بەڵام برایانمان زۆر سـفـڵەن و زۆر بە نامەردی و ناپیاوی و دڕنـدەیی و بێ بەزەییانە، پـاداشـتی قـوربانـیـدان و پیـاوەتی کوردیـان داونـەتـەوە و دەدەنـەوە. بە ژینـۆسـایـد و رەشەکوژی و کیمیاباران و ئەنفـال و داگیرکردنی کوردستان و بە تاڵانی و سووتاندن و وێـرانکـردن و دەربەدەرکردنی کورد و گۆڕینی دیمۆگـرافـیای کوردستان پاداشتی چاکە و قـوربانیـدانی کوردیـان داوەتـەوە و دەدەنـەوە. ئەگەر کورد ئەو هەمـوو قـوربانییەی لە پێنـاوی دامەزرانـدنی دەوڵـەتی سـەربـەخـۆی کوردیـدا بـدایە، دەمـێکبـوو دەوڵـەتی کوردستانمان دامەزراندبوو. چونکە وەکوو دەڵێن "هەزار ساڵ بکەیت بێگانە پەرستی هـەر دەهـێنیـت نـوشستی". بـە داخـەوە تـا ئەمـڕۆش کـورد دۆسـت و دوژمـنی خـۆی ناناسێت و پەنـد و وانەشـمان لە شکستییەکان و لە نەهـامەتییەکانمان وەرنەگـرتـووە.
ئەتاتـورک، باش ئـەوەی دەزانی، کە بەبێ لایەنگـیری و بەبێ بەدەستهێنانی یارمەتی و بەشـداریکردنی کورد لە شەڕدا، ناتوانێت لە شەڕەکانیدا سەرکەوتـن بەدەست بهـێنێـت.
لە کورد نزیک بـۆوە و لەژێـر عەبـایی ئاینی ئیسلامی و جیهـادا، کەوتە درۆ و دەلەسە بۆ لە خـشـتەبـردن و تەفـرەدان و هـەڵخـەڵـەتانـدنی کـوردی خـۆشـباوەڕ، ئـەوەی کردە ئەقـڵیانـەوە، کە کـورد و تـورک بـرایـن و ئیسلامـین و داگـیرکەران گـومـڕان "کافـرن" پێویستە پێکەوە جیهـاد بکەین. سوێنـدی خوارد و بەڵـێنیشی دا کە سەربکەون، بەبێ جیاوازی بە زیادەوە هەموو مافێکی کورد دەدەین. گەر پاڵپشتیکردن و بەشداریکردنی کورد نەبـوایە ئەتـاتـورک نەیـدەتـوانی بەسەر یـۆنانییەکـان و روسـیادا سەربکەوێت و لە تـورکـیادا دەریـان بـکەن و بتوانێـت دەوڵـەتی تـورکـیای ئەمـڕۆ دابمـەزرێـنن.
ئەتاتورک چۆن پاداشتی قوربانیـدان و مافـەکانی کوردی دایـەوە، بەڵـێ بە رەشەکـوژی و ژیـۆسایـد و تـاڵان کـردن و بە داگیرکـردن و وێرانکردنی کوردستان و نکوڵیکردن لە بوونی کورد، وەڵامی قوربانی و پیاوەتیی کوردی دایەوە. تا ئەمڕۆش هەتیـوەکانی دوای خـۆشی، درێـژە بە هـەمـان ئایـدۆلـۆژیـای بـۆگـەنی رەگـەزپـەرستی دەدەن و دژایـەتی کورد دەکـەن و حاشا لە بـوونی کـورد دەکـەن.
تا ئەمڕۆش (ئـینسکلۆپیـدیا) و فەرهـەنگێکی یەکگـرتووی نووسینەوەی (بیـۆگرافی)ی کوردیمان، نییە، تا کەسایەتییە ناودارە میژووییەکانمان، چ پیاون و چ ژنان، لە هەموو بوارەکاندا، لە لایەن پسپۆرانی کوردمانەوە، بە شێوە و شێوازێکی ئاکادیمی ژیانامەیان بنـووسنەوە و لە چـەواشەکاری رزگاریان بکەن.