له‌م دواییانه‌دا بانگه‌شه‌كارانی ئیسلامی و به تایبه‌تی له به‌كارهێنای سۆشیال میدیا و ئامرازه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی راگه‌یاندن رۆڵی خۆیان ده‌گێرن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرٍامانه، وه‌ك ده‌زانین و له‌سه‌ری راهاتوین كه باس و خواسی ئایینی و چیرۆكه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئایینی ئیسلام به‌رده‌وام خۆی له خه‌م و خه‌فه‌ت و گریان و گرژی و مۆنی و مردن‌دا ده‌بینێته‌وه ، كه‌چی ئێستا بۆ مه‌به‌ستی جیاواز و خۆگه‌نجاندن، گۆرانی سه‌ره‌كی له ره‌فتار و كوفتاتریاندا روویداوه و به هه‌مان شێوه‌ی بۆچون و بیركردنهوكانی دیكه‌ی خه‌ڵكی ژیاندۆست و رهفتارئاسایی چۆنێتی ژیان و قسه و ره‌فتاریان گۆرٍیوه و زیاتر پشتیان به كاریگه‌ریه ژیانیه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌به‌ستن، رۆژ نیه بانگه‌شه‌كارێك نه‌بینیت كه كۆمه‌ڵێك نوكته‌ی ریزكرنهكردبێت و خه‌ریكی فشقیات نه‌بێت به تێكه‌ڵ كردنی به ئایین و عه‌قیده و له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كه‌ی نهیگونجێنێت و بۆ مه‌به‌ستی سه‌رنجراكێشان و له‌خۆگرتنی ئه‌ویتر هه‌مان شێوازی عه‌لمانی به‌كارنه‌هێنیت و نوكته و كاڵته و گه‌پ و پێكه‌نین و فشقیاتی به‌سه‌ر قسه و دوان و ئامۆژكاریه ئیسلامیه‌كانیدا زاڵ نه‌كردبێت. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆرێكیان به نواندنیش بێت، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ هه‌مووان و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه له ژیانی خۆش و مه‌شره‌ب خۆشی ژیان و گوزه‌ران و دووركه‌وتنه‌وه له خۆقهتیسكردن له‌چوارچێوه‌ی ته‌نها بیركردنه‌وه له ئاخیره‌ت و مردن و سفركردنه‌وه‌ی ژیان و ته‌مه‌ن و به‌سه‌رهاته‌كان.