فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی

Tuesday, 06/09/2022, 23:35

7148 بینراوە


رۆژ لە دوای رۆژ کەرتی پەروەردەو فێرکردن بەرەو لاوازی دەچێت و ئاستی پەروەردەو فێركردنی قوتابیان نزم دەبێتەوە و کۆمەڵگاش متمانەیان بە پەروەەدەو فێربوون و بەخوێندن لاوازبووە ، لەکابینەی نۆیەم دا وەزارەتی پەروەردە ئاراستەیەكی بازرگانی وەرگرتووە و كۆمەڵێك بازرگانی چاوچنۆک  و بەرپرس خۆیان خزاندۆتە نێو وەزارەتی پەروەردەو دەستیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە تێکەڵ کردووەو  دەیانەوێت وەک كاڵایەكی بازرگانی مامەڵە بە پەروەردەو فێرکردنەوە بکەن ، بەشێک لە مامۆستایانیش ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوە و زیاتر بازاڕەکەیان گەرم کردووەو قوتابی سارد دەکەنەوە لە خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان دەیانەوێت ڕوو لە قوتابخانە ئەهلییەکان بکەن . 
وه‌ک گفتمان پێدابون له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له‌سه‌ر (ئالان حەمە سەعید ) وەزیری پەروەردە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ، دوای ئەوەی وتارێکم لە رۆژی ٢٠٢١/١٠/٢٧ لەژێرناونیشانی ( وەزیری پەروەردە بەکارهێنانی پلەکەی بۆ کاری بەدرەوشتی) دەستمان خستە سەر دیاردەیەکی دزێو و نەریتێکی ناشیرینی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ، هەر زوو جەنابی وەزیر تەنگەتاو بووبو وە بۆ شاردنەوەی فەزاحەتەکانی پەنای بردبوو بۆ هۆنینەوەی درۆو بوختان  ، هەرچەندە من باش تێدەگەم و دەزانم کوێت دێشێت وەڵامت نادەمەوە ناچمە ناو بابەتی شەخسیتەوە ، دەشزانم کە پەنا بردن بۆ درۆو بوختان  چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە ! 

ئالان حەمە سەعید یەکێکە لە بەرپرسە پلە یەکەکانی ناو کابینەکەی مەسرور بەرزانی کە تێوەگلاوە لە فەسادی گەندەڵی و ئەخلاقی و نەیتوانیوە حەزو ئاره‌زوە که‌سی و شه‌خسی بخاتە لاوە ، وەزیفەکەی جگە لە کاری بەدرەوشتی بۆ کاری بازرگانیش بەکار دەهێنێت ، بەهۆی پارییبونەکەی سەروەتێکی زۆری بە ناشەرعی کۆکردووەتەوە وبووەتە خاوەنی( باخێک لە مێرگەپان و کڕینی دوو خانوو لە ناو شاری سلێمانی و شوقەیەکیش لە گاردن ستی ) هەروەها دەستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ کوڕانی حەمە بامۆکی (ئاسۆو فریاد ) هەر تەندەرێک لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردەدا بێت بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان راستەوخۆ دەدرێت بە کوڕانی حەمە بامۆکی و شیرینی و شاباشی خۆی وەردەگرێت ، لەپاڵ ئەم فەزاحەتەدا برایەکی بەناوی (چۆمان حەمە سەعید) کردووە بە سکرتێری خۆی لە وەزارەت پەروەردە ، بەپێی زانیارییەکان لەم دواییانەدا سکرتێرەکەی تێوەگلاوە لە کاری بەدڕەوشتی و بەرپرسێکی پارتی قسەی لەگەڵ کردووە و پێی گوتووە ماوەیەک خۆت وون بکە لە کوردستان ، ئیستا چۆمان حەمەسەعید سکرتێرو برای جەنابی وەزیری پەروەردە بەنیازە رۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ تاکو ٢٠٢٢/٩/٢٥ سەفەر بکات بۆ دەرەوەی وڵات و لەوانەیە سەفەرەکەیشی بۆ وڵاتی بەریتانیا بێت ، جگە لە چۆمانی برای ئالان حەمە سەعید دوو برای تری بەناوەکانی ( دارین و داریان )لەپەنای براکەیاندا سەرقاڵی کاری بزنس و دەستێکەڵاوکردنن لەگەڵ بازرگانەکان ، مەسەلەن هەر بازرگانێک بیەوێت دایەنگاو قوتابخانەی ئەهلی بکاتەوە پێویستی بە مۆڵەتە لە وەزارەتی پەروەردە ،براکانی جەنابی وەزیر لەبەرامبەر بە دەستهێنانی مۆڵەتەکە و کارئاسانیکردن بڕێک پارە وەردەگرن ! 
لە کوردستان هیچ شتێک هێندەی پارتیبوون ناشیرین و قێزەون نییە، پارتی بۆ خۆی ئیفلاس و موفلیسەو هیچ شتێکی بە دەستەوە نەماوە ناچار چەند بەرپرسێکی وەکو (ئالان حەمە سەعید ) لەناو حکومەت بەرداوەتە گیانی خەڵک و بازاڕی شێواویان دەوێت ، وەزیفەی سەرەکی ئالان حەمە سەعید داڕمانی ئەخلاق و پەروەردەیە لەناو وەزارەتەکەی خۆیداو لەناو ناوەندەکانی خوێندندا هەست بە داڕمانی پەروەردەو فێرکردن دەکەین لە بەهایەکی مرۆییەوە بەرەو کاڵایەکی بازرگانی کە دواجار بینیمان چۆن  پرسیاری تاقیکردنەوەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا ! کاتێک پەروەردە دەبێتە کاڵایەکی بازرگانی ئیتر ئەو خوێندکارانەی كەتوانای ئابوریان باشە دەتوانن پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکڕن و بڕوانامە بەدەست بهێنن ! ئەوانەیشی کە ئیمکانی داراییان باش نییە بەنائومێدییەوە ڕوو لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەکەن، جەنابی وەزیری پەروەردەش هەروەك نەعامە سەر دەكات بە ناخی زەویداو پاشەڵیان بۆ درەوەی بەجێ دەهێڵن ، ئیتر چی رودەدا با رووبدات ، گرنگ ئەوەیە کۆمەڵێک مرۆڤی گرگن و  ئەکاونتی ریخنی فەیک گۆرانی بە باڵایدا بچڕن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە