دەنگدان بە سۆشیال دیموکراتەکان، دەنگانە بە ئەردۆگانی فاشی

Monday, 05/09/2022, 16:17

5623 بینراوە


بۆ ئەوەی ئاسانتر لە پڕوپاگەندە چەواشەکاریەکانی مەدیای جیهانی سەرمایەداری بەگشتی و بەتایبەت سۆسیالدیموکراتەکان تێبەگەین،با لەم هەواڵە تۆقێنەرەی دابەزینی ئاستی ئاوی

https://dahiti.dgfi.tum.de/en/

ڕووباری "ڕاین" ئەڵمانیەوە دەستپێبکەین، بەتایبەت لە ئەڵمانیا کە یەکەم جار جار نیە، کە ئاوی ڕووباری ڕاین بەم شێوە دابەزێت و کەم بکات. چوونکە ساڵی٢٠١٩ دووهێندەی ئەمڕۆ ئاوی ڕوباری ڕاین کەمی کرد،بەڵام چوونکە پێویستیان نەبوو نەیان کرد بەهەراو کەسیان بەو شێوە هەواڵە، نەتۆقاند، وەک ئەمڕۆ ئەو بەردانەی ناونراون"بەردی برسی" واتا هەر ئەو بەرادانە دەرکەوتن ئەوا کارەسات بەڕیوەیە، ئەم بەردانە دەیان جار پێشتر دەرکەووتون، بەڵام بۆیان گرنگ نەبووە وەک ئەم دواجارەی کۆتایی مانگی تەموزی٢٠٢٢، لێرەدا بە ئاشکرا دیارە کەتەنها مەبەستیان دروستکردنی هەڵای بێمانا بوو، بۆ تۆقاندنی خەڵکە بێئاگاکانە، کەواتە لێرەدا بەڵگەی بەڵگە نەویستمان دەستکەووت کەلەگەڵ گەلەکەی خۆیاندا راستگۆ نین.

هەروەها لە ڕووی پڕوپاگەندە داهۆڵی سیاسیانەی دیموکراسیش، مەگەر "جۆلیان ئاسانچ" ئێستا لە زیندان نیە؟

ئەی خۆ "ئێدرواد سناودن" ڕاینەکرد بۆ ڕوسیا، لەکاتێکدا هەرە گەورەتین خزمەتی بە مرۆڤایەتی وئەمەریکەیان کرد، کەخۆی یەکێک بوو لەکارمەندەکانی دەزگای سیخوڕی "سی،ئای،ئەی" کە ئاشکرای کرد کە هەر هەموو مرۆڤایەتی لەژێر چاودێری خەستی چاوە سیخوڕیەکانی ئەمەریکدایە؟ "ئێدوارد و ئاسانچ" دەیانی دیکەی وەک " سۆسان لیندارۆ" و جۆن پیرکەن" ئەمانە خۆیان کەسایەتی پاڵێوراوی دەزگای سیخوڕی سی،ئای،ئەی بوون، هەریەکەیان کەوتنە ژێر پەلامار و هەشەی کوشتن و لەناوبردن، تەنها لەبەر ئەوەی کە کارە قێزەونەکانی دەزگا سیخوڕیەکەی سی،ئای، ئەی، دژن نەک هەر بەیاسای خوودی ئەمریکا، بەڵکوو دژ بە مرۆڤایەتیشە. یەکەم جار، پێش هەرە هەموو ئەوە لە سویدەوەبوو، کە پەنجەی توانباریان بۆ جۆلیان ئاسانج ڕاکێشا، بەڵام بۆیان نەچووە سەر کە تاوانباری بکەن بە دەستدرێژی، چوونکە دوو کچی سویدی تاوانباریان کرد بەدەستدرێژی، ستۆکهۆڵم بڵێ واتا واشنتۆن ووتی، واتا مەدرید ووتی،

ئەمەریکا و سوید و سەرجەم جیهانی سەرمایەداری، هەمیشە بەداهۆڵی بریقەداری دیموکراسی گوێی جیهانیان کەڕ کردووە، کەچی لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرینا، " ئارتی تێڤی" ڕووسی نەما، هەردوو ڕۆژنامەکانی "روسیا الیوم، ڕۆژنامەی "سپۆنتیک" و رادێۆکەی دەنگینا نەما، ئیتر کامە دیموکراسی؟

خۆ "ئولۆف پاڵمێ" کە ١٩٨٦ لەناو بازاڕێکی ستۆکهۆڵمدا کوژرا، نەک بەخوای سۆسیال دیموکراتەکانی سوید، بەڵکوو بە خوای سۆسیال دیموکراتەکانی هەموو جیهان دەژمێردرێت، پاڵمێ خۆی سەرپەرشتی خۆپیشاندانی دەکرد،دژ بەشەڕی "ڤێتنام، ئەمەریکا" دژ بە کێشەی نێوان هندستان و پاکستان، دژ بەشەڕی عیراق و ئێران، کەچی لەژێریشەوە، خوودی ئولۆف پاڵمێ چەکی بەهەموو لایەک دەفرۆشت، ئەمەش ئەو کاتەی

https://sv.wikipedia.org/wiki/Boforsaff%C3%A4ren

کەبەڕێکەووت ئاشکرابوو، جائایا چەند تاوانی دیکەیان ئەنجامداوەو و پێی نەزانراوە، لەهەمووی گەڕێن، مانای چی؟ خۆی پێش هەموو کەس دەکەوت دژ بەشەڕ و خۆپیشاندانی دەکرد؟ کەچیش ژێر بەژێر چەکیانی پێفرحۆشتووە؟

هەروەها سوید و چاوە چاودێرەکانی نەنووستوون، مافی ڕەوای خۆشیانە کە سوید لەدوژنمەکانی بپارێزن، ببینە چۆن سەرۆکی ئەم حزبە تازەی سویدیان چۆن کردووە بە پۆڕی خوراو، "حزبی نیان" کە دوو ساڵێکە پەیدا بووە،

https://www.expressen.se/nyheter/nyans-

دامەزرێنەری ئەم حزبە سەربە " گورگەبۆرە" جانەوەرەکانی ئەردۆغانە، بە ڕەشکە زانیاریان لەسەر دامەزرێنەکەیان "میکایل یوکسەل" بڵاوکردەوە، نەک هەر خۆشی بەڵکوو بەبەڵگەوە بڵاویان کردەوە کەباوکی یوکسەل، ئەویش یەکێک بووە لە جانەوەرەکانی گورگە بورەکان، هەر بۆیە بەتەواوی لە "حزبی لیبرالەکان" دەریان کرد و ئەم حزبە نوێیەی دامەزراندووە بەناوی "نیان". هەروەها "محمەد خورشید" کە ئەویش پاڵێوراوی لیبرالەکان بوو، لە حزبی لیبرالەکان دەریدەکەن، https://www.expressen.se/kvallsposten/politiker-stangs-

https://www.alhurra.com/different-angle/

ئەویش لەبەر ئەوەی کە ئەندامی "گورگەبۆرەکان" بووە، ئەم نموونانە دەیسەلمێنێت، کە چاوە چاودێرەکانی سوید بێئاگا نین و وەک ئەڵێن ئاگادارن کە چەند موو بەهینمانەوەیە، دووبارە ئەڵێم دەستیان خۆش بێت پاراستنی ووڵات بەم شێوە دەبێت.

جائایا گوونجاوە ئاگادار نەبن، کە ئەردۆغان و تورکیا چ دڕنندەیەکە؟ نەخێر هەرگیز نەخێر بە دڵنیای لەهەرهەموومان باشتر ئاگادارن، ڕەنگە ئەوەی ئەوان بیزانن خۆمان کە هەمیشە بوینەتە نێچیری تورکی فاشی لێی ئاگادار نەبین؟ ئەگەر تەماشای ٥هەم لینک بکەین کە بەڕیز"ماگنۆس نۆریل" ئامادەی کردوە،لەسەر تورک و جوڵانەوە سیایسەکانیان، ئەوا دەبینن کە ڕیشەیانی دەرهێناوە، ئەوە کە فاشستی تورک لەماڵەوە و لەژێر لێفەکانیشیانەوە باسیان کردووە، هەرهەمووی ئاشکرا کردووە.

مەبەستە بلێن کە سۆسیال دیموکراتەکان ئاگاداری سەراپای وەحشیگەری فاشستی تورکەکانن، بەڵام چاوی خۆیان دەنووقێنن و پێمان ئەڵێن مافی مرۆڤ درۆیەکی شاخدارە، هاوپەیمانی لەگەڵ شەیتانیشدا دەکەن، تەنها بەرژەوەندی یا شێخ بپارێزن، کە"ڕۆتشێڵدە" دیموکراتەکان لەجیاتی تاوانبار کردنی تورک، بەو هەموو بەڵگەی بەڵگە نەوستیانەوە، کوردی بێکەسە تاوانبار دەکەن و کورد دەخەنە لیستی تیرۆرەوە،جگە لەبەڵگە فەرمیەکان "بەکیر سادات" یەکێک لەهەرە مافیا دیارەکانی تورکیا، ئێستا دانی پیادا دەنێت، کە سەراپای تورکیا لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریست ومافیاکاندا، تەنانەت سادات بەکیر دەیسەلمێنێت کە  لەئاستی هەرە دەسەڵاتدارە باڵاکاندا بازرگانیی بە توخمە هۆشبەرەکانەوە دەکرێت، هەروەها ناوبراو ئاماژە بەکوشتن و تیرۆری سەدان کەسایەتی تورکیا دەکات، ئەمە گەواهیە لە ناوەوەی خوودی دەسەلات، ژمارەی بینەرانی ڤیدێۆکانی بەکیر لە٥٠ ملێۆن تێپەڕی کردوە،کەچی سۆسیالدیموکراتەکان هێشتا بێدەنگە و چاو گوێی نەدەبینێت نەدەبیستێت، نا هەموو دەبینێت و لەهەمووشمان باشتر دەبیستێت، بۆیە دەنگدانت بە سۆسیال دیموکراتەکان، خایەنەتە لەسوید پێش ئەوەی خیانەت بێت لە نیشتیمانی دایک.

https://www.youtube.com/

ببینە هەرە بەربڵاوترین ڕۆژنامەی جیهان، "واشنتۆن پۆست" هەر ئەڵێ لەگەڵیاندابووە، کە واووردی باسی لە هاوکاری مافیای تورکیا دەسەڵاتدارە باڵاکانی تورک دەکات.

https://www.washingtonpost.com/opinions

سوید و ناتۆ،

سوید وبوون بەئەندام بوونی ناتۆش، ڕێک وەک دابەزینی ڕووباری ڕاینە، چوونکە تورکیا هیچ ڕۆڵێکی لەوبارەوە نیە، سەراپای وەک پڕوپاگەندەکەی دابەزینی ئاستی ڕووباری ڕاینە، ئەگینا سوید نەک هەر ئەندامێکی کارای ناتۆیە، بەڵکوو سەرپەرشتی کارێکی کاراشە، ئەگەر سوید ئەندامی ناتۆ نیە، بۆ٥ سەربازی سویدی لەئەفغانستان بکوژرێت؟ https://sv.wikipedia.org/wiki/Svenska_insatsen_i_Afghanistan

ئەگەر سوید ئەندامی ناتۆ نیە، جەنەڕاڵە ئەمەریکیەکان لەسوید چی دەکەن؟ ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ناتۆ ٢٠ ساڵ دوای تالیبانەکانی ئەفغانستان کەوت گوایە تیرۆریستن،کەچی لە دەست بەکاربوونی"جۆ بایدن" سوپای ئەمەریکا ئەفغانستانی بەجێهێلا بە چەک جبەخانەکانیشی دایە دەست تالێبان، بۆ گەنجی سویدی لە جامبازیەدا بکوژرێت؟ سبەینێ کوڕەکەی من و تۆش هەمان جارەنووسی دەبێت، بۆیە سەراپای ئەو پڕوپاگەندانە، خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و تورکیا سەگێکی ڕاو زیاتر هیچیتر نیە.

سۆسیال دیموکراتەکان ئەخلاقیان نیە، ئەوەش بەڵگەکان گەواهی دەدەن، سۆسیال، دەیان کوردی بێکەسیان کرددۆتە قوربانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لەکۆنەوە نەک ئەمڕۆ، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووە، عێراقیەکیان ڕادەستی سەدام کرد، سۆسیال دیموکراتەکان لەهەموو کەس باشتر ئاگاداربوون کەبە گەیشتنی ئەو عێراقیە،دەستبەجێ لە سێدارە دەدرێت، سەدامیش وایکرد، دەستبەجێ عێراقیەکەی لە سێدارەدا کە دانیشتووی شاری مالمۆبوو، سۆسیال دیموکراتەکان، کۆمەڵکوژی "ئێزیەکەنیان" ئەرێ نەکرد، هەرچەند دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەرێیان کرد، تەنانەت کۆمەکوژی ئەنفال و کیمیابارانیانیشیان ئەرێ نەکرد.

دۆستی ڕاستە قینەی گەلەکەمان وتەنانەت سویدیەکانیش تەنها چەپەکانە، کە دەیان شەهیدیان داوە، لەپێناو خەڵک و خاکی کوردستان، چوونکە دژ ناتۆو کەڵەگایی و کۆمەڵکوژیەکانی ناتۆیە، بۆیە لەپێناو سویدێکی جوانتر و ئارامتر دەنگ مەدە بە سۆسەکان، سۆسەکان دژمنی سویدی وگەلەکەشمانن،بەڵگەکانیش هاوار دەکەن، ببینە کەچۆن چەپەکان تورکیایان وەک گای ئیسپانی هار کردووە، لە ڤیدێۆ لە دیاترین باڵەخانە گەورەکاندا نوسیان لە چیاکان بۆمان مەگەڕێن ئێمە لێرەین، واتە ئێمەی چەپ پەکەکەین، ڤیدێۆکە دڵی هەموو کوردێکی نیشتیمان پەروەر باوەشێن دەکات.

https://twitter.com/realrojkom/status/1536706062862139392

لێرەدا باسەکەم کۆتایی دێت، بەڵام ئەم نوسینانە لانابەم، کۆمکردنەوە بۆئەم باسە، خوێندنەوەیان زیانی نیە.

کە ئەشڵێین جیهانی سەرمایەداری و سۆسیال دیموکراتەکان، چوونکە لە ساڵی١٧٢٢ هاوشێوەی ئەمریکا یان کۆماریکانن یان دیموکراتەکان، لەسەرجەم جیهانیشدا نەک هەر ئەوروپا، بۆیە بەشداری هەموو تاوانێکن، چوونکە سۆسیال دیموکراتەکان بەگشتی و بەتایبەتی سۆسیال دیموکراتەکانی، چونکە لەسەر بناغەیەکی ساختەچێتی و بێموراڵی دروستبوو و بێباران، وەک وەک چۆن ئەڵێن لەکوێوە بای بێت شەن دەکات، قۆناغێک کە سۆسیا لیستی برەوی هەبوو، هاوشانی سەرجەم چەپەکان بوو، هەرەکە زانیبێتیشیان کەچەپەکان بەرەو لاوزی دەچن، ئەوا لە سەرمایەداریەکان زیاتر بەرەو تایبەتی کردنی بڕۆژە گشتیەکان وەستاون، دەیان ساڵە کە کتێب خانەکان گشتی بوون،کەچی سۆسیال دیموکراتەکان ویستیان بیفرۆشن بەکەرتی تایبەتی.

سەرجەم لێکۆڵەرەوانی مێژوو هاودەنگن کە پێش پەیدابوونی سیاسەت وئاین، شامانەکان"جادووگەرەکان" دەسەڵاتداری و ڕابەریەتی گەلانیان کردووە، واتا جادووگەرەکان، دوای پیاوە ئاینەیەکانیش سیاسیەکان هاتنە گۆڕەپانەکانەوە کە ڕابەرایەتی گەلان بکەن، ئەوەش بەپێی جیۆسیاسیەکە جێپێی خۆیان کردۆتەوە،واتا هەتا گەلێک بێ ئاگابوو بێت ئەوا داشی پیاوە ئاینەیەکان سوار بووە، ئاخر هەموو بینیمان کە پیاوە ئاینەیەکان و شێخەکان بەبێ ئەوەی تەنها جارێکیش دەست بدەنە پاچێک یان بەردێکی بنیاد نان، هەمیشە ژیانیان لەسەر ماندووی گەلەکەیان خۆشترین بووە، هەمیشە پۆشتە و پەرداخ وتێرتەسەل بوون، خۆشبەختانە ئێستا لەئەوروپا گەلان گوێ لە پیاوە ئاینەکان ناگرن وەکوو پێشوو، چوونکە بەکردەوە بینیان کە کارکردن فەراهەمە و قووتی ژیانیان بەکارکردن پەیدا دەکەن. هەروەها بەپێی یاساش سیستێمێکیش پەیدابووە کە ڕێگەنادات کە خەڵک لەبرسا بمرێت، چوونکە دەسەڵاتداران بەپێی یاسا بژێویان ژیانیان دابین دەکات، کەواتە ئیتر پێویستی بەوەش نەما کەدەست لەئاسمان پان بکاتەوە کە خوا بژێوی ژیانی دابین بکات.

ئەوەش ئەوکاتەبوو، کە پیاوە ئاینەکان تێگەیشتن کە گەلان بە سادەیی هەڵدەخەڵەتێندرێن و بازاڕێکی بەسووەدە بۆیان، بۆیە جێپێیان بە شامانەکان لێژکرد، دواتر، ووردە ووردە خەڵک تێگەیشت بۆیە شامانەکان هەروەها پیاوە ئاینیەکانیش متامنەیان لەلای خەڵک لاواز بوو، بۆیە چینێکی دیکە سەری هەڵدا کە تووانی لە شامانەکان وپیاوە ئاینەکانیش باشتر خەڵک لە خشتەبەرن، ئەم چینەش هەرمان کەسان بوون، بەڵام بە ڕێگایەکی نوێ و ئایدیەکی نوێەوە هاتنە مەیدان، بۆ چەوساندنەوەی گەلان ودابین خۆشگوزەرانی بۆخۆیان و نەوەکانیان و هێنان و ڕاخستنی دۆزەخ بۆ زۆرینەی خەڵک، ئیتر بە ووتەی بریقەداری وەک ئەوەی کە ساڵەهایە بە گوێماندا دەچپێن وگوێمان لێیان دەبێت، ئازادی و سەربەرزی و دابینکردنی بەختەوەری بۆ گشت ئاسایش و ئارامی بۆ هەموو.    

٣٢٨٩ ساڵەها نەک گرێکی، بەڵکوو هەموو جیهانیان لە خشتەبرد، گوایە کە ساڵ پێش ئەمڕۆ کە شەڕی"ترۆیە" ڕویدا لە پێناو ئازادی ونیشتیمان پەروەریدابوو، کەچی لە ڕاستیدا، لەسەر ماچیکی تەڕی "پاریس و هێلین بوو.

https://www.facebook.com/TahaHalladny

  هێنانە کایەی بەزم و بالۆرەی دیموکراسی و دەنگی خەڵک، هەرچەند دەستەواژەی دیموکراسی دەگەرێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ،واتا دیموکراسی لە گرێکلاندا لەدایکبوو، کەچی هەتا ٧٠کان دیموکراسی لە گرێکلاندا پێی نەگرت، دیموکراسی لەساڵی ١٧٢٢ وە لە ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پیادە دەکرێت، بەڵام دەبینن کە ئێستا ٣،٥ ملێۆن مرۆڤ لەکۆڵانەکاندا دەخەوون، هەرچەند دەستمایەی ئەمەریکا٢١ ترلۆن دۆلارە، ئیتر ئەمە بەڵگەیە کە دیموکراسیش هەمان داهۆڵی شامەنەکان و پیاوە ئاینیەکانە. هەرە گرنەگترینی سەرجەم کێشەکان، چۆنێتی تێگەیشتنە لەکێشەکان ، واتا ئەگەر هەر هەموومان لەساتەخچێتی و قۆڵبڕینی شامانەکان، پاشان پیاوە ئاینەکان دواتریش سیاسیە ساختەچیەکان، تێبگەیشتینایە، گوومانی تێدا نیە، ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، "محمەد نەجیب الله" سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، ووتەیەکی جوانی هەیە، دەربارەی "مجاهیدە عەرەبەکان" کەئەڵێ ئەمانە لە دوورەوە دێن، (وات عەرەبە جیهادیەکان کەچوون بۆ ئەفغنستان) بۆچی دێن؟

ئاشکرایە بۆ جیهاد لە پێناو خواد، باشەبۆ ناچن بۆ فەلەستین و بەیت مقەدەس خۆ بەیت مەقدەس نزیکترە بۆ جیهاد، بۆ ناچین بۆ ئەوێ؟

https://www.youtube.com/watch?v=mCGYSt82Rww

کێشەکە ئەوەیە ئایا چەند لە ئەفغانیەکان لە نەجیب الله تێگەیشتن؟

بەداخەوە تالیبانەکان، کە ئەرکی سەرشانیان تەنها وێرانکاری بوو، ساڵی ١٩٩٦ لەبارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان نەجیب اللەیان دەرهێنا،کە پەنای بۆ بردوو، دوای ڕوخاندنی حکومەکەیان، پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر خۆی و براکەیان لە سێدارەدا. ئەفغانستان وولاتێکی هەژار نیە، کە ئێستا لەسەدا ٩٧ لەژێر هەڕەشەی برسیتیدایە، بەڵکوو ئەگەر ئەفغانستان بکەوێتە دەست نیشتیمان پەروەرانی ئەفغانی ئەوا ئابووری ئەفغانستان بەرزترە لە ئابووری بەریتانیا، چوونکە سامانی سرووشتی زۆری هەیە، بەتایبەتی بەردی"الیسیۆم".

https://www.youtube.com/watch?v=8TemAvilI8w

ئەوەی تالیبانەکان بەسەر ئەفغانستانیاندا هێنا، بەهەمان شێوە ئەمەریکیەکان بەهاوکاری ئیسلامی سیاسی لە عێراق بەگەڵابە، زێڕ و زیوی ووڵاتیان تاڵانکرد.

https://www.alebaa.tv/2019/04/04/31443/

ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە دەیبینن کە خەڵکی بێچارەی برسیکراوی دەستی عەمامە بەسەرەکان، پەنابردنە بۆ خاشاکی پاشماوەی چەتەو مافیاکان.

https://www.youtube.com/shorts/PPpkpa2Uezk

لەم لینکەدا سامانی هەندێک لە بەرپرسەکانی عێراق ببینە بە چەتە .جامانەسوورەکانی لەمەڕ خۆشمانەوە

https://www.youtube.com/watch?v=hJdOTKSYae4

مام هۆچیمینە فەرمووی هەرکاتێک کە ئیمپریالیزم دەستی گەی بەهەر شوێنێک، ئەوا پێش هەموو شتێک ئەخلاق ووردوخاش دەکات، ئیمپریالیزم سەرەتا وولات تاڵان دەکات هەرچی بۆی بلوێت لەگەڵ خۆی دەبات، دوایش دەمی نۆکەرەکانی چەور دەکات، وەک ئەو ڤیدێۆیەی کەئەڵێ مەسعودی فەقێ مستەفای بارزان خاوەنی ٤٠ ملیارد دۆلارە، ئەم ئامارەش لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی ناوەندی چاودێری ئەمەریکاوە بەرهەم هێندراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، کەدەیان ووڵات ملیاردە دۆلاریان نیە.

https://www.sa2eh.com/

بەم بوخچە باسانە دەمانەوێت بڵیین کە زۆرینەی بیرکەکان بۆ لە خشتەبردنی گەلانی جیهانن، لە پێناو خۆشگوزرانی لە جادووگەرەکانەوە، هەتا سیایەکانی ئەمڕۆ، بۆ خۆیان نەوەکانیان، دۆزەخیش بۆ زۆرینە، هەرە دیاریترینیشیان بیرۆکەی دیموکراتیە، دیموکراتەکانی جیهنانیش لەئەمەریکاوە، کە دەستمایەکەی٢١ ترلێۆن دۆلارە، کەچی وەک بسمان کرد،٣،٥ ملێۆن مرۆڤ لەکۆڵانەکان دەنوون، بەکورتی بە دیموکراتی بەسۆایسل دیموکراتەکانی سویدیشەوە، داهۆڵی لە خشتەبردنن بۆ دژایەتی شیوعیەت لە خشتەبردنی گەڵان هاتوونەتە مەدیانەوە، لێرەشدا گرنگی دەخەیەنە سەر سۆسیال دیموکراتەکانی سوید لە ساڵی ١٨٨٩ دروستبوون، هەمیشە وەک ساختەچیەک داهۆڵێک بوون، بۆ نموونە وەک ووتمان کە 'ئۆلۆف پاڵمێ" بە پێغمبەری سۆسیال دیموکراتەکان دەژمێردرێت، بەداهۆڵی یەکسانی و دادپەروەری ودابین کردنی ئاسایش، کەچی ئەم ئۆلۆف پاڵمێیە کە خۆی وەزیری دەروەی پێش خۆی دەدا، کەلە شەقامەکانی سویدا خۆپیشاندانی سازدەدا دژ بە شەڕ، کەچی لەهەمانکاتدا چەکی فرۆشت بە ئەمەریکاو ڤێتنام، بە هند و پاکستان، بە عێراق و ئێران، بۆئەم باسە بڕوانە"بۆفرۆش سکەنداڵ"، هەروەها هەر ئەم حزبی سۆسایال دیموکراتە،دەیان کوردی بێکەسی فرۆشتووە بەتورکیا.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/

ناتۆییەکان لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ٦٩ جەنگیان بەرپاکردووە،

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=162115486244307&set=pb.100073375701550.-2207520000..&type=3

 لەو جەنگانەشدا ملێۆنان مرۆڤی بێتاوانی تێدا بۆتە قوربانی، بەپێی سەرجەم ئامارەکان ١،٥ مرۆڤی عێراقی بووە قوربانی جەنگی ئەمەریکا و عێراق.

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=65482&authorid=247

هەروەک وەک ئاشکرایە کە دوو حزبی سەرەکی هەیە، لە ووڵاتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا، کۆماری و دیموکراتیەکان،کە گەورەترین حزبی ئەمەریکان، هەندێک هۆکار وایکردووە کە زۆرینەی حزبە ئەوروپی جیهانیەکان هاوپەیمانی ئەمەریکابن، لەوانە ترسیان لەکۆمەنیست و چەپ،وایکردووە کەبەهەق وناهەق پشتی ئەمریکا بگرن،        23 أبريل 1889    

سۆسیال دیموکراتەکانی سوید و جیهانیش، هەمان کۆپیەی دیموکراتەکانی ئەمەریکان تأسس الحزب في عام 1904.

هەروەها بەباشی دەزانم کەباسی تەنها دوو لەو جەنگانە بکەین، یەکەم جەنگی "ئەمەریکاو پەنەما"، بە بەهانەکەی گوایە دەسەڵاتدارنی  پەنەما مادە هۆشبەرەکان"" نەرکۆتیکادەچێنێت و ڕەوانەی ئەمەریکای دەکات، بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو کە پەنەما ویستی کەناڵێکی ئاوی دروست بکات، وەک کەناڵە ئاویەکەی میسر، "قنات سویس"، بۆیە وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکا"جۆرج شۆڵتز" داوای کرد، کە پڕۆژەکە بدەن بەخۆی کە خاوەنی "کۆمپانیای بکتل"ە، بەڵام بەرپرسە پەنەماییەکان ووتیان نا، نایدەین بە ئێوە، بەڵکوو دەدەین بە جاپانیەکان، ئەوان هەرزانتر و باشتریشی دروست دەکەن، بۆیە ٢ سەرۆکی یەک بەدوای یەکی پەنەمایان تیرۆرکرد، سیهەمیشیان بەکەڵەگایی زیندانکرد، ئەوەی سەرنج راکێشە، ڕۆژنامەنووسێکی بەتوانا و بوێری ئەمەریکی بە بەڵگەوە ئاشکرای کرد، کە ئەوە خوودی "سی، ئای، ئەیە" کە بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە "توخمەهۆشبەرەکان" دەکات.

https://ok.ru/video/1732427778712

بەداخەوە ئەم ڕۆژنامەنووسە قارەمانەش تیرۆرکرا، ئاشکرایە کە کێ تیرۆری کرد. دووەمیان شەڕی ئەمەریکا و لیبیا، کە ڕەانشاد قەزافیشیان بەوە تاوانبارکرد، کە فرۆکەی " لۆکەربی" خستۆتە خوارەوە، بەڵام خانمی "سۆزان لینداورۆ" ئەویش گەواهیدا کە قەزانی ئاگای لە و کارە نیە وئەوەی کە فڕۆکەکەی خستەخوارەوە کەسێکی فەلەستینە و دانیشتووی واشنتۆنە. هەڕەشەی کوستینیشیان لەم خانمە کرد، پارەی زۆریاندایە کە دەمی دابخات، هەوڵی کوشتنیاندا،دواجار زیندانیانکرد، بەلام بەهەوڵی مرۆڤ دۆستان ئازادیان کرد و ووتیان نەخۆشی دەروونی هەیە، بۆ باسە بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/2037344826369065

سەرەڕای ئەو هەموو شەڕو تاڵانی و خوێن ڕشتنەش، زۆربەی ووڵاتانی جیهانیان تاڵان کردووەو گەلانیان برسی کردووە لەژێر ناوی "بنکەی خێرخوازی و هاوکاری"، ڕێك وەک بنەماڵەی فەقێ مستەفای بارزان، نیشتیمانێکیان تاڵانکردوە، کەچی بنەکەیەکیان داناوە، بەناوی بنەکەی خێرخوزای فەقێ مستەفای بارزان، ئەوەی دەیبینیت، بەرنامەیەکە لە خوودی خۆیانەوە بەرهەم هێندراوە، کەبەربوومی ئەفەریقا وێران دەکەن، هەتا بەربوومی کشتوکاڵی خۆیانی تێدا ساغ بکەنەوە.

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=91253&authorid=247

 دوای دەریایەک خوێن لە پێناو تاڵانی، ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە بەم نزیکانە٥،٤ ملێۆن کرێکار لە ئەڵمانیا بێکار دەبێت، کە ٤هەم گەورە ئابووری جیهانە"کەناڵی العربیه"،هەروەها کۆمپانیای "تیسلا" لەسەدا١٠ کرێکارەکانی دەردەکات، ڕۆژنامەی "سی،ئێن،بی،سی،٣ی٦ی٢٠٢٢" هەروەها کۆمپانیای"سپیتیفی" لەسەدا٢٥ کرێکارەکانی دەردەکات، ڕۆیتەرز، ١٥ی٦٦٢٠٢٢، پاشانیش کۆپانیای"ئۆبرا و لیفت" لە سەدا٢٥ کرێکارەکانیان دەردەکەن،واڵسترید جۆڕناڵی٢٥ی٥ی٢٠٢٢.

بەو هەموو تاڵانیەشەوە زۆرینەیان گەیشتونەتە لێواری نەمان، ئەوە"بۆریس جۆنسۆن"مان بینی، زۆریشیان بەهەمان قۆناغدا تێدەپەڕن،

ئەم بوخچە بەڵگانە کەلە خۆیانە، دەیسەلمێنێت، کە ناتۆ بریتیە لەکۆمەێک چەتە کە تەنها چەوساندنەوە وڕوتاندنیەوەی گەلانی جیهانە، ڕێک لەو کۆمەڵە ئەکەتەرە سیمانەییە، ئەوەی خۆمان ناومان نابوون "عەسابە"ی فلیمەکان، کەلە کۆتاییدا لەناو خۆیاندا دەبێتە شەڕیان، لەو لینکەی خوارەوە ببینە کە چۆن "بۆریس جۆنس" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە پێشبڕکێی شیعریدا نوسیویە کە ئەردۆغان بزنی گاوە، مەبەستە کە بڵێم کەسیان چارەی ئەویتریانی ناوێت، تەناه جەتەیی کۆکردونەتەوە، نەک بەرژەوەندی گەلەکەنیشیان بەڵکوو بەرژەوەندی هاوبەشی کە هێزی نادیار کۆکردونەتەوە و ڕێک وەک کۆمەڵە مافیا ووڵاتانی خۆیان ناچاری هەموو کاولکاریەکە دەکەن، بۆ نموونە ئەگەر چی هۆکاری ئەم جەنگەی ڕووسیا ئۆکرینا ئاشکرایە، بەڵام بە ڕواڵەت وا دەردەکەوێت کە ڕوسیا پەلاماری ئۆکرینای دابێت، نەک پیلانداڕێژراو بێت، ئەوا هەواڵەکان سەرجەم ئەڵێن کە ئابووری ئەڵمانیا چوارەم زلهێزی ئابوری جیهان دادڕمێت، ئەگەر فریای خۆی نەکەوێت، واتا دەپرسین چ پێویست کە ئەڵمانیا خۆی بهاوێتە ئەم گێژاوەوە، ئەگەر ناچار نەکرایە، دەنگۆی ئەوەیش هەیە کە ژێربەژێر ئەڵمانیا هاوکاری ڕوسیا دەکات، بەلام لەهەموو بوارەکاندا بەرژەوەندی خەڵک و خاڵک پێش هەموو بەرژەوەندیەکە، کەواتە ئەڵمانیا بەدەستی بەرپرسانی خۆی ووڵات وێران دەکەن، بۆ زیاتر ئاشنابوون لە پیلانەکانی ناتۆ گوێ لە خوودی ئەندامی باڵای" سی، ئای، ئەی" "جۆن پیرکەنس" بگرین باشترە، کە چۆن وولاتانیا تووشی کارەسات کردووە.

https://www.theguardian.com/politics/2016/

https://www.facebook.com/profile

 

بۆیە بۆ ووشیار کردنەوەی خەڵک پێویستە بڵێین کە سۆسیال دیموکراتەکان، دوژمنی گەلەکەمانن، هەوڵیش دەدەن کە زیاتر خۆیان بهاوێنە باوەشی ناتۆەوە ئەوهەلانەش پووجەڵبکەنەوە کە ساڵانێکە بەرەو دۆستایەتی گەلانی جیهان هاویشتوویانە، هەرچەند ئەو هەنگاوانەش ڕووکەشانەن، ئەگینا لەکاتێکدا هەرهەموو دەزانین کە " ئێزدی"ه کۆمەڵکوژکران، جینۆساید، دەی چ لەبەرژەوەندی سۆسیال دیموکراتەکاندایە کە دژ بە جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان راوەستن؟!

وەزیری دەرەوەی سوید کوشتاری کوردانی یەزیدی بە جینۆساید نازانێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە