باشووری کوردستان بەرەوکوێ؟

Tuesday, 06/09/2022, 16:51

4862 بینراوە


قوڕ بە سەرم،قوڕ بەسەرت،قوڕبەسەری.قوڕبەسەرمان،قوڕبە سەرتان،قوڕسەریان. کەس لە دەستپێکی ئەو بابەتە لێم زوێر نەبێ.ئەوەی بەسەر خەڵكی باشووری کوردستاندا هاتووە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا،کەم نەتەوە بەسەری هاتووە.
ئەگەر بنەماڵەی بارزانی وشەخسی مەسعود بارزانی کەسی یەکەم بڕیاربە دەستی ئەو حیزبە نەبایەن کە سەر بە خۆیانن وناویان ناوە پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان،زۆرینەی خەڵک وایدەزانێ ئەو کابرایە مرۆڤێکی شۆڕشگێروکوردپەروەرە.کارنامەی جەلال تاڵابانی دوای سەددام چاولێدەکەی بەباشی دەردەکەوێ کە ئەوکاتەی کە لەشآخیش بووە،داییم لە بەربەرژەوەندیی خۆی وبنەماڵەکەی کێشەی کوردیی وەک ئامرازێک بینیوە تا بە خواستەکانی خۆی بگا.
سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەی بۆ کورد روون بۆوە کە ئەوانە کێن.یەکێک لەو رەخنانەی کە لە بنەماڵەی پەهلەوی دەگیرا ئەوە بووە کە دوای دەسەڵاتداریەتی باوک،کوڕدەبێتە پادشاوجێگای باوکی ئەگرێتەوە.بەڵام دوای مردنی مەلامستەفا،کوڕووکوڕەزاکانی دەسەڵاتدارن.دوای جەلال تاڵەبانی ئەوە نییە کوڕەکانی چۆن وڵات بەرە ووێرانیی دەبەن.
باشووری کوردستان بەرە ووێڕانیی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی هەنگاو دەنێ.بێ ئەخلاقی،ترۆر،زیندان،رفاندن،کوشتن،دزی وتاڵآنیی سەراپای وڵاتی داگرتووە.کوڕە لۆمپەنەکانی جەلال تاڵەبانی بوونەتە مایەی سەرشۆڕیی بۆ کۆمەڵگاودونیای ئازاد.بەتایبەت باڤڵ  کەسایەتیەکی لۆمپەنە رۆژانە دەبێتە گەمەی دونیای ئازاد.هەرکات هەڵسوکەوتی ئەو بێ مێشکە لەسەر مێدیاکان دەردەکەوێ مرۆڤی کورد بێزیی لە کوردبونی خۆی دەبێتەوە ئەگەر ئەوانە بۆ کورد تێبکۆشن.
بنەماڵە یەکەم کۆمەڵگای گرینگە لە بواری کۆمەڵناسیوە کە لەدایک وباوک ومنداڵەکانی پێک دێ.بناغەی سەرەکی هەر کۆمەڵگایەک بنەماڵەیە.باڤڵی کوڕی جەلال تاڵەبانی وخێزانی تاڵەبانی بەرهەمی شێوەی پەروەردەوڕاهێنانی دایکوباوکێکە کە ئەو دایک و باوکە بۆ ماوەیەکی زۆر کە خۆیان وەک شۆڕشگێڕێک بە ئێمە پێناسە دەکرد،جگە لە ئیشی نۆکەرایەتی بۆ داگیرکارلە هیچ کارێکی دیکەدا ئەوەندە وەستا نەبوون.
کورد گووتەنی، چی بچێنی هەر ئەوە دەدروویەوە.بەرهەمی ساڵها لە تێپەڕبوونی تەمەنیی تاڵەبانی وخێزانی باڤڵ وقوبادی کوڕیانە.کاتی خۆی تاڵەبانی زیندووبوونێوەی ئاوات وئارەزووی نەتەوەی کوردیی بە سەرۆکۆماریی بەغدا گۆڕیەوە.ئێستێ کە خۆی نەماوە بەرپرسایەتی فرۆشتنی نیوەی دیکەی باشووری کوردستان کەوتۆتە سەرشانی کوڕە شێتەکانی تاڵەبانی.
تۆمارێکی دەنگیی چەند کەسێک دەگەڵ باڤڵ کوڕی جەلال تاڵەبانی لە سەر فەیسبوک بڵاوبۆتەوە.چەند جاڕێکم گوێ دایە.بەڕآستی ئەوەی سەددام بەسەرکوردیی هێنا،ئەوانە چەند قات زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەیان هێناوە.بە بیستنی دەنگی ئەو لۆمپەنە لەو تۆمارە دەنگیەداشەرم سەرتاپێی مرۆڤی کورد دادەگرێ.ئەوە کام رۆژگارە کورد لە باشووری کوردستان تووشی بووە.لەوەش شەرمنترجوابێکە کە مەلا بەختیاری خەزووری لە سەر فەیسبوک داویەتەوە.
خەڵک لە باشووری کوردستان شآیانی دەسەڵاتداریەتیەکی سەردەمیانەن.نەک ئەو دەسەڵاتەی کە سی ساڵە هیچ نەماوە بەرسەرمان نەهێنن.باشووری کوردستان بەدەست ئەو لۆمپەنانەوە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ.دواڕۆژان لە باشووری وڵات پڕە لە پرسیاریی بێ جواب،پڕە لە نەهامەتی.تکایە بە وردی گوێ بدەنە ئەو تۆمارە دەنگییە.بزانن چۆن کەسایەتی تاکی کورد لە شێوەی هەڵسوکەوتی ئەوانە بەرەو وێرانی رادەکێشرێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە