ئەوانە لە ئێمە نین

Monday, 05/09/2022, 14:35

4130 بینراوە


کوردبون بە جلوبەرگ وزمان نییە.کورد بون ئەوینە بەرانبەر بە خاک ونەتەوە.کوردبون بیرکردنەوەیە،هۆشیارییە،خۆ زاناکردنە،کوردبون هزرە،ڕامانە،تێگەیشتنە لە جیهانی دەرەوەی سنوری کوردستان،کوردبون خۆنەویستیە لە ئاست بەهاکانی گەل وخاکی پیرۆزیی وڵات.کوردبون تێگەیشتنە لە مێژووی کوردوکوردستان.کوردبون وڵاتپارێزییە.
باشووری کوردستان لە ماوەی ئەو ٣٢ساڵەدا بە چەنگ چەتەکانی کوردایەتی بۆتە وێرانەماڵ.بۆ نەهامەتیی ئەو گەلەش شێخ وتەریقەتیشی هاتۆتەسەر،جێگری شێخی کەسنەزان واتا،کوڕەکەی / شێخ نەهرۆ / هیندی دیکەش کۆمەڵگا بەرەو وێرانیی ڕادەکێشێ.ئەوکورتە ویدئۆیە قسەی زۆریی پێیە،گەلی هوشیار خۆی لە داوی ئەو هیچ نەزانانە بە دوور ڕادەگرێ.لەدەروازەی هەزارەی سێ داشوێنێک بۆ ئەو دوکان وبازاڕە نابێ بکرێتەوە.چاولە ژیانی خەڵكانی هوشیار بکەین،بۆمان دەردەکەوێ واتای ژیانێکی ئازاد چۆنە.لە خوارووی ئەو بابەتە چەند رستەیەک لە چۆنیەتی پێشکەوتنی گەلانی هوشیار لە فارسیەوە دەکەمە کوردیی بۆ خوێنەریی خاوەن هەست وبێدار.
جیاوازیی هەڵسەنگاندنەکان:
دەڵێن:

گورگ کاتێک ژیان کردن فێری منداڵەکانی بکا.

سەرەتا مەڕەکان نیشآنی بێچووەکانی دەداوپێیان دەڵێ،گۆشتی ئەو مەڕانە زۆر خۆشە.
پاشآن شوانیان نیشآن دەدا وپێیان دەڵێ،داری ئەو شوانە زۆر بە هێشە.
پاشآن نۆرە دەگاتە سەگی شوان،منداڵەکەی لێی دەپرسێ ئەوسەگە زۆر وەک ئێمە دەچێ.
گورگ بە منداڵەکەی دەڵێ هەرکاتێک سەگتان بینی رابکەن وهەڵێن،ئێمە لەدەست ئەو سەگانە هەر لێدانمان وێکەوتووە ئەوسەگانە وەک ئێمە دەچن،بەڵام لە ئێمە نین، هوشیاربن!
گرینگیی پەروەردە لە کۆمەڵگادا:
وەزیریی پەروەردەوڕاهێنانی وڵاتی ئاڵمان:
لە فێڕگەکان دەبێ  منداڵەکان بۆ گەڕآن وژیان لە ناو خولگەی زەوی  بۆژیانی داهاتووئامادە بکەین.
وەزیریی پەروەردە و ڕاهێنانی وڵاتی چین:
لە فێڕگەکان دەبێ قوتابیان بۆ ژیانێکی سەرووی هۆشمەندانەی دونیایەکی بەهێز ئامادە بکەین.

دووجیهانبینیی جیاواز:

لە سەدەی ١٦ی زایینیدامەلەکەی ئینگلستان ومەلەکەی هیندوستان هەردووکیان بە هۆی یەک نەخۆشیی کۆچی دواییان کردوە.هەردووک پادشا ئاشقی هاوسەرەکانی خۆیان بون.
پادشای هیند دەستوری دا لە بەریادو بیرنەچوونەوە وهاوسەرە خۆشەویستەکەی بینایەیکی زۆررازاوە وجوان بەناوی / تاج محەل / دروست بکەن کە خەرجێکی زۆری لێ کرا!
بەڵام پادشآی ئینگلستان دەستوری داتا زانکۆیەکی پزیشکی دروست بکەن لە بەرئەوەی کە خەڵکانی دیکە چارەسەربکەن کە تووشی ئەو نەخۆشیە نەبن،کە خێزانی تووشی بووو پێی مردووە!

ئەوەیە دوو دونیای جیاواز.

وەزیری پەروەردەوڕآهێنانی وڵاتی سۆئێد:
پەروەردەکردنی تواناکانی سەرووی دیجیتاڵی وژیان لە شارەکانی فوڵ تاچ لە فێڕگەکان پێویستییەکی حاشآهەڵنەگرە.

سرنج:

بڕواننە جیاوازیی کۆمەڵگاکان.شێخی کەسنەزان وشێخەکانی دیکە کورد بەرەوکام ئاقارڕادەکێشن؟گورگەکان لە پێستی مرۆڤی کورددابە رەواڵەت دەبێنین،بەڵام ئەوشێخانە لە ئێمە نین.زۆر جارمێژووی کورد ئەو کەسانە تووشی شکست ونەهامەتیی کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە