پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


هەر کە پاڤێل دەرکەوت!

Tuesday, 09.06.2022, 20:32

977 بینراوە


تۆ کەدەرکەوتی لەهەرجێیەک،لەوێ یاسا چیه!
تۆ کەبڕیارت هەبو ، حاکم چیەو دادگا چیە!
کار ئەگەر ڕۆژێ گەیشتە ترسی کورسی ژێر قنگت
لادەدەی پورو خەزورت ، پشت و ئامۆزا چیە!
تۆ کەکۆماندۆ دەبارێنی بەسەر هەرجێیەکا
هێزی چەللوب وعەلا ، یا موحسینی ئەوسا چیە!
تۆ بەپێ و پۆستاڵەوە ڕوتکردە هەرسەوزاییەک
سون و کولەی دەغڵ و بێستان ومڵەی مەزرا چیە!
خۆت دەزانی کەنگێ دەستێنی سەرانەو حاسڵات
چەرخ کەتۆی بینی وتی مافیا چیە و ئاغا چیە!
گۆرەوی و فانیلەکەت بۆ مۆزەخانەی مێژوە
شەپقەکەی تۆمان هەبێ کاسکێتی جیڤارا چیە!
هەر لەخۆت دێ هەڵکوتانە سەر کەسێ مەیلت نەبو
نێرەکەر خۆتی بڕۆدەی حوکمی شاهەنشا چیە!