان لە ناوبرد.لە سەفەریی دوایی قازیدا باقرئۆڤ بە ڕاشکاوی بە قازی گووت: بەرنامە وئەساسنامەی ژێ،کاف، باسی کوردستانی گەورەی تێدایە وئەوەش لەوبارودۆخەدا جێ بە جێ ناکرێ چون هیچ دەوڵەتێک قەبوڵی ناکا،بڕۆن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزڕێنن ووەدووی خودموختاری کەون لە چوارچێوەی ئێراندا!لە حالێکدا ئێران بەرەوە دەسەڵاتداریەتی ناوەندیی وبنەماڵەیی وشآهەنشآیی هەنگاوی دەنا.
لەوکاتەوە تا ئەوسەردەمەش ئەو حیزبە بە نەخۆشیی لەدایک بووە بە نەخۆشیش درێژە بە کارو چآلاکیی داوە (سرنج بدەنە رابوردووی ئەو حیزبە هەم لە سەردەمی کۆمارداوهەمیش دوای کۆماری مهاباد کە پڕە لە ناکۆکی ولێکدابڕان وشەری ناوخۆیی).دەکرێ مرۆڤێک نەخۆش بکەوێ،بە دوکتورودەرمان چارەسەریی بۆ بدۆزرێتەوە،یان هەر ئەو مرۆڤە بەو نەخۆشییەی کە گرتوویەتی چاک نابێتەوەو دەمڕێ وکۆتایی بە ژیانی دێ.
بەڵام حیزبیی نەخۆش نە ئەوەیە چآک بێتەوە ونەئەوەشە بمرێ.بۆیە بە ناسازیی درێژە بە ژیانی سیاسیی خۆی دەدا.لەو ڕێگوزەرەدا هەزاران مرۆڤی بێتاوان گیانی خۆیان لەو حیزبەدا فیدا کردوە.یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی حیزبە نەخۆشەکان ئەوەیە کە بەڕێوەبەروکارگێڕیی ئەو ئەو جۆرە حیزبانە بۆ خۆیان دەروونەن نەخۆشن وتووشی گرێوگۆڵی ئاڵۆزیی دەروونی وحیزبیی بوونەتەوە.هۆیەکانیش دەسەڵات وکورسیی وئابوری و ناشآرەزایی لە سیاسەت وخۆ بەزلزانی حیزبیین.
لەدوای رووخانی کۆماری مهاباد،شەڕوتێک هەڵچوون وناکۆکیی وشەڕە جنێووناووناتۆرە وتۆمەتبارکردنی یەکتر بە جاسووس وخایین ودزو...دەستی پێکردوە تائەوسەردەمەش هەر بەردەوامە.زۆر بەداخەوە جارجاریش بۆ لە ناوبردنی یەکتردەستیان داوەتە چەک وبەشێوەی شەڕی چەکداریی ویستوویانە یەکتر لە ناوبەرن.بۆئەوکارە قڕێژەش سەدان منداڵی کوردیان بە دەست یەکتربە کوشتن داوە!تائەوسەردەمەش هیچ کەس لەسەر ئەو تاوانانە سزانەدراوە.بەڵگەیەکی خواروونیشآندەری راستیەکانە لە ناو ئەو حیزبەدا.

کاتێک بەڵگەکان دەدوێن:

دەقی بەڵگەکەم وەک خۆی بە وردیی نووسیوەتەوە وپاشان لە وتارەکەدا دەتوانن بیخوێننەوە.
راگەیاندنێک لە سەرچاپ کردنەوەی،بەیاننامەی دووهەمین کۆنگرەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کە لە ساڵی ١٣٤٣ هەتاوی /١٩٦٤ / ی زایینی بەسترا.
وا زیاترلە دووساڵە جەماعەتێک لە دەرەوەی کوردستان بە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان پڕووپاگەندە ئەکەن ورۆژنامەیەک بە ناوی ،کوردستان، وبە یانات ونووسراوەی جۆراوجۆر وبریقەدار بڵاو ئەکەنەوە ولە ناو نووسراوەکانیاندارای ئەگەیەنن کە،کومیتەوە ناوەندیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانن،ئەمەیش بە دەسەڵاتی کۆنفڕانسێکی ساختە وناشەرعی وپێچەوانەی کۆنگرەی دووهەم کە زۆربەی ئەندامانی کومیتەی ساخکەرەوەی،تاوانباریان هەڵبژاردووە بۆ ئەو کومیتە ناوەندیە.
لە بەرئەوە کە رووکاری / رەنگە مەبەستی رووخساربێ/ تاوانباریی خۆیان بشآرنەوە،تەنانەت جارێکیش ناوی کۆنگرەی دووهەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ناو نووسراوەکانیاندا نەهاتووە وناوێرن باسی بکەن،چونکە ناسینەوەی حەقیقەتیانە.
جا بۆ روون کردنەوەی گەلی کوردمان وحیزبە سیاسیەکانی دەرئەخەین کە ئەوانە فڕیان بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانەوە نییە.وەرگیڕوهەڵسووڕێنەریی ئەوانە جاسووس وبە کرێگیراوناسراوی کۆن ( رەحمان قاسملوویە بە ناوی شآراوەی عەبباس ئەنوەری ).کە ساڵی ١٩٦٠ بە بەیانی رەسمیی لە حیزب دەرکراوە ولە کۆنگرەی دووهەم کە لە ئاخریی ساڵی ١٩٦٤ بەسترا.
ئەو خەیانەتانەی کە ناوبراووجەماعەتەکەی بە میللەتی کوردیان کردبوو،بە ئیسپات گەیاندرا ولە بەیانی / مەبەست راگەیاندنە / کۆنگرەی دووهەم ئیشآرەتی پێ کراوە،لە بڕیارەکانی دووهەمین کۆنگرەی حیزب بە ناوهێنان روون کراوەتەوە،لە خاڵی ٥ی بڕگەی / ئەلف وب وج/ دا.ئەمەش دەقی بڕیارەکانە.
کۆنگرە ئەو ریزە بڕیارانەیی خوارووی لە مەڕجاسووس وخایینەکان ودەستەبەندیی وحیزب سازەکانی گێرە شێوێن وناحەزیی ریزیی حیزب دێمۆکڕاتی کوردستان دەرکرد.
ئەلف: کۆنگرەی برواری ١٢/٧/ی ١٣٤٣هەتاوی واتا ١٩٦٤/ بروار مەبەستی رێککەوتە / حیزبی تەئیید کرد کە لە ناو ئەو بەیانەدا / راگەیاندن / لە ژێر عێنوانی، لادان وسەرلێ شێواوی چەند خۆ پەرەستی ناجوانمێر بە ناوی کومیتەی ساغ کەرەوە،دەستەبەندیەکانی دژی حیزبمانی تێدا ناو براوە،محکوم کران وحوکمی خایینی دابەرانبەر بە زۆربەی هەڵسووڕوبگیرەکانی ئەو تاقم ودەستانە وچەند لە وانەی بە جاسووس وبە کرێگیراوی ناسین.
ب:هەروەها کۆنگرە ( رەحمان قاسملوو یان بەناوی شآراوەی عەبباس ئەنوەری) بە خایین ودزی ناوحیزب ناسی وپاش ماوەیەک دزی وخەیانەت دەستی کرد بە جاسووسی کردن وهاتووچووو/ دراو/ وەرگرتن لە / ساواک /،دەزگای جاسووسیی حکومەتی تاران وبە سەرشۆڕی ورووڕەشی حیزب ناسی.
ج: هەروەها کۆنگرە حوکمی جاسووسی وخەیانەتی بەسەر چەند کەسێکدا کە رۆژانێک ئەندامی حیزب بون وخەیانەتیان بە رێبازیی کورد وکوردایەتی وحیزب کردوە،ناوی هەمووئەوجاسووس وخایەنانە لە دەفتەرخانەدا بە ناوی لیستەی رەش دەمێنێتەوە.
وەهەروەها کە بەیاننامەی کومیتەی بەرێوەبەرایەتی ح،د، ک، ئیشارەت بەو خایینە وتاقمەکەی کراوە کە لە نەفرانباری ساڵی ١٣٥١واتا١٩٧٢بڵاوکراوەتەوە.
وا بۆ نیشآندانی ئەو راستیە وهەڵدانەوەی چارشێو لە رووی رەشی ئەوانە کە ئێستێ هەموو جموجۆڵ ورایەڵە کانیان شاهیدی عەمالەت ونۆکەرایەتیانە،بۆ نیزامی کوردستان، کاولکەرو کورد قڕکەرەکان، بەبەیاننامەی دووهەمین کۆنگرەی ح،د،ک، طبق الاصل / وەک خۆی / بە بێ زیادوکەم ئەخەینە بەرچاوی دۆست ودووژمنی بزووتنەوەی نەتەوایەتی لە کوردستاندا تا دز وخاوەن ماڵ لە یەک جودا ببێتەوە.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان: کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی کاتیی.
خاکە ڵێوە ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی.( لە سەر بەڵگەکە سیفری ئەو رێککەوتە بو روونی دیار نییە رەنگە هەر ١٣٥٢ی هەتاوی بێ). 

سرنج بۆ خوێنەریی هوشیار:

گرفتی ئەو بەڵگەیە لە شێوەی داڕشتنی وشەورستە ورێنووس ورێزمانی بەڵگەکەیە.کە هەڵەی ئیملایی تێدایە.بەڵام من وەک خۆی نووسیومەتەوەوئەسڵی بەڵگەکەش دەگەڵ وتارەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

تێبینی:

لە بەڵگەکەداکەسێک بەناوی عەباس ئەنەوەری ناوی هاتووە.ئەو ناوە ناوی نەهێنی رەحمان قاسملوویە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە